|
بۆچی حكومه‌ت په‌یڕه‌وی له شه‌فافییه‌ت ناكات؟ |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Thursday, November 8, 2012 |
یه‌كێك له بنه‌ماكانی فه‌رمانڕه‌وایی باش و سه‌ركه‌وتو و دیموكرات بریتییه له بنه‌مای شه‌فافییه‌ت، پاش ئه‌و هه‌مو په‌ره‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له سیستمی حكومڕانی و به‌ڕێوه‌بردندا هاتوه‌ته پێشه‌وه، ئه‌مڕۆ حكومه‌تانی باش به‌وه ده‌ناسرێنه‌وه كه شه‌فاف و رون و ئاشكران له یاسا و جێبه‌جێكردندا، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه حكومه‌ت هیچ نییه ته‌نها پێكهاته‌یه‌كی راسپێردراو نه‌بێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌پێی سیستم و یاسایه‌ك كه نوێنه‌ره‌كانیان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریده‌كه‌ن و هه‌ركاتێك بیانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی راسپێردراون لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌لایه‌ن نورێنه‌ره‌كانیانه‌وه، هه‌ربۆیه حكومه‌ته دیموكرات و باشه‌كانی دونیا به‌پێویستی ده‌زانن په‌یڕه‌وی ئه‌م چه‌مكه بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م كاروباره‌كانیاندا، چونكه ئه‌وان ماده‌م نوێنه‌ری خه‌ڵكن ئیتر هیچ پێویست ناكات هیچ شتێك له‌و خه‌ڵكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن بشارنه‌وه یان ئاڵۆز و نادیاریكه‌ن، له‌لای حكومه‌تانی دونیا یاسا مافی ته‌نانه‌ت كه‌سێكیش وه‌رده‌گرێـته‌وه كاتێك سته‌می لێده‌كرێت نه‌وه‌ك و ناڕونی له داهات و خه‌رجی ته‌واوی میلله‌ت و حكومه‌تدا.
به‌مه‌به‌ستی باش به‌ڕێوه‌چونی پره‌نسیپی شه‌فافییه‌ت هه‌ر حكومه‌تێك و ده‌وڵه‌تێك كۆمه‌ڵێك سیستم و دامه‌زراوه‌ی رێكخستوه وه‌ك ده‌زگاكانی نه‌زاهه و چاودێری و لێپرسینه‌وه له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن تیایدا به ئاسانی ده‌ستیان به هه‌مو زانیارییه‌ك ده‌گات و له‌هه‌ر شوێنێك لادانێك یان زیاده‌ڕه‌وییه‌ك یان پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت له‌سه‌ر مافی گشتی و یاساكان ئه‌وان راستی ده‌كه‌نه‌وه و له هۆڵی دادگاكان‌دا ماف بۆ تێكڕای خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێننه‌وه و سه‌رپێچیكاریش به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌نن، به‌بێ ره‌چاوكردنی ئاست و پۆست و پله‌وپایه‌ی ئه‌و كه‌س و ده‌زگایه‌ی زیاده‌ڕوییه‌كه‌ی كردوه له كه‌سی یه‌كه‌می وڵاته‌وه تا كارمه‌ندێكی ئاسایی.
