|
بارزانی هه‌شت ساڵه چی كردوه؟ |
نوسه‌ر: سیروان ره‌شید
|
Tuesday, April 9, 2013 |
چه‌ند رۆژێكه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی كه‌وتونه‌ته مانۆڕێكی سیاسی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ویلایه‌تی دوه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆماوه‌ی دوساڵ كه‌نیوه‌ی كاتی خولێكی هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
مه‌رامی سیاسی یه‌كێتی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دوه‌می مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌یه كه بارزانی جگه‌له‌وه‌ی كاندیدی پارتیه، هاوكات كاندیدی یه‌كێتیشه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یه‌كێتی نایه‌وێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوكات بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، چونكه كادری ناوه‌ندی و قاعیده‌ی حیزبه‌كه‌ی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یانن و له‌كاتی بانگه‌شه‌كردنی بۆ مه‌سعود بارزانی گورزی كوشنده‌دات له‌و ده‌نگانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ده‌ستی دێنێت.
پارتیش بۆ درێژكردنه‌وه‌ی دو ساڵی ویلایه‌تی سه‌رۆك سێ بیانوی هه‌یه، یه‌كه‌م: "مانه‌وه‌ی بارزانی له‌و ئاڵۆزیانه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه پێویسته". دوه‌م: بارزانی له‌م خوله‌دا هه‌ندێك پرۆژه‌ی ماوه و ته‌وای نه‌كردوه و پێویستی به‌كاتی تره". سێیه‌م: "ده‌یه‌وێت به‌م درێژكردنه‌وه‌یه حیله شه‌رعیه‌ك بدۆزێته‌وه به‌مه‌به‌ستی كاندیدكردنه‌وه‌ی بارزانی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م".
به پێی ماده‌ی (4) له یاسای ژماره (1)ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له یه‌ك كاتدا و پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێ، ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش بۆ چوار ساڵه له‌یه‌كه‌م رۆژی سوێندخواردنیه‌وه. هه‌روه‌ها له‌هه‌مان یاسا‌و پێی ماده‌كانی (2 و17) سه‌رۆكی هه‌رێم مافی ئه‌وه‌ی نیه بۆ جاری سێیه‌م خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه.
له‌ئێستادا كه هیچ ده‌قێكی یاسایی نیه ئه‌و مافه به سه‌رۆكی ئێستا بدات خۆی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م هه‌ڵبژێرێته‌وه... به‌هیچ كلۆجێكیش نابێت ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵك رازیبێت ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆك نه‌ك بۆ دوساڵ، به‌ڵكو بۆ دو رۆژیش درێژبكرێته‌وه... چونكه به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه درێژكردنه‌وه (تمدید) له باری ئاسایی‌دا نه‌خوازراوه و مه‌گه‌ر قه‌یرانێكی گه‌وره هه‌بێ و ئه‌م درێژكردنه‌وه‌یه كارێكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی سیستمی دیموكراسی و زه‌وتكردنی مافی هه‌ڵبژاردنه كه مافێكی سیاسی و یاسایی خه‌ڵكه.
له‌راستیدا ئه‌م سه‌رۆكه له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوی كاركردنیدا به‌پێی ئه‌و سوێنده‌ی خواردویه‌تی كه "پێویسته پارێزگاری له مافه‌كانی خه‌ڵك و خاكی هه‌رێمی كوردستان بكات"، نه‌یتوانیوه له‌ئاستی سوێنده‌كه‌یدا بێت، به‌ڵكو لایه‌نگیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ روداوه ناوخۆییه‌كاندا كردوه و رۆڵێكی عادیلانه‌و بێلایه‌نانه‌ی نه‌بینیوه. كه ئه‌وه‌نده‌ی به‌لای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی و حیزبه‌كه‌یدا چوه، ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستانی به‌لاوه گرنگ نه‌بوه!. هه‌روه‌ها بارزانی نه‌یتوانیوه له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌دا ئیداری و سیاسیه‌دا بێت كه له‌سه‌رشانیه‌تی و چه‌ندین بڕیار و لیژنه‌ی بۆچاكسازی و پرۆژه‌ی نه‌خشه‌رێگای چاكسازی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رجه‌سته هیچ له‌و بڕیار و به‌ڵینانه سه‌وز نه‌بون!
له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردودا، ده‌بوایه سه‌رۆكی هه‌رێم زنجیره‌یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی بۆخۆی دابنایه، به‌تایبه‌تی له بواری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی كه‌ركوك و سنجار و خانه‌قین و مه‌خمور و دوزخوماتو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. كه تائێستا یه‌ك بست خاكی داگیركراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه!
یاخود له‌بواری ناوخۆیدا زیاتر فره‌یی سیاسی و حوكمێكی نمونه‌یی په‌یڕه‌و بكردایه و ژێرخانی ئابوری هه‌رێم به‌هێزبكرایه. له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تیشدا، ده‌كرا به‌و بڕه پاره زۆره‌ی ته‌رخانكراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، جۆرێك له دادی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان چینه هه‌ژاره‌كان و چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا، په‌یره‌و بكردایه.
له بواری سه‌ربازیشدا، ده‌كرا سه‌رۆكی هه‌رێم؛ پێشمه‌رگه‌ی له هێزێكی نانیزامی حیزبیه‌وه بگۆڕایه بۆ هێزێكی نیزامی سه‌رده‌میانه‌ی رێكخراو.
ره‌نگه بێویژدانی بێت بڵێین بارزانی له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هیچی بۆ خۆی و حیزبه‌كه‌ی نه‌كردوه! به‌ڵام ئه‌ی چی بۆ كورد كردوه؟ |
|
|