|
که‌رکوک له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Sunday, September 8, 2013 |
له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی قه‌واره سیاسیه‌کانی کوردستان که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان یه‌کێکه له که‌ره‌سته‌کانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن. له‌م باره‌وه، بارودۆخی ئێستای که‌رکوک و چاره‌نوسی نادیاری سیاسی ئه‌م شاره ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که باسکردنی پرسی که‌رکوک جگه له وروژاندنی سۆزی خه‌ڵکی کوردستان به مه‌به‌ستی به ده‌ستهێنانی ده‌نگ هیچی تر نیه. کرده‌وه و هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات (پارتی و یه‌کێتی) له 10 ساڵی رابردودا ئه‌م بۆچونه پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه:
1- ده‌سه‌ڵات ده‌یتوانی به‌سودوه‌رگرتن له ناوه‌ڕۆکی ماده‌ی 140، هه‌وڵبدات له رێی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه زه‌مینه ساز بکات بۆ به‌شداریکردنی خه‌ڵکی که‌رکوک له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان. یان ده‌یتوانی سود له زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ببینێت بۆ ته‌رخانکردنی ژماره‌یه‌ک کورسی ره‌مزی په‌رله‌مان بۆ ناوچه دابڕاوه‌کان. به‌ڵام ئێستا ناوچه دابڕاوه‌کان وه‌ک ته‌ماشاکه‌رێکی دور و ده‌ست له که‌مه‌ر ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
2- به‌لای که‌مه‌وه پارتی و یه‌کێتی ده‌یانتوانی هه‌ردو ئاسایشی حیزبی له یه‌ک ئاسایشی نیشتمانیدا یه‌ک بخه‌ن.
3- له 2008 لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک نامه‌یه‌کی فه‌رمی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کرد، له ناوه‌ڕۆکی ئه‌م نوسراوه‌دا هاتبو "ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق ماده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌کرد، داواده‌که‌ین په‌رله‌مانی کوردستان به ده‌رکردنی یاسایه‌ک که‌رکوک بگێڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان" ، پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م نوسراوه‌دا تێده‌په‌ڕێ و تائێستا ئه‌و نوسراوه به‌بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
4- له کاتێکدا ته‌قینه‌وه‌کان ژیانی له که‌رکوکیه‌کان هه‌راسان کردوه، که‌چی ناکۆکی نێوان پارتی و یه‌کێتی رو له گرژبونی زیاتره. به تایبه‌تی ناکۆکیه‌کانی نێوان پارتی و قائیمقامه‌که‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوک که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیه.
5- له نزیکه‌ی 700 گوندی وێرانه‌ی که‌رکوک، هیچ گوندێک وه‌ک پێویست ئاوه‌دان نهکراوهتەوه. ئه‌و ژماره خانوه که‌مه‌ی له‌هه‌ندێ گوندا دروستکراوه به ئاشکرا مۆرک و ره‌نگی حیزبیان پێوه دیاره.
6- به هۆی بێبه‌رنامه‌یی و که‌مته‌رخه‌میه‌وه تا ئێستا ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی که‌رکوک له هه‌رێم نیشته‌جێن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه که‌رکوک.
7- به‌هۆی ناکۆکی حیزبی و که‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی کوردی، سه‌نگ و ژماره‌ی نوێنه‌رانی کورد له دوزخورماتو و دیاله به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌می کردوه. به‌ڕاده‌یه‌ک له دوزخورماتو کورد یه‌ک نوێنه‌ری هه‌یه، ئه‌م نوێنه‌ره‌ش خانمێکی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌به.
8- هه‌مو ئه‌و خان‌و و زه‌ویانه‌ی له لایه‌ن به‌عسه‌وه داگیرکرابون، تا ئێستا به فه‌رمی و به پێی یاسا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانیان.
به‌ڵێ، ئه‌م چه‌ند نمونه که‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک به په‌رۆشه‌وه بڕواننه ئه‌م ههڵبژادنهی په‌رله‌مانی کوردستان. هه‌قیانه گۆڕان له ده‌سه‌ڵات و هاوکێشه سیاسیه‌کان وه‌ک تروسکاییه‌کی ئومێد به‌خش ببینن. جێی خۆیه‌تی له چوار ساڵی ئاینده‌دا ئۆپۆزسیۆنه به‌هێزه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌سه‌ڵاتدا ببینن و تاقی بکه‌نه‌وه.
ئه‌م چاوه‌ڕوانی و ئومێده‌ش له راستگۆیی و بوێری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌رێم و زرنگانه‌وه‌ی گوێچکه‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک به قسه‌کانی رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌رچاوه‌ی گرتوه "نوێنه‌ره‌کانمان له په‌رله‌مانی عێراق پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختی که‌رکوکن، به پرۆژه ده‌مانه‌وێ که‌رکوک له ناو هه‌رێمی کوردستاندا خاوه‌ن ئیداره و بودجه‌ی خۆی بێت و تورکمان و عه‌ره‌بیش له ده‌ستوری هه‌رێمدا ماف و که‌رامه‌تیان پارێزراو بێت... تاد". |
|
|