له راستیدا بایه‌خی هه‌مو ئه‌م ده‌زگایانه‌ش له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه مافی خه‌ڵك وه‌ك و تاك و وه‌ك و كۆمه‌ڵ پارێزراو ده‌بێت و هیچ كه‌س ناتوانێت به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی سپێردراوه لادان بكات له یاساكان، یان یاسا و رێساكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان حیزبه‌كه‌ی یان خێزان و كه‌سه نزیكه‌كانی به‌كاربهێنێت.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ئه‌م پره‌نسیپانه ناكات؟ بۆچی نایه‌وێت شه‌فاف بێت و بۆچی هیچ ده‌زگایه‌كی بۆ لێپرسینه‌وه و به‌رپرسیاركردنی به‌رپرسان و گه‌نده‌ڵییه جۆربه‌جۆره‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك و رۆژی روناك دیارن نییه؟ ئایا ئه‌وان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێناوه له‌م پرسه گرنگانه هه‌ڵبێن؟ ئایا مافی زۆرینه بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ناوی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌وه سته‌م كه‌ن و نادادگه‌ری و سیسمێكی حكومڕانی شێواو و پڕ له شه‌به‌ح و نادیار په‌یڕه‌و بكه‌ن؟ ئایا زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌وه‌یه وڵات پڕبێت له مافیای جۆراوجۆر كه هه‌مویان له‌سه‌ر یه‌ك شت كۆكن ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان؟
بێگومان ساده‌ترین وه‌ڵام و ده‌رئه‌نجام بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌ویـَت شه‌فاف بێت؟ ئه‌وه‌یه كاتێك سیستمێك شه‌فاف بێت، ئه‌وا هیچ ده‌رفه‌تێك له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵیدا نامێنێته‌وه، خه‌ڵك یان نوێنه‌ره‌كانیان له سیستمی حكومڕانی شه‌فافدا زۆرباش ئاگاداری یاساكانن، بۆیه به ئاسانی سه‌رپێچییه‌كان ده‌ناسنه‌وه، خه‌ڵك زۆر باش ئاگاداری داهات و خه‌رجییه‌كانن بۆیه به ئاسانی گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌ناسنه‌وه، خه‌ڵك له سیستمی شه‌فافدا ده‌زانن كێ به‌رپرسه و كێ كه‌مته‌رخه‌مه، بۆیه ده‌رفه‌تی ئه‌م فه‌وزا و به فیڕۆدانی توانا مرۆیی و ماددیانه نامێنێت، له سیستمی شه‌فافدا ده‌سه‌ته‌یه‌ك هه‌یه كه به وردی چاودێری دینار به دیناری داهاتی گشتی و قوتی خه‌ڵك ده‌كات و دینار به دیناری له چۆنییه‌تی خه‌رجكردنی ئاگاداره، بۆیه له‌م سیستمه‌دا ده‌ره‌فه‌تی دزی و به فیڕۆدان نامێنێت، به كورتییه‌كه‌ی نیه‌ت و ئیراده‌یه‌ك و مه‌به‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامی حكومڕانی گه‌نده‌ڵكاران.
له كوردستانی خۆماندا نه‌وه‌ك و خه‌ڵك ته‌نانه‌ت نوێنه‌ره‌كانیشمان هیچ زانیارییه‌كیان نییه، توانای لێپرسینه‌وه‌یان نییه و ده‌سته‌وسان له‌به‌رده‌م لێشاوێك گه‌نده‌ڵی و یاساشكێنی و به‌فێرۆدانی توانای مرۆیی و ماددی ئه‌م وڵاته‌دا دۆش داماون. بۆیه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی بۆ چاكسازی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و باشكتركردنی ژیانیان باسی ده‌كه‌ن و ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوتن بێ ناوه‌ڕۆك ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی په‌یڕه‌وی له شه‌فافییه‌ت نه‌كه‌ن و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به چاودێری و لێپرسینه‌وه‌ی راسته‌قینه پێكنه‌هێنن، كه ده‌سته‌به‌ری ئه‌و شه‌فافییه‌ته بكات. زیانی په‌یڕه‌ونه‌كردنی شه‌فافییه‌تیش هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و زۆر گران له‌سه‌ر ئێستا و داهاتوی وڵاتمان ده‌كه‌وێت كه گرنگترینیان بریتین له به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی و گه‌شه‌نه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت و نه‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌شه‌نه‌كردنی بازاڕی دراو به‌رده‌وامی رۆتین و گشه‌شه‌نه‌كردن و په‌ره‌پێنه‌دانی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی، كه سه‌ره‌نجام ئه‌و حاڵه‌ی به‌رهه‌مهێناوه كه وێڕای رۆژبه‌ڕۆژ زۆربونی بودجه‌ی كوردستان رۆژ به رۆژیش ناڕه‌زای و دواكه‌وتویی و نادادگه‌ری و به‌جێماوی له جیهانی پێشكه‌وتو زیاتر ده‌بێت.
* قوتابی ماسته‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی |
|