|
كه‌ركوك له بارودۆخێكی تردا |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Saturday, February 1, 2014 |
پێویسته راستگۆ بین له‌وه‌دا كه نه‌توانرا له مه‌ودای ده‌ساڵی كورد خاوه‌نیدا له ناوچه دابڕێنراوه‌كان، نه‌مانتوانی بستێك له‌و خاكانه بگێڕینه‌وه، نه‌ك ئه‌وه له‌م ده‌ساڵه‌ی رابردودا واته له ساڵی 2003وه تا كۆتای ساڵی 2013 كورد له ناوچه دابڕێنراوه‌كان به هه‌مان مه‌ینه‌تی و سته‌مكاری سه‌رده‌می به‌عسدا تێپه‌ڕیوه و كه‌س خاوه‌نی نه‌بوه، له‌كاتێكا له‌و ناوچانه هه‌م عه‌ره‌بی سونه، هه‌م عه‌ره‌بی شیعه هه‌م توركمان، خاوه‌ندارێتیان لێكراوه. ئه‌مڕۆ بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه له هه‌مو كات هه‌ستیارتره و له به‌رانبه‌ردا كورد هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نیه بۆئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌دا بكات له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراقیدا، له‌كاتێكا خودی ئه‌و به‌نده‌ی ده‌ستور به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌یاره‌كانیدا بوه و زۆریشن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به‌ندی 140 ده‌ستور له 31-12-2007 كۆتای هاتوه، ئه‌گه‌ر چی له كاتی خۆیدا شه‌ش مانگ ماوه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه‌و دواتر قوڕو قه‌پی لێكرا، ئێمه كاتی خۆی نیگه‌رانی و ترسی خۆمان له‌و ماده كرچ و كاڵه نه‌شارده‌وه‌و قسه‌ی خۆمان كرد، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و قسه كردنه به هه‌ند وه‌رنه‌گیراو هه‌رگیز ئه‌وه‌ی ئێمه وتمان كه پێویسته لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستیه‌كان دروستكرێ نه‌كرا.
خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی یه‌كێتی و پارتی
له ساڵانی دوای روخانی به‌عس و كه‌وتنی بته‌كانی سه‌دامدا بۆ یه‌ك سات و بۆ یه‌كجار له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسی ئه‌و ناوچانه یه‌ك نه‌بوه، نه‌ك ئه‌وه بگره زۆر دژایه‌تی یه‌كتریان كردوه‌و هه‌رلایه هه‌وڵی داوه ئه‌وی تر بۆڕ بدات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌و ناوچانه له دابه‌شكردنی پۆسته‌كاندا ته‌نانه‌ت حیزبه‌كانی دیكه‌ش، واته حیزبه كوردیه‌كانی دیكه‌ش پشتگوێ ده‌خه‌ن و له‌بیر ده‌كرێن، پاتی و یه‌كێتی له‌و ناوچانه له‌مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كورد به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان كردوه تا چه‌ند ئه‌و خه‌ڵكه په‌یوه‌ست ده‌بن پێیانه‌وه، ئه‌مه‌یان به جۆرێك كردوه كه ته‌نانه‌ت له ناونانی گهرشهك و شوێنه‌كان و دانانی وێنه‌ی شه‌هیده‌كانیشدا هه‌رئه‌وه‌یان كردوه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی راستیه‌كانی ویكلیكس و دواتریش ئه‌وه‌ی كه كاتی خۆی رۆژنامه‌ی "شرق الاوصگ" بڵاوی كردوه له‌سه‌ر ده‌ستڕاگه‌یشتنی لایه‌ك به كه‌ركوك و كه‌مده‌ستی لایه‌كی تر به‌ئێمه ده‌ڵێت، دڵ و قودسه‌كه زه‌له‌ی زمانی ئه‌و حیزبانه بوه و شه‌ڕ له‌سه‌ر بابه‌تی تره.
