Print
 
 هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی (پارێزگا، قه‌زا و ناحیه)‌کانی عێراق
نوسه‌ر:  مه‌لا فه‌رمان
Wednesday, December 19, 2012
له‌ هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سایه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ کورد زیانی زۆری به‌رکه‌وت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێک له‌ که‌سانی پسپۆڕ و ئۆپۆزسیۆن ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزکرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتی کوردی گوێڕایه‌ڵ نه‌بو و ئه‌وه‌ی ویستیان کردیان. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتو توشی هه‌مان هه‌ڵه‌ و زیان نه‌بینه‌وه‌، به‌ پێویستم زانی له‌سه‌ر هه‌موارکردنی یاسای نوێی هه‌ڵبژارن ئه‌م بابه‌ته‌ بنوسم. 

رۆژی پێنج شه‌ممە، 13/12/2012 ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق یاسای هه‌موارکردنی چواره‌می بۆ یاسای ژماره‌ ( 36 ) ی ساڵی 2008  ئه‌نجومه‌نی ( پارێزگا، قه‌زا و ناحیه‌)‌کان ده‌رکرد.

ماده‌ی – 1- لابردنی ماده‌ی 13 له‌ یاسای (36) ساڵی 2008ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا، قه‌زا و ناحیه‌کان. جێگرتنه‌وه‌ی به‌م مادانه‌ی خواره‌وه‌‌:
ماده‌ی (13) یه‌که‌م: ده‌نگه‌ دروسته‌کانی هه‌ر لستێک (کیانێک) دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر ژماره‌ تاکه‌کانی (1،3،5،7،9 .....تاد) ، یه‌کسان ده‌بن به‌ ژماره‌ی کورسیه‌کانی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن. گه‌ورەترین ژماره یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ئه‌و دابەشکردنه‌ کورسییه‌کان دیاری ده‌که‌ن. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دوباره‌ ده‌کرێته‌وه‌ تا ژماره‌ی هه‌مو کورسییه‌کان ته‌واو ده‌بێت.

دوه‌م – کورسیه‌کان دابه‌ش ده‌کرێن به‌سه‌ر کاندیده‌کانی لیستی کراوه‌ به‌ گوێره‌ی زۆری ژماره‌ی ده‌نگه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌کان. ئه‌و کاندیده‌ی زۆرترین ده‌نگی هێناوه‌ له‌ لیستی کراوه‌دا کورسی به‌رده‌که‌وێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ش بۆ کاندیده‌کانی تری لیسته‌که‌. له‌ دوای هه‌رسێ کاندیدێکی پیاو کاندیدێکی ژن دێت بێ ره‌چاوکردنی ده‌نگی براوه‌ی پیاوه‌کان.

ماده‌ی – 2 – لابردنی وشه‌ی کۆڵکه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن ( القاسم المشترک الانتخابی)  له‌هه‌ر شوێنێک هاتبێت له‌ یاسای ژماره‌ (36) ساڵی 2008  هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، قه‌زا و ناحیه‌کان.

ماده‌ی – 3 -  ئه‌م ئاسایه‌ له‌ رۆژی په‌سەندکردنیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت و له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو ده‌کرێته‌وه.‌

کۆلکه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن ( القاسم المشترک الانتخابی):
یه‌کێکه‌ له‌و رێگه‌ بیرکاریانه‌ی به‌ کاردێت بۆ هه‌ژمارکردنی لانی که‌می کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیستێک پێویسته‌ به‌ده‌ستی بهێنێ بۆ وه‌رگرتنی یه‌ک کورسی. کۆلکه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌کسانه‌ به‌ ئه‌نجامی دابه‌شکردنی کۆی ده‌نگه‌ دروسته‌کان له‌ بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ژماره‌ی کورسیه‌ دیاریکراوه‌کانی ئه‌و بازنه‌یه‌.

نمونه‌
گریمان له‌ بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن 125000 ده‌نگی دروست به‌ده‌ست هاتوه‌. ژماره‌ی کورسی ئه‌م بازنه‌یه‌ پێنج کورسیه‌، کۆلکه‌ی هه‌ڵبژاردن= 125000/5  = 25000 ده‌نگ ( ده‌نگی پێویست بۆ یه‌ک کورسی)

بۆ رونکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی سه‌ره‌وه‌، به‌ باشم زانی به‌ رێگه‌ی زمانی ژماره‌ باسی بکه‌م:

گریمان ده‌نگه‌کان به‌و شێوه‌یه‌یه‌ که‌ له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌ هاتوه‌: 

130000  سه‌دو سی هه‌زار

کۆی ده‌نگه‌ دروسته‌کان له‌ بازنه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن

11  یازده‌ کورسی

ژماره‌ی کورسیه‌کان له‌ بازنه‌کی هه‌ڵبژاردن

5 پێنج لست ( 1،2،3،4،5 )

