|
حكومه‌تی شكستخواردو ناتوانێت له‌ئاست یادهكاندابێت |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Sunday, March 17, 2013 |
ساڵانه له 16ی 3دا خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه، كه‌موكورتی و خراپه‌كارییه‌كانی حكومه‌ت باس ده‌كه‌ن: له‌یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا باسی وه‌كو پێویست كارنه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسی به جینۆسایدناساندنی كاره‌ساته‌كانی گه‌له‌كه‌مان گه‌رم ده‌بێته‌وه، خزمه‌تنه‌كردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان، خراپی موچه‌و بژێویان، به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌رنه‌كردنی برینداره‌كان، خراپی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مانه‌و زۆری تریش...
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ههڵهبجهییهكانو هه‌ر مرۆڤێكی ویژدان زیندو ئه‌ركییه‌تی له‌مباره‌یه‌وه ره‌خنه له حكومهتو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی بگرن، له‌وه‌ی تا ئێستاش وه‌كو به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه ده‌ڕواننه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی تری كوردستان، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌بری به‌كارهێنانی وشه‌ی پڕ له رێز وه‌ك: خه‌ڵات، دیاری، رێزگرتن له كهسو كاری شه‌هیدان، وشه‌ی( یارمه‌تی) به‌كارده‌هێنن، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه شایسته‌ی هیچ مرۆڤێكی كوردستان نییه كه به‌پاره‌ی بودجه‌ی خۆی، نه‌وتی خۆی، كاری بۆ بكرێت یان خزمه‌تبكرێت، چ جای ئه‌و هه‌سته هه‌ستیاره‌ی كهسو كاری شههیدانو قوربانیان هه‌یانه.
ئه‌مساڵ له هه‌موی خراپتر حكومه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌كه‌ی به كۆمپانیایه‌كی بێگانه سپارد، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی هه‌ولێرو ئه‌و بۆنه‌یه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه به‌رێت، من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و كاره‌م به هه‌ڵه ده‌زانی، به‌ڵام باشتر بو چاوه‌ڕێ بكه‌ین تا یاده‌كه به‌ڕێوه دهچێتو ببینین بڕی یه‌ك ملیۆن‌و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلار له‌پاره‌ی خه‌ڵك له پێناوی چیدا به كۆمپانیای ئیڤن سۆلیوشن مه‌نیجمێنت(event solutions management) ده‌درێت؟ ئایا هیچ شتێك ده‌كه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای مرۆڤی كورده‌وه بێت؟
هه‌ردو چالاكییه‌كه به‌ڕێوه‌چون، چ ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر به‌ستراو چ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش، هیچ شتێكی نا ئاساییمان نه‌بینی، هیچ داهێنانێكمان به‌رچاو نه‌كه‌وت شایه‌نی ئه‌و یاده بێت، هه‌روه‌كو هه‌ر یادو بۆنه‌یه‌كی تر: هۆڵو مایك‌و دهنگو ته‌خته‌ی شانۆ و روناكیو كورسی‌و مێز... ئه‌مانه هیچ ئیزافه‌یه‌ك نین نهلهچاوی كه‌سانێك كه شاره‌زای زانستی به‌ڕێوه‌بردنن، نه له‌چاوی هاوڵاتییه‌كی ئاسایی كوردستانه‌وه.
كه‌وابو خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیه‌تی بپرسێت ئه‌م پاره‌یه بۆ درایه ئه‌و كۆمپانیایه؟ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بو شتێكی نوێ‌و گرنگ‌و به بایه‌خ پێشكه‌ش بكه‌ن به یاده‌كه‌و ده‌بێته به‌شێك له رێزگرتنی شایسته‌ی قوربانیان‌و كاره‌ساته‌كه؟ ئه‌وه وانه‌بو، هیچمان نه‌بینی له‌و داهێنانو شته جیاوازانه، ئه‌گه‌ر لهبهرئهوهبو كه حكومه‌ت خۆی نه‌یده‌توانی به‌و جۆره یاده‌كه به‌ڕیوه به‌رێت؟ ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌مه‌یان كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه، حكومه‌ت به‌و هه‌مو ده‌زگاو موچه‌و پێداویستییانه‌وه نه‌توانێت یاده‌كانی وڵاتی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت.