هه‌میشه مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان گرێدراوه به‌وه‌وه كه له روانگه‌ی حیزبیه‌وه ئه‌و لایه‌نه چه‌ند قازانجی لێده‌كه‌ن و چه‌ند ده‌توانن یه‌كتری پێبشكێنن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به ئاشكرا‌و له میدیاكانیشیاندا ره‌نگی نه‌دابێته‌وه له سیاسه‌ت و هه‌ست و كه‌وتی به‌رپرسه‌كاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆنمونه له كێشه‌ی نێوان پارێزگار "دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم" و پارتی هه‌ندێك له به‌رپرسانی پارتی هیچ بوارێكیان بۆ گفتوگۆ و دانوستان نه‌هێشته‌وه‌و، وێنه‌ی ئه‌و پارێزگاره كورده‌یان وه‌ك وێنه‌یه‌كی دژهكوردو ناشرین نیشاندا، له‌كاتێكا ئه‌و پارێزگاره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بو، كه له كوردستان هاوپه‌یمانه‌تی ستراتیژیان هه‌بو له گه‌ڵی، بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پارتیش ئه‌وه گرنگ نه‌بو كه قسه‌كانیان ئه‌رگۆمێنت و به‌ڵگه نه‌ویستن تا ئه‌وه‌ی ئه‌وه گرنگ بو چۆن ئه‌و پارێزگاره بشكێنن.
ته‌نانه‌ت ململانێی پارتی و یه‌كێتی له‌و ناوچانه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌گه‌ر ناحێیه‌ك له سنوری خانه‌قین به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه بێت ئه‌وه ده‌بێت به هه‌مان شێوه له‌سنوری مه‌خمور ناحێیه‌ك به هه‌مو فه‌رمانبه‌رو كارگوزارێكهوه هی پارتی بێت، له هه‌ندێ شوێنی تریش سیاسه‌تی په‌نجا – په‌نجا په‌یڕه‌و كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك له زۆر داموده‌زگادا ئه‌وه كراوه به خوێندنگه‌و قوتابخانهكانیشهوه.
جیاوازی روانین بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر
پارتی و یه‌كێتی مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تریش وه‌ك یه‌ك و به به‌رنامه نه‌بوه، بۆ نمونه ئه‌وانه نه‌هاتون له‌گه‌ڵ توركمان وه‌ك توركمان مامه‌ڵه بكه‌ن، وا مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ توركمان كردوه كه چه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان "به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیانه" كارده‌كات و چه‌ند وه‌ك چه‌كی گوشار به‌رانبه‌ر به یه‌كتر به‌كاری دێنن، من پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازی سیاسه‌تكردنه له‌گه‌ڵ توركمان قسه‌م كرد‌و وه‌ك سیاسه‌تی به‌عس ته‌ماشام كرد بۆ روانین له حیزبه كارتۆنیه‌كانی كورد و هه‌وڵی به جاشكردنی كورد، من وتم پێویسته مامه‌ڵه‌ی كورد له‌گه‌ڵ توركمان مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست بێت به‌و مانایه‌ی وه‌ك توركمان سه‌یریان بكات، ئه‌و ده‌م هه‌ندێ زۆر توند پێما هه‌ڵشاخان، به‌ڵام دواتر خۆیان هه‌مان ئه‌و بۆچونانه‌یان دوباره كرده‌وه، له‌وه‌ش ناخۆشتر هه‌ندێجار هه‌وڵدراوه له ململانێی یه‌كتردا ئه‌وانی تریش به‌و جۆره به‌كاربێنن چۆن یه‌كتری پێناشرین بكه‌ن له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه، نمونه‌ی ئه‌وه له هاتنی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵودا ره‌نگی دایه‌وه. هاتنی داود ئۆغڵو له ساڵی 2012 بۆ كه‌ركوك له لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرا كه چه‌ند یه‌كتری پێله‌كه‌دار كه‌ن، له كاتێكا خودی هاتنه‌كه‌ی داود ئۆغڵو بۆ كه‌ركوك هاتنێكی ناقانونی و نه‌شیاو بو، هه‌روه‌ك شكاندنی پڕۆتۆكۆلی دراوسێیه‌تی بو، ئه‌مه به سود بینین له بونی هۆشیار زێباری له شالیارگهری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرا.