ژماره‌ی لسته‌ به‌شداربوه‌کان


 
لیسته‌کان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه‌

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان

ژ. لیست

  54000  په‌نجا و چوار هه‌زار

1

40000  چل هه‌زار

2

21000  بیست و یه‌ک هه‌زار

3

  9800  نۆ هه‌زار و هه‌شت سه‌د ده‌نگ

4

5200  پێنج هه‌زار و دووسه‌د ده‌نگ

5


                   

ژماره‌ی لیست

1

2

3

4

5

 
 

ده‌نگه‌ دروسته‌کان

54000

40000

21000

9800

5200

 

دابه‌ش

1

54000

40000

21000

9800

5200

 
 

3

18000

13333.33

7000

3266.67

1733.33

 
 

5

10800

8000

4200

1960

1040

 
 

7

7714.29

5714.29

3000

1400

742.86

 
 

9

6000

4444.44

2333.33

1088.89

577.78

 
 

11

4909.09

3636.36

1909.09

890.91

472.73

 
 

13

4153.85

3076.92

1615.38

753.85

400

 

 

ژماره‌ی کورسی

5

3

2

1

0

 
له‌م خشته‌یه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ ژماره‌کانی (‌ 54000، 40000، 21000،9800، 5200 ) دابه‌شکراوه‌ به‌سه‌ر ( 1،3،5،7،9،11،13 )

ئه‌نجامی دابه‌شکردنی کورسیه‌کان به‌سه‌ر لیسته‌کاندا

کورسی 1

بۆ لیستی 1

کورسی 2

بۆ لیستی 2

کورسی 3

بۆ لیستی 3

کورسی 4

بۆ لیستی 1

کورسی 5

بۆ لیستی 2

کورسی 6

بۆ لیستی 1

کورسی 7

بۆ لیستی 4

کورسی 8

بۆ لیستی 2

کورسی 9

بۆ لیستی 1

کورسی 10

بۆ لیستی 3

کورسی 11

بۆ لیستی 1

 

 


5

4

3

2

1

لیسته‌کان

0

1

2

3

5

ژماره‌ی کورسی


1-  دوای دابه‌شکردنی کورسیه‌کان ده‌رده‌که‌وێ کۆلکه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن 6000 شه‌ش هه‌زار ده‌نگه‌. واته‌ هه‌ر لیستێک پێویسته‌ 6000 هه‌زار ده‌نگ بێنێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی کورسیه‌ک.

2- ده‌بینین لیستی ژماره‌ 5  که‌ خاوه‌نی 5200 ده‌نگه‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ کورسی.

3- ( 6000/13000) * 100 = 4.6 % رێژه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن. واته‌ هه‌ر کیانێک له‌م رێژه‌یه‌ که‌متر بێنێت ناچێته‌ سه‌ره‌وه‌.

4- 11 * 6000 = 66000 شه‌ست و شه‌ش هه‌زار،  که‌واته‌ 130000 – 66000 = 64000 شه‌ست و چوار هه‌زار ده‌نگ ده‌خرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌که،‌ ئه‌مه‌ش ده‌کات نزیکه‌ی 49% کۆی هه‌مو ده‌نگه‌ دروسته‌کان.  ده‌رده‌که‌وێ ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ خاڵه‌ خراپه‌کانی ئه‌م شێوه‌ هه‌ژمارکردنه‌‌.

5- به‌ رێگه‌ی دانانی پێشوه‌ختی کۆلکه‌ی هاوبه‌شی هه‌ڵبژاردن که‌ ده‌کاته‌ 13000/11 = 11818 ده‌نگ. واته‌ هه‌ر کورسیه‌ک پێویستی به‌ 11818 ده‌نگه‌. له‌م باره‌دا له‌ نمونه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ردو لیستی 4 و 5 هیج کورسیه‌ک به‌ده‌ست ناهێنن و ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مه‌ش خاڵی ئیجابی ئه‌و رێگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌خات.

6- خاڵی خراپی ئه‌و رێگه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ ئاڵۆزی بیرکاریانه‌ له‌‌ هه‌ژمارکردن و دابه‌شکردنی ده‌نگه‌کان، ئه‌م ئاڵۆزییه‌ وا ده‌کات کاری ساخته‌کاری ئاسان بکات و دۆزینه‌وه‌شی قورس بێت.

چاوه‌ڕوان ده‌که‌م پسپۆڕان و سیاسیه‌کان و هه‌مو نیشتیمانپه‌روه‌ران به‌ بایه‌خه‌وه‌ بڕواننه‌ ئه‌م یاسایه‌، چونکه‌ له‌م یاسایه‌وه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت له‌ بونیادنانی پرۆسه‌ی دیموکراتی. به‌ڕێزه‌وه‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌مو سه‌رنج و تێبینیه‌ک ده‌که‌م. 
Sbeiy.com © 2007