حكومه‌ت بێجگه‌له‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و هه‌مو وه‌زاره‌ته‌یه، وه‌زاره‌تێكی تایبه‌تیشی هه‌یه به شههیدانو بۆنه‌و كاره‌ساته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، بێجگه له بونی بهڕێوهبهرێتییهكانی شههیدانو مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌و قایمقامییهتو رۆشنبیریی‌و ئه‌و هه‌مو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی تر ته‌نها له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، هێشتا ناتوانێت یاده‌كانی به‌ڕێوه بهرێتو پێویستی به هێنانی ده‌ستی كاری بیانیش هه‌یه ته‌نانه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌و كارهساتهكانیشدا؟ ئه‌مه چ ناوێكی لێ بنێین ته‌نها شكستی ئه‌م حكومهتو ده‌سه‌ڵاته نه‌بێت؟ ئایا ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستانه ناتوانێت بۆنه‌كانی به‌ڕێوه به‌رێت یان حكومه‌ته حزبییه‌كه‌ی یهكێتیو پارتی؟
دڵنیام له‌وه‌ی له ته‌واوی دونیا دامه‌زراوه‌ی گشتی له پاشه‌كشه‌دایه، وڵاتان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ هاوڵاتییه‌كانیان زیاتر پشت به كه‌رتی تایبه‌ت دهبهستنو رێگه خۆش ده‌كه‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی ئه‌و كه‌رته‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كهرتهش به‌وجۆره سه‌لمێنراوه‌و حكومه‌ت زۆربه‌ی كات ئه‌ركی چاودێریی‌و باش بهڕێوهچونو كۆكردنه‌وه‌ی باجه، بۆیه ده‌كرێت له‌و وڵاتانه‌ی كه توانای كه‌رتی گشتی سنورداره یاخود زۆرینه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن، حكومه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه یاخود كۆنفرانس‌و یاده‌كانی پشت به كۆمپانیای ئه‌هلی ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌و سپاردنه له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵكی‌و بودجه‌ی گشتی نییه‌و حكومه‌ت له‌وه‌دا باش دهكاتو لێشاوێك موچه‌خۆرو راوێژكار‌و فه‌رمانگه‌ی نییه تا باربن به‌سه‌ر دارایی گشتییه‌وه‌و له‌م نێوه‌نده‌دا وڵاتیش قازانج ده‌كات، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه بیانو چییه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت یادو بۆنه‌كانی به كۆمپانیای ئه‌هلی بێگانه بسپێرێت تا بۆمانی به‌ڕێوه‌به‌رن؟ كه‌وابو حكومه‌ت بۆچی ئه‌و هه‌مو بودجه‌و پاره‌و داهاته‌ی میلله‌ت له كارمهندو فه‌رمانگه‌كانیدا خه‌رج ده‌كات؟ بۆ ئه‌و هه‌مو ئۆتۆمبیله نوێ‌و مۆدێل به‌رزانه بۆ ئه‌و هه‌مو وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌رانه ده‌كڕێت؟ ئایا ئه‌مه شكستی گه‌وره‌ی حكومه‌ت ناگه‌یه‌نێت له بواری دابینكردنی خزمهتگوزاریو به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ستن به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه؟
ئه‌گه‌رچی بۆچونی من وایه ده‌كرێت رۆژانی تر بۆ ره‌خنه‌و داواكانمان ههڵبژێرینو شتێكی باش نییه یاده كارهساتبارهكانو یادكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانمان تێكه‌ڵ به داواكاری‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌ین، خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تن بۆ هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كوردستان به‌بێ جیاوازی، چ جای كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شههیدانو قوربانییه‌كانمان كه پێویسته به هه‌مو توانای ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه رێزیان لێ بنرێت. له دوای 22 ساڵیش له فه‌رمانڕه‌وایی خۆماڵی من وای ده‌بینم هیچ پێویست ناكات خه‌ڵكی داوا له‌م پێكهاتوه شكستخواردوه بكات، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت خۆی دهگۆڕێتو چاكسازییه‌كی ریشه‌یی ئه‌نجامده‌دات كه له ئاست پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی شایسته‌بێت به خه‌ڵكی كوردستان، یان گۆڕینی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی 22 ساڵه به‌مجۆره حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات.
*شاره‌زا له به‌ڕێوه‌بردنی سامانی مرۆیی. |
|
|