|
پرسی کورد، برینه کراوه‌که‌ی تورکیا |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Monday, December 3, 2012 |
{ژماره‌یه‌کی زۆر په‌رتوک به زمانی بیانی هه‌ن که باس له کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆر به که‌می ئه‌و په‌رتوکانه په‌نجه ده‌خه‌نه‌سه‌ر کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد. نوسه‌ری هۆڵه‌ندی یۆست یۆنگهردن له کتێبێک به ناونیشانی "مافی خه‌وبینین به کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆوه" توانیویه‌تی په‌نجه بخاته سه‌ر برینه‌کانی کورد له کوردستانی گه‌وره و به راشکاویش باسی له ویستی شه‌قامی کوردی کردوه.
ئێستا نوسه‌رێ هۆڵه‌ندی خاتو فرێدریکه خێردنک پرۆژه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا. پێده‌چێت "پرسی کورد، برینه کراوه‌که‌ی تورکیا" ناونیشانی کتێبه‌که‌ی بێت. ئه‌م کتێبه به هه‌ردو زمانی هۆڵه‌ندی و ئینگلیزی بڵاوده‌بێته‌وه. نوسه‌ر له‌م کتێبه روی ده‌می له ئه‌وروپیه‌کان ده‌کات و ئاگاداریان ده‌کاته‌وه له بێئاگاییان له کێشه‌ی کورد. لێره‌دا به پێویستم زانی به زمانی کوردی باس له ناوه‌ڕۆکی پرۆژه‌که‌ی ئه‌م خاتونه بکه‌م}.
ئه‌م خاتونه به‌م شێوه‌یه باس له پرۆژه‌که‌ی ده‌کات:
ئایا بۆ یه‌ک جاریش بیستوته یان گوێت گرتوه؟ له: چیرۆکه‌کانی هاوڵاتیانی کورد له تورکیا، ده‌رباره‌ی ژیانیان، رابردویان، ویستیان، خه‌ونه‌کانیان، ئازاره‌کانیان و خۆشیه‌کانیان؟ ئه‌گه‌ری زۆره که گوێت لی نه‌بوبێت. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له کورده‌کانی خواروی رۆژهه‌ڵاتی تورکیاوه ده‌بیسترێت زیاتر با له جه‌نگ و زه‌بروزه‌نگ ده‌که‌ن.
ئه‌م زهبرۆزهنگانه په‌یوه‌ندیان به کێشه‌ی کورده‌وه هه‌یه. ئه‌و کێشه‌یه‌ی سنوری ئه‌و زه‌بروزه‌نگه تێده‌په‌ڕێنێ. کێشه‌یه‌ک له مافی مرۆڤ، ژیانی گوندنشینان و شارنشینه‌کان، پیرۆ گه‌نج، خوێندکار، کرێکار، چالاکوانان، باوک ، دایک و مناڵ خۆی ده‌بینێته‌وه.
من وه‌ک رۆژنامه‌نوسێکی بێلایه‌ن له 2006 له‌سه‌ر ئه‌م پرسه کارده‌که‌م، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له دیاربه‌کر (گه‌وره‌ترین شار له خواروی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا) نیشته‌جێم. هه‌وڵده‌ده‌م هه‌مو ئه‌و چیرۆک و به‌سه‌رهاتانه‌ی باس له کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن و لێره گوێم لێبوه له کتێبێک‌دا کۆیان بکه‌مه‌وه.
له‌گه‌ڵ چاپخانه‌ی سپهکترۆم له شاری هاوتن- هۆڵه‌ندا رێکه‌وتوین له پایزی 2013 کتێبه‌که به چاپ بگه‌یه‌نێت. به‌شی زۆری چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌کانم ته‌واوکردوه، بۆ ته‌واوکردنی به‌شه‌که‌ی تر پێویسته: سه‌فه‌ر بکه‌م، به دوای چیرۆکی تردا بگه‌ڕێم، چاوپێکه‌وتن و لیکۆڵینه‌وه بکه‌م. بۆ هه‌مو ئه‌م کارانه پێویستم به هاوکاری مادی هه‌یه، ئێستا خه‌ریکی پهیداکردنیم. هه‌مو ئه‌وانه‌ی هاوکاریم ده‌که‌ن به گوێره‌ی هاوکاریه‌که به سوپاسنامه‌یه‌ک یان ناوهێنانیان کتێبه‌که ده‌که‌م.
"پرسی کورد، برینه کراوه‌که‌ی تورکیا"، به هه‌ردو زمانی هۆڵه‌ندی و ئنگلیزی بڵاو ده‌بێته‌وه. بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن بڕواننه هه‌ردو سایتی
http://kurdishmatters.com/
http://archive.is/www.journalistinturkije.nl |
|
|