|
سلێمانی له‌نێوان ئیداره‌ی سه‌وز و زه‌رد |
نوسه‌ر: رۆڤان سه‌روه‌ت
|
Saturday, November 9, 2013 |
له ساڵی 2005ه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناو یه‌كیگرته‌وه ناوه‌ندی باڵای حكومه‌ت چوه پایته‌خت، له‌و رۆژ بهداوهوا راگه‌یندرا كه حكومه‌تی یه‌كگرتوی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتیشی له زاحۆ تا كفری به‌رقه‌راره، زۆری پێنه‌چو ئه‌مه به‌كردار وا ده‌رنه‌چو. ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له زۆنی زه‌رد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و ده‌سه‌ڵاتی زۆنی سه‌وزیش له‌ژێر ده‌ستی یه‌كێتییه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردو و به‌تایبه‌تیش له‌دوای ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر ئه‌مه به‌دیده‌كرا له‌لایه‌ك یه‌كێتی و پارتی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی هه‌ڵه و كهموكورتیهكانیان، خێراخێرا ده‌یانوت ئیداره یهكیگرتوهتهوه و هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان یه‌ك وه‌زیرن و یه‌ك سهڵاحیاتیان هه‌یه، به‌ڵام له‌ناوه‌خندا وانیه. نمونه وه‌زیرێكی یه‌كێتی جێگره‌كه‌ی كه پارتیه ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری هه‌یه له سنوری پارتی و ئیداره‌ی سنوره‌كه‌ش كار به بڕیاره‌كانی جه‌نابی جێگر ده‌كه‌ن. له 17ی شوبات كه خۆپیشاندان كرا پارتی له‌بری هێزه‌كانی یه‌كێتی زێره‌ڤانی جوڵاند بو سلێمانی. له ترسی نه‌چونی بزیسكی خۆپیشاندان بۆ هه‌ولێر به بڕیاری رێكخراوێكی حیزبی خوێند بۆماوه‌ی دو مانگ له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌ولێر راگیرا. سه‌مه‌ره تر ئه‌وه بو له سلێمانی كه رۆژانه خۆپیشاندان بو ده‌وام هه‌بو، به‌ڵام هه‌ولێر یه‌ك خۆپیشاندانیشی تێدا نه‌بو كه‌چی ده‌وام نه‌بو ئه‌مانه مشتێك بون له خه‌رمانی دوئیداره‌یی، كه تائیستاش به‌رده‌وامه و ده‌یان نمونه‌ی تر له‌ناو هێنانی ده‌زگاكان و پێشمه‌رگه و بودجه و میلاك و چی و چی و تر.
هه‌فته‌ی رابردو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر زاری رێكخه‌ری گشتی له یه‌ك دێڕدا وتی؛ چیدی قبوڵ ناكرێت له پارێزگای سلێمانی سێ هه‌ڵبژاردن گۆڕان یه‌كه‌م بێت و كه‌چی یه‌كێتی حكوم بكات و سزای سیاسی گۆڕانخوازان بدات و شاریش رۆژ به رۆژ به‌ره‌و و دواوه بچێت. هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ی وت، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان زۆر خێرا بون هه‌ر به‌یانیه‌كه‌ی باڵه‌كان له مه‌كته‌بی سیاسی كه هێزی دوههمه له سلێمانی كۆبونه‌وه و به‌لاغیان له بری حكومه‌ت ده‌ركرد له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی سلێمانی و پاراستنی ئه‌منیه‌تی سلێمانی ههربكرێت بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ده‌یكه‌ن. له‌كاتێكدا نه سه‌رۆكی هه‌رێم و نه سه‌رۆكی حكومه‌ت و نه وه‌زیری ناوخۆ یه‌ك هه‌ڵویستیان نه‌بو ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی تری دو ئیداره‌یی.
له‌وانه‌ش سه‌یر تر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌و پرسه‌ی وروژاندوه كه‌چی ئه‌م براده‌رانه، كه حكومی ئه‌م پارێزگایه‌ش ده‌كه‌ن و به‌شێكیان خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ش نین زه‌نده‌قیان چوه له‌كاتێكدا گۆڕان نه هێزی هه‌یه تا كوده‌تا بكات و نه پاره‌ی هه‌یه تا ویژدانی خه‌ڵك بكڕێت، نه پۆستی باڵای هه‌یه بیبه‌خشێته‌وه تاكه شت هه‌یه‌تی جه‌ماوه‌ر و دهنگدهرهكهیهتی ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ت و سامانه بۆ گۆڕان.
هه‌ر له‌دو رۆژی رابردودا خێرا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌په‌له خۆیكرد به سلێمانی وتی؛ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌م رۆژانه كاتی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كە گۆڕان ده‌یه‌وێت ئه‌زمونه‌كه تێكبدات و به نادیموكراسی و بێ هه‌ڵبژاردن حوكمیان لێبسێنیته‌وه.
هه‌ر شه‌وه‌كه‌ی بینیمان له راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵه‌كانی حیزب بۆ تاوتوێ كردنی باری ئه‌منی سلێمانی سازدا، له بری وه‌زیری ناوخۆ جێگره‌كه‌ی ئاماده‌بو و له‌بری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێگره‌كه‌ی ئاماده‌بو، له‌بری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا. پارێزگارە بهوهكالهتە سه‌پێنراوه‌كه ئاماده‌بو. خۆ ده‌بو ئه‌گه‌ر حكومه‌ت حكومه‌تی خه‌ڵكه كه‌سه یه‌كه‌مه‌كان ئاماده‌بن با پارتیش بن، به‌ڵام خۆ ئه‌وان وه‌زیرن ئه‌ی ئه‌گه‌ر دۆخی ئه‌منی سلێمانی وا به‌رقه‌رار نیه خۆ خوانه‌خواسته هه‌رچی روبدات به‌شێكی به‌ر هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌كه‌وێت. باشه ئه‌م كۆبونهیه بۆچی بۆ ترساندن و هه‌ڕه‌شه له گۆڕان. یان بۆئه‌وه‌ی بلێن ئێستاش ئێمه حاكمی موتهڵقی زۆنی سه‌وزین ئه‌ی ئه‌وه‌نده دڵسۆزی سلێمانین. بۆ شكێنهرهكانی كێلی بێ كه‌س و په‌یكه‌ری ئازادی و ته‌قه‌كه‌ره‌كانی شاسوار نادۆزنه‌وه. |
|
|