|
پوره حه‌به |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Saturday, March 2, 2013 |
له‌وماوه‌یه‌دا كه له شۆڕش بوم له‌گه‌ڵ زۆرێك له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان بومه كه‌سوكار، ماوه‌یه‌كیش له رێكخراوی به‌ساڵاچوانی جیهانی هۆمڤیسیته‌ر بوم و كارم ئه‌وه‌بو، ئه‌وان به‌سه‌ربكه‌مه‌وه و بیانبه‌م بۆ نه‌خۆشخانه و هاوكاریان بكه‌م، ئێمه ناوه‌كه‌مان كورداندبو ناومان نابو "ماڵانگه‌ڕ".
له‌و كاره‌مدا له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌ساڵاچوانی ئه‌و سنوره‌دا ئاشنایه‌تیم په‌یدا كرد، زۆرجار پێكه‌وه گفتوگۆی تایبه‌ت به ئه‌نفال و تایبه‌ت به رابردوی ئه‌وانمان ده‌كرد، ئه‌وان هه‌مویان چیرۆك و حه‌كایه‌تی خۆیان هه‌یه، چیرۆكی هیچ كه‌سێكیشیان له‌راستیدا له‌وی تر ناچێت، ئه‌گه‌رچی هه‌مویان زاده‌ی یه‌ك شوێن و وڵاتن، چه‌ندین جار بیرم له‌وه كردوه‌ته‌وه چیرۆكه‌كانیان وه‌ك خۆی بنوسمه‌وه، نه‌ڕه‌خساوه، ئێستا ده‌مه‌وێ چیرۆكی یه‌كێك له‌وان بگێڕمه‌وه.
چیرۆكی پوره حه‌به ئه‌و ژنه‌ی دوای ده‌یان ساڵ له گه‌وره‌كردن و پێگه‌یاندنی كوڕه‌كانی، ئه‌نفال له چركه ساتێكا هه‌رسێكی لێسه‌ندن، ئه‌و دوای بردنی كوڕه‌كانی، هه‌ڵپه‌ی بێ‌وچان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی شتێك له باره‌یانه‌وه بزانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ده‌یان ده‌رگا ده‌دات و هه‌ر پاره و پولێكی هه‌یه‌تی ده‌یه‌وێ له‌وپێناوه‌دا به خه‌رجی بدات، تا پۆلیسێكی به‌عس پێیده‌ڵێت: من هه‌واڵی كوڕه‌كانت ده‌هێنم، به‌ڵام ئه‌و كاره پێویستی به هه‌زار دیناری ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بێت، كه نزیكه‌ی سێ هه‌زار دۆلار ده‌كات، پوره حه‌به‌ش بۆ سۆراغی كوڕه‌كانی و زانینی هه‌واڵیان هه‌موشت ده‌كات، بۆیه دێته‌وه و ئه‌و تاكه تراكتۆره‌ی یادگاری كوڕه‌كان، به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشێت و هه‌زار دینار له‌و پاره‌یه ده‌خاته ده‌ستی پۆلیسه‌كه‌وه و به‌وه‌ی دیكه‌ش سێ رانك‌و چۆغه‌ی نایاب بۆ كوڕه‌كانی ده‌كڕێت تا كه‌هاتنه‌وه له‌به‌ری بكه‌ن.
پوره حه‌به هه‌مو شه‌وێ جلوبه‌رگه‌كه ده‌رده‌كات و تێر سه‌یریان ده‌كات و بۆنیان پێوه ده‌كات، ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئازار ده‌دات هه‌ر هه‌ڵگرتن و بردن و شاردنه‌وه‌ی ئازیزان نیه، ئازاری سه‌ره‌كی گه‌ڕان و سۆراغی بێئه‌نجام و چیرۆكه هه‌واڵی درۆیه له‌باره‌یانه‌وه، پوره حه‌به رێك توشی ئه‌وه ده‌بێت، ئه‌و هه‌موشتێ ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی كوڕه‌كانی، به‌ڵام نه‌ك نایه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و پۆلیسه‌ش درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات و قۆڵی ده‌بڕێت و ده‌ستخه‌ڕۆی ده‌كات، له‌گه‌رمه‌ی ئه‌نفال و تا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌م جۆره چیرۆكه زوزو بڵاوده‌كرایه‌وه، ره‌نگه به‌شێكی خودی به‌عس بۆ سه‌رقاڵكردنی كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دروستی كردبێت، یان داموده‌زگاكانی به‌عس بۆ كێشانه‌وه‌ی پاره له‌و خه‌ڵكه ئازیز له‌ده‌ستچوانه.
ده‌مێكه هه‌واڵی پوره حه‌به نازانم، به‌ڵام چیرۆكی هه‌وڵی ئه‌و بۆ كوڕه‌كانی و چیرۆكی كڕینی رانك و چۆغه‌ی كوردی بۆئه‌وان، ئێمه له‌به‌رده‌م نمونه‌یه‌كی به‌رزی دایكایه‌تی و ئینسانی بوندا راده‌گرێت، نمونه‌یه‌ك كه ناكرێ مرۆڤ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر نه‌كات، دوای روخانی به‌عس ئیدی به‌ته‌واوه‌تی پوره حه‌به و پوره‌كانی دیكه‌ی وڵاتی كورده‌واری تێده‌گه‌ن ئیتر كوڕه‌كانیان نایه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی كه تێناگات ئه‌و سیاسیه‌یه كه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نیشێ و ئاماده‌نیه داوای لێبوردن له كه‌سوكاری قوربانیه‌كان بكات، ئاخر پوره حه‌به ده‌یان جار پێویسته داوای لێبوردنی لێبكرێت، هه‌رله‌وه‌ی كه كوڕه‌كانی له‌ده‌ستی ده‌ركران تائه‌وه‌ی درۆی له‌گه‌ڵ كرا‌و جارێكی تر دڵی شكێنرا، تا كۆی ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی به چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كانیه‌وه بون به گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو. |
|
|