سود نه‌بینین له داتا‌و ژماره‌و سته‌مكاریه‌كان
تائێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ك پێویست سود له‌و هه‌مو داتا‌و ژمارانه نه‌بینراوه كه له رابردودا به‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه هاتوه، به هیچ شێوه‌یه‌كیش كار بۆ كۆكردنه‌وه‌و رێكخستنی داتا‌و ژماره‌كان و به‌ڵگه نامه‌كان نه‌كراوه، من چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕۆژه‌یه‌كم بۆ دروستكردنی سه‌نته‌ری به دوادا چونی راستیه‌كان نوسی و هه‌وڵمدا ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆئه‌وه‌ی ئیشی له‌سه‌ر بكرێت، ته‌نانه‌ت كۆڕ‌و كۆبونهوهشم له‌باره‌یه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ك پێویست هیچ ئاماده‌ییه‌ك نیشاننهدرا، ئه‌مه وه‌ك ده‌زگای یاده‌وه‌ری یان مێژوی زاره‌كی و كۆكردنه‌وه‌یان زۆر پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته كۆی ئه‌و كاغه‌زو نوسراو به‌ڵگه‌نامانه‌ی په‌یوه‌ندیان به سته‌مكاریه‌كانی ئه‌م سنوره‌وه هه‌یه كۆبكرێنه‌وه‌و كاریان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ نمونه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی پێویست له سه‌ر سته‌مكاریه‌كانی ساڵی 1963 نیه له‌كاتێكا له‌و ساڵه‌دا حه‌ره‌س قه‌ومیه‌كان هه‌رچی نه‌شیاوه كردویانه ئێستا من ته‌نیا له ناوچه دابڕێنراوه‌كان ناوی نزیكه‌ی "100" شه‌هیدم كۆكردوه‌ته‌وه كه له مناڵه‌وه تیایه‌تی تا خه‌ڵكی به ساڵا چو، كه ئه‌مه بۆ دادگای كردنی ئه‌و مێژوه زۆر گرنگه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه هه‌ن له‌سه‌ر سته‌مكاریه‌كانی ئه‌م سنوره پێویسته ئارشیف بكرێن و كاریان له‌سه‌ر بكرێت له‌وانه:
روخانی گونده‌كان
له سنوری ناوچه دابڕێنراوه‌كان زیاتر له هه‌زار گوند، هه‌ندێكیان زیاد له دوجار سوتێنراون و روخێنراون، ئێمه پێشتر له وتارگه‌لی دیكه‌دا ئاماژه‌مان به ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گوندانه داوه، له‌و گوندانه هه‌ر سته‌م له ژینگه‌و ژیار‌و ئاو هه‌وا نه‌كراوه، هه‌ر سروشت نه‌شێوێنراوه، له‌وگوندانه به هه‌زاران ناوی شوێن، ناوی دار‌و دره‌خت و گوڵ و گژو گیا، وشه‌گه‌ل و زاراوه‌گه‌لی ده‌شت و كوردی په‌تی ریشه كێشراون و زۆرێكیان له به‌رده‌م له ناوچونی یهكجاریدان، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بوه‌ته پرس و رۆژه‌ڤ و ئاڕیشهی كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی و كوردی و تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و دێیانه، ژماره‌ی خان‌و، شێوازی دروست كردن، ناوی ده‌شت و ده‌رو كانی و شاخ و گردی ئه‌و گوندانه، هۆیه دیرۆكیهكانی ناوه‌كان، زۆر بابه‌تی دیكه هیچ نه‌كراوه‌و نه‌توانراوه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌رشیفێكی باش دروستبكرێت، له كاتێكا ئه‌مه زۆر گرنگه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه له‌گه‌ڵ عێراق كاری له‌سه‌ر بكرێت و به‌كار بهێنرێ، نا وه‌ك ناسنامه‌و شوناس و دروستكردنی نه‌ته‌وه‌و ده‌رچون له خێڵ زۆر گرنگه، به‌عس زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی گونده‌كانی هێنا له شارله سه‌ر بنه‌مای خێڵ و عه‌شره‌ت گه‌له جاش و فه‌وجی سوكی لێدروستكردن.
گواستنه‌وه‌ی قه‌زاو ناحێكان
له‌و ناوچانه سته‌مكاری هه‌ر به تێكدان و روخاندن و راگواستنی گونده‌كانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی قه‌زاو ناحێكانیش بگرێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ناحێ هه‌ر به یه‌كجاری له سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه وه‌ك "شوان، قه‌ره‌نجیر، سه‌رگه‌ڕان، قادركه‌ره‌م، نه‌وجول " هه‌تا دوای ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر جار له‌ناو شارهگهورهكانیش سته‌مكاری كراوه وه‌ك تێكدانی جