|
بۆ فریشته‌كه‌ی رۆژئاوا |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Thursday, January 9, 2014 |
په‌لاماری شه‌ش دڕنده بۆ سه‌ر جه‌سته بێنازه‌كه‌ی فریشته‌یه‌كی رۆژئاوا، كه له‌ترسی سته‌مكاری و كوشتن به‌ره‌و شوێنێكی ئارام هاتوه، دیسان ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا راده‌گرێت، كه ئێمه له چ دنیایه‌كی شومداین، دنیایه‌ك كه‌باشی و خراپیه‌كه‌ی به‌نده به مرۆڤه‌كانه‌وه، خراپی مرۆڤه‌كان دنیاكه ناشرین ده‌كات و جوانی ئه‌وانیش جوانی ده‌كات.
ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر كیژێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌ی رۆژئاوای كوردستان، كه له‌ده‌ستی سته‌مكاری مرۆڤ هه‌ڵاتوه و هاتوه‌ته ناو كه‌سوكاری خۆی، ناكرێ وه‌ك روداوێكی ئاسای سه‌یر بكرێت بێهه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌مه روده‌دات، له‌كاتێكا روداوه‌كه جۆرێكه له گه‌له‌كۆمه‌ی ده‌ستدرێژی، راسته له چه‌ند ساڵی رابردودا زۆر چیرۆكی ده‌ستدرێژیمان بیستوه‌و خوێندوه‌ته‌وه، كه هه‌ندێكیان به كوشتنی قوربانیه‌كه كۆتای هاتوه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه به به‌رنامه و ده‌رهه‌ق به كچێك كه ئێره‌ی به په‌ناگه و ماڵی ئارامی خۆی زانیوه، چیرۆكه‌كه ئازار به‌خشتره، ئه‌م حاڵه‌ته سه‌رله‌به‌ری مێژوی ئێمه، به‌تایبه‌ت مێژوی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی خۆخاوه‌نی ئێمه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئێمه له ساڵانی رابردودا به‌تایبه‌ت له ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆدا وێنه‌یه‌كی هێنده ناشیرینی خۆمان كێشا له ره‌واییدان به كرده ناشرینه‌كان له تاڵانه‌وه تا كوشتنی دیل و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر یه‌كتر، ئه‌مه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی خۆده‌سه‌ڵاتی جوانیه‌كان په‌ره‌پێبدات و ناشیرینیه‌كانی نێو كه‌لتوری ئێمه به‌ره‌و نه‌مان و كاڵبونه‌وه به‌رێت، پێچه‌وانه كه‌وته‌وه، په‌لاماری دڕندانه‌ی 6 كه‌س بۆ سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ئێمه ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین، ئایه دنیاكه‌ی ئێمه دنیایه‌كه كه شانازی پێوه بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆرجار ئه‌وه ده‌بێته وێردی سه‌ر زارمان، یان دنیایه‌كه كه پێویسته به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ی دادگای كردنی ناشیرینیه‌كانمانه‌وه، به‌دوای ئه‌وه‌دا بڕۆین كه سبه‌ینێمان له‌ئه‌مڕۆ نه‌چێت، من نازانم بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ش كه‌سه بۆ ژیان و بۆ مرۆڤ چیه، لێ ئه‌وه ده‌زانم كه له رابردوی خۆده‌سه‌ڵاتیدا هێنده ناشرینیمان پیاده‌كردوه، كه وای كردوه تاك تاكی هاونیشتمانی ئێمه ره‌وای بدات به‌هه‌ر شتێك كه ئه‌یكات بێئه‌وه‌ی له‌وه بپرسێت بۆ ده‌بێت ئه‌مه بكات.
ناكرێ ئه‌م بابه‌ته وه‌ك هه‌واڵێك سه‌یر بكه‌ین و هیچی تر، ئه‌گه‌ر له‌وه نه‌پرسین ئه‌ی ئێمه له بنیادنانی مرۆڤی كوردا دوای ئه‌و هه‌مو تێكشكانه دیرۆكیه چیمان كردوه، چۆن ده‌بێت ئه‌و گه‌له كۆمه‌كیه بكرێت و ئه‌و شه‌ش كه‌سه له‌نێو خۆیاندا هیچ به‌رگری و كاردانه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت به‌رانبه‌ر یه‌كتر و ئه‌و كاره قێزه‌ونه، له‌كاتێكا ره‌نگه ئه‌و شه‌ش كه‌سه هه‌مو خه‌ڵكی كاسبكار بن و له‌ناو بازاڕ ئیش بكه‌ن، ئاخۆ ئه‌وان چۆن سه‌یری ئازادیه‌كان ده‌كه‌ن و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ناكرێ هه‌ر به‌دادگای كردنی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌وه بوه‌ستین، تا له‌هه‌مو هه‌نگاوێكماندا بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر كرده ناشرینه‌كانی دوێنێ و رابردومان دادگای نه‌كه‌ین.
ئێمه ده‌بێت له‌م بابه‌ته‌دا ئازاری ئه‌و خانه‌واده‌یه و به‌تایبه‌ت ئازاری كچه‌كه به ئازاری خۆمان بزانین و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه سزای نه‌ك ئه‌و شه‌ش كه‌سه خۆمان بده‌ین، كه هێشتا نه‌مانتوانیوه هاوڵاتیه‌كی ئازاد و خۆخاوه‌ن دروستبكه‌ین، به‌و مانایه‌ی ئازادی خۆی له ئازادی ئه‌وانی دیكه‌دا ببینێ و خۆخاوه‌نی خۆی واسه‌یر بكات، كه پێویسته هه‌ركه‌س خاوه‌ندارێتی له ئازادیه‌كانی خۆی بكات و یاساش له هه‌مو.
چیرۆكی ئه‌و كچه به ئێمه ده‌ڵێت؛ ئاگادار بن دنیاكه‌ی ئێوه هێنده جێگای شانازی نیه‌و دنیایه‌كه هه‌ر چركه‌یه‌ك ده‌كرێ سته‌مكاری گه‌وره‌ی تیا به‌ڕێوه بچێت، دنیایه‌كه مرۆڤه‌كانی بۆ چركه ساتێكی خۆبه‌تاڵكردنه‌وه و به حساب خۆشی خۆیان ده‌كرێ ژیانی ئه‌وانی تر پڕبكه‌ن له زوخاو. |
|
|