|
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری چی پێناسه‌یه‌كه؟ |
نوسه‌ر: محه‌مه‌د سه‌فه‌ر
|
Saturday, April 13, 2013 |
كه حكومه‌تی هه‌رێم خاڵییه له هه‌ڵگرتنی پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی سیاسی، ئابوریی، ئیداریی. باوه‌ڕناكه‌م هۆكاره‌كه ته‌كنیكی یان نه‌زانین بێت، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبییه‌وه یان پارێزگاریكردنه له مانه‌وه‌ی كه‌سێك له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا، ده‌نا دانانی سیسته‌مێكی دیاریكراو به‌پێی خواستی سیاسییه‌كان له‌پێناو سه‌رخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمه‌كه، كارێكی هینده قورس و گران نییه. ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت پێویستی به دیراسه‌ی پێشوه‌خت و بڕیاردانی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه.
تاكه هۆكاریش بۆ ئه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم نازانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرفته رۆژانه به‌رده‌وامییه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌دا بكات، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌یه كه خاوه‌نی پلانێكی پته‌وی سیاسی دیاریكراوی وه‌ها نییه، كه بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی نه‌بونی پێناسه‌یه‌كه له‌ڕێڕه‌وی سیسته‌می سیاسی‌دا.
ته‌واوی هێز و كه‌سایه‌تییه به‌رژوه‌ندی نیشتیمانخوازهكان له‌هه‌ر هه‌رێم و ده‌وڵه‌تێكدا بێت، قۆناغی ناته‌بایی سیاسی و جیاوازی تێڕوانین به‌لاوه ده‌نێن، سه‌ره‌تای ده‌سپێكی نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ن له‌و روه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی، نه‌خشه‌ی گشتی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بێت.
ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا له هه‌ریمی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كاری سیاسی و فكر و تێڕوانینی سیاسییه به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهانییدا، مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌یه حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان دو هه‌نگاو له‌و راستییه‌وه دوركه‌وتوه‌ته‌وه كه ده‌بو ده‌مێك بوایه په‌یڕه‌وی لێكردبا.
به حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌رباری راستییه‌كی تاڵ كه بریتیه له ناكۆكی نێوان هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان (یه‌كێتی و پارتی) له هه‌مو رویه‌كه‌وه، ئه‌وه روه چی له باری سیاسیه‌وه بێت یان ئابوری یان ئیداریی، ته‌نانه‌ت له‌ڕوی داڕشتنی سیسته‌مێكی سیاسیشه‌وه هێشتا ناكۆكییان هه‌یه. ئیدی ئه‌وه‌ی به‌ته‌واویی ونه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانییه.
مادام له هه‌رێمی كوردستاندا به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی نه‌بوه‌ته هێڵه گشتییه‌كه‌ی سیاسه‌تكردن، كه‌واته ئه‌زمونی سیاسی له هه‌رێمه‌كه‌دا، ناڵێم دوچاری په‌ككه‌وتن و به لاڕێبردندا بوه‌ته، به‌ڵكو ئه‌و راستییه ده‌ڵێم كه به هیچ جۆرێك، ئه‌زمونی سیاسی له هه‌رێمه‌كه‌دا شكڵی نه‌گرتوه، ئه‌وه‌شی ئه‌بینرێت ته‌نها شۆڕبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كەلتوریی و بنه‌ماڵه‌ییه به‌نێو جومگه و داموده‌زگاكانی هه‌رێمدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌به‌رده‌وامی ناكۆكی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و خه‌ڵكدا به‌گشتی هه‌یه، چونكه له ئه‌نجامی به گشتیكردنی كەلتور و تێگه‌شتنی كه‌سێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراو له‌گه‌ڵ كەلتورێكی زۆرینه‌ی گشتی هه‌مو ره‌نگدا روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوانیاندا دێته ئاراوه.
به‌ڵگه‌م بۆ قسه‌كانم ئه‌وه‌یه هێشتا دیار نییه، سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمدا سه‌رۆكایه‌تییه یان په‌رله‌مانی؟ یان باگگراونده فیكرییه‌كه‌ی چییه؟ نه‌ته‌وه‌ییه، سۆشیالیستییه، یان پارێزگارییه...هتد؟ له هه‌مو سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه. ناتوانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمه‌كه دیكتاتۆری بۆماوه‌ییه یان دیموكراسییه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌توانین بڵێین ده‌سه‌ڵاتیكه داهێنراوه‌كه‌ی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان خۆیانن. |
|
|