|
هه‌ولێر به‌ڕێگای عه‌ره‌بدا |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Wednesday, March 27, 2013 |
ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا به جیهانی عه‌ره‌بی ده‌ناسرێن، ژیان‌و شارستانێتیو پێشكه‌وتن تیایاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دواوه‌وه‌یه، به‌ڕاده‌یه‌ك زۆرینه‌یان وڵاتی بهكاربردننو ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆی ته‌كنه‌لۆجی یان كشتوكاڵی یان زانستی‌یان نییه جێگه‌ی شانازی هه‌م خۆیان هه‌م گه‌لان بێت، ئه‌م وڵاتانه باشترینی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهانن كه كۆمپانیا‌و بازاڕ‌و شمه‌كه جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌وروپاو وڵاتانی تری پیشه‌سازی یان ئاسیایی پێشكه‌وتو پشتیان پێدهبهستنو بونه‌ته شوێنی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان، هه‌ر له پیشه‌سازی خواردنه‌وه بیگره تا ده‌گاته جۆره‌ها شتی ساده‌ی به‌ڕێكردنی ژیانی رۆژانه.
ئێستا زۆرێك له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م كه زۆرینه‌یان وڵاتی عه‌ره‌بین، بێجگه له خواردن‌و خواردنه‌وه‌و كات به‌سه‌ربردن‌و رابواردن خاوه‌نی شتێكی ئه‌وتۆ نین شانازی پێوه بكه‌ن، ئه‌م دواكه‌وتنه له هه‌مو بوارهكاندایه، له ژیانی سیاسی‌دا: تائێستاش به‌شێك له خراپترین رژێمه سیاسییه‌كانی دونیا ئه‌وانه‌ی عه‌ره‌بن، بێجگه له‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی گرتنیه‌وه‌و ئه‌گه‌ری پێشكه‌وتنیان ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، ئه‌گه‌رنا زۆرینه‌یان لهدواكهوتنو دیكتاتۆرییه‌ت‌و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی كۆن‌و به‌سه‌رچوی نه‌وه بۆ نه‌وه‌دا پێشه‌نگن. له‌بواری پیشه‌سازییدا بازاڕه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی بچوكترین ئامێری دروستكراوی عه‌ره‌ب به خۆیانه‌وه نابینن به به‌راورد به ئامێر‌و ته‌كنه‌لۆجیای وڵاتانی پێشكه‌وتو و پیشه‌سازی، ته‌نانه‌ت له بواری كشتوكاڵیشدا وێڕای ئه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی زۆری سه‌رمایه‌ی زهویو ئاوه، به‌ڵام له‌م بواره‌شدا به‌شێكن له‌جیهانی به‌كاربردن، له‌بواری ئاسایش‌و سه‌قامگیریشدا ئه‌وه وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شێكی به‌رده‌وامی وڵاتانی ناسه‌قامگیرن له‌ڕوی ئارامی‌و ئاسایشه‌وه، له بواری زانكۆ و خوێندن‌و په‌روه‌رده‌شدا ئه‌وا ته‌نها یه‌ك دو زانكۆی عه‌ره‌ب نه‌بێت كه به ناڕه‌حه‌ت خۆیان له به‌شی كۆتایی ریزبه‌ندی 200 باشترین زانكۆی جیهاندا گیركردوه شتێكی ئه‌وتۆ نابینین، له‌بواره‌كانی ماف‌و ئازادییهكانیشدا دیسان وڵاتانی جیهانی سێیهمو وڵاتانی عه‌ره‌بی له نهبوونو پێشێلكردنی ماف‌دا سه‌رمه‌شقن.
له‌ڕۆژی نه‌ورۆزدا بڕیاربو هه‌ولێر یه‌كه‌مین ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ خۆی له گه‌وره‌ترین هه‌ڵپه‌ڕكێدا تۆماربكات‌و ناوی بچێته كتێبی گینسه‌وه (Guinness World Records)، من ترسێكی گه‌وره‌م له ئایندهی ئه‌م وڵاته بۆ زیاد ده‌بێت له سایه‌ی ئه‌مجۆره بهڕێوهبردنو بیركردنه‌وه‌یه‌ی هه‌مانه‌و په‌یڕه‌وی لێ ده‌كه‌ین، ترس له ئایندهی وڵات‌و ترس لهڕێكردن به دوای وڵاتانی سێیهمو وڵاتانی دواكه‌وتو، ترس له بونیاتنانی وڵاتێك هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب چ ئه‌وانه‌ی خهلیجینو خاوه‌نی نه‌وتن یان ئه‌وانه‌ی ماڵوێرانییهكهیان زیاتره وێڕای خراپی سیستم‌و دواكهوتویشیان بێ داهاتنو برسییهتیو هه‌ژاری وڵاتی داپۆشیوه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و هۆكاره چییه پاڵ به یه‌كه‌یه‌كی ئیداری پایته‌ختی هه‌رێمه‌وه ده‌نێت كه بیر له‌وه بكاته‌وه به هه‌ڵپه‌ڕكێ ههرێمو شاره‌كه‌ی به‌رێته كتێبی گینسه‌وه؟
له‌ئێستادا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا خاوه‌نی (4412) ژماره‌ی پێوانه‌ییه، دوای ئه‌ویش به‌ریتانیا به (2268) ژماره‌و ئه‌ڵمانیا به (530)، ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ش به‌مجۆره خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یین: ئیمارات (53) ژماره‌ی پێوانهییو میسر (28) و سعودیه (17) و قه‌ته‌ر (11) و لوبنانیش خاوه‌نی (10) ژماره‌یی پێوانه‌ییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به‌ڵام كاتێك له ژماره پێوانه‌ییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ورد ده‌بینه‌وه ئه‌وسا راستی ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ رون ده‌بێته‌وه، بۆ نمونه با ته‌ماشای هێندێ له ژماره پێوانهییهكانیان بكه‌ین:
گرانترین ئۆتۆمبیل‌و ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له ئیماراتی عه‌ره‌بییه، زۆرترین رێژه‌ی روداوی هاتوچۆ له میسره، لوبنانیش خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قاپی زه‌ڵاته‌ی "فته"و ژه‌می نۆك‌و فهلافله، درێژترین ئاڵای دروستكراویش له قوماش مه‌غریب خاوه‌نییه‌تی، سعودییه‌ش خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ژه‌می كهبسهیه كه ژهمهخواردنێكه له برنجی ده‌نك درێژ‌و گۆشت دروست ده‌كرێت، گه‌وره‌ترین قاڵبه كێكیش هی فه‌له‌ستینه، گه‌وره‌ترین چێشتخانه‌ش سورییه‌و گه‌وره‌ترین ژه‌می فتهو گۆشت به سه‌وزه‌ش ئوردنیه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین پاكه‌تی كلێنسدا، گه‌وره‌ترین تابلۆی ئاڵتونیش قه‌ته‌رییه، گه‌وره‌ترین كڵاوی ده‌رچونی زانكۆش هی بهحرهینییهكانه، گه‌وره‌ترین مستیله‌ی ئاڵتونیش هه‌ر هی سعودییه‌كانه، ئه‌مانه‌و زۆری تریش له شتی لاوه‌كی‌و تهرفیهیو بێ به‌ها بۆ ژیانی مرۆڤ‌و داهاتوی گهلو وڵات.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ژماره‌ی پێوانه‌یی ترن كه كتێبی گینس تۆماریان ناكات، وه‌ك:
كۆنترین وڵاتی داگیركراو له جیهاندا فه‌له‌ستینه، كۆنترین دیلیش هه‌ر هی فه‌له‌ستینه لای ئیسرائیلییه‌كان، عێراقیش خاوه‌نی زۆرترین كوژراوی جهنگهكانییهتی، هه‌روه‌ك زۆرترین ماوه‌ی سهرۆكایهتیو فه‌رمانڕه‌وایش هه‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بییه، مۆریتانیاش ئه‌و وڵاته‌یه كه زۆرترین كوده‌تای تیا كراوه له‌م چه‌رخه‌دا، هه‌ژارترین وڵاتیش له جیهاندا سۆماڵه، هه‌روه‌ها زۆرترین نا ئارامیش هه‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، زۆرترین سه‌ربازی بێگانه‌ش هه‌ر له وڵاتانی عه‌ره‌بییه، گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی ئه‌مەریكاش له جیهاندا له هه‌ردو وڵاتی قه‌ته‌رو كوه‌یته، زۆرترین كێشه‌ی سنوریش له وڵاتانی عه‌ره‌بییه، گرانترین شاری نیشته‌جێبونیش له جیهاندا دوبه‌یه، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی حكومیش عێراق تۆماری كردوه، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین رێژه‌ی بێوه‌ژن كه هه‌ر له عێراقدایه، گه‌وره‌ترین ژماره‌ی په‌ناهه‌نده‌ش هی فه‌له‌ستینه كه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆنه.
له‌م نوسینەدا نامه‌وێت بڵیم وڵاتانی رۆژائاواییش خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی نین له شتی لاوه‌كی‌و بێ به‌هادا، به‌ڵام ئه‌وان به ته‌نیشت ژماره بێ بههاكانیشهوه دهیانو سه‌دان ژماره‌ی پێوانهییشیان هه‌یه له بواری پیشهسازیو كشتوكاڵ‌و تهندروستیو خوێندن‌و په‌روه‌رده‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ئاوهدانیو بونیاتنان‌و ئابوری‌و زۆر بواری تری به نرخی ژیان.
پرسیار‌و گومانه‌كه‌ی من لێره‌دایه: ئایا ئێمه‌ی كورد ده‌مانه‌وێت شوێنپێی كێ هه‌ڵگرین له شكاندنی ژماره‌ی پێوانهییو سه‌ری خۆ به‌رزكردنه‌وه له جیهاندا؟ وڵاتانی دواكه‌وتو یان پێشكه‌وتو؟ ئایا ئه‌مانه‌وێت به‌شێك بین له جیهانی سێیهمو وڵاتانی عهرهبیو له شتی لاوه‌كی‌و بێ به‌هادا پێشكهوینو دهركهوینو خۆمان بنوێنین یان له شته باش‌و به سوده‌كان بۆ خۆمان‌و مرۆڤایه‌تی به شێوه‌یه‌كی گشتی؟
به‌داخه‌وه له‌م سه‌ره‌تایه‌دا ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن پێناچێت ئێمه بتوانین له‌م بازنه‌یه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان ده‌رچین، پێده‌چێت به‌و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنه‌ی ئێستا هه‌مانه‌و جۆری بیركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی كه ده‌یبینین له جۆری سیستم‌و فهرمانڕهواییو ته‌رخانكردنی بودجه‌و پاره بۆ كه‌رته جیاجیاكانی ژیان، موژده‌ی خۆشمان نه‌ده‌نێ، به‌ڵكو سه‌ره‌تایه‌كی خراپن بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی هێندێ وڵاتی عهرهبیو جیهانی سێیهمو هه‌نگاونان بۆ پێشهنگبون له تهمهڵیو كێبڕكێ له‌شته بێ بایهخو لاوه‌كییه‌كانی ژیاندا به‌بێ بونی هیچ هه‌نگاوێك له‌بواره سودبهخشهكانو ئایندهسازهكان، ئه‌وانه‌ی كه مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێكی دونیا بێت‌و به هه‌ر زمانێك بدوێت شانازییان پێوه ده‌كات.
گرنگه ئێمه له‌م سه‌ره‌تایه‌وه كه تازه به‌تازه به‌ره‌و رزگاری یه‌كجاره‌كی نیشتیمانی‌و بونیاتنانی كیانێكی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاو ده‌نێین بزانین به چ ئاراسته‌یه‌كدا هه‌نگاو ده‌نێین؟ ده‌مانه‌وێت به‌ره‌و كوێ بڕۆین؟ سهروهتو سامانی خۆمان‌و وڵات له چیدا به‌خه‌رج ده‌ده‌ین؟ ده‌بینه به‌شێك له گهلو وڵاته مشه‌خۆره‌كانی جیهان یان به‌شێك له وڵاته پێشكه‌وتو و به به‌رهه‌مه‌كانیان؟ هێشتا كات زوه بۆ ئه‌و بژارده‌یه، ده‌رفه‌تی باش له‌به‌رده‌ست گهلو ههرێمهكهماندایه تا روانگه‌ی سیاسی‌و ئابوری‌و شارستانیانه‌ی خۆمان دیاریكهینو به سه‌ره‌تایه‌كی باشه‌وه خۆمان له‌ناو وڵاتان‌و گه‌لانی جیهاندا ببینینه‌وه.
لێرەدا نه‌ده‌مه‌وێت بێڕێزی به‌رانبه‌ر وڵاتانی جیهانی سێیهمو گه‌له‌كانیان به‌تایبه‌ت گه‌لی عه‌ره‌ب بكه‌م، هه‌مو مرۆڤێك چ وه‌ك مرۆڤ‌و چ وه‌ك خودی جیاوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی جێگه‌ی رێزه، هه‌روه‌ها نامه‌وێت بیرۆكه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستی بڵاوبكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه‌و زانیاری‌و ژماره‌كان ئه‌و راستیه‌مان نیشانده‌ده‌ن كه هێندێ له گه‌لانی جیهان له چ ئاستێكی دواكه‌وتندا ده‌ژین، بۆیه‌ش دواكه‌وتویی به‌و گه‌لانه‌وه دیاره، چونكه زه‌مه‌نێك ئه‌وانه سه‌رمه‌شق بون‌و پێشه‌نگی زۆرینه‌ی شته باشه‌كان بون بۆ جیهان، به‌راورده‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و رابردوه باشهیاندایه نه‌وه‌ك ئێستایان، زه‌مه‌نێك ئه‌وان له‌بری مشهخۆریو حازرخۆریو تهمبهڵیو نه‌بونی ئاسایش‌و نه‌خوێنده‌واریی، پێشه‌نگی وڵاتانی روناكیو روناكی به‌خش بون بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، زه‌مه‌نێك وڵاتانی عهرهبیو ئیسلامی كاتێك تێده‌كۆشان و خوێندهواربونو بایه‌خیان به خوێندن ده‌دا به به‌راورد به وڵاتانی تری جیهان ئاستێكی باشی دادگه‌ری له سیستمی وڵات‌دا بهرقهراربو، ئه‌م وڵاتانه پێشهنگبون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین ئه‌وه‌یه ئه‌م وڵاتانه سه‌ره‌ڕای بونی سامانێكی سروشتی گه‌وره‌و گران له‌سه‌رو ژێری زه‌وییه‌كانیاندا، به‌ڵام به‌هۆی زیاد له هۆكارێكه‌وه بونه‌ته ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌نمونه‌ی خراپی‌و شكێنه‌ری ژماره‌ی پێوانه‌یی له بواری زۆر لاوهكیدا ئاماژه‌یان بۆ بكرێت، قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه بابه‌تێكی زانستی‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد‌و تێروته‌سه‌لی ده‌وێت، كه ئه‌م نوسینە ئه‌و ئه‌ركه‌ی نییه‌و ناتوانێت مافی ته‌واوی بداتێ، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم ئێمه پێویسته به‌دوای پێشه‌نگی باش‌دا بگه‌ڕێین نه‌وه‌ك پێشه‌نگی خراپ. |
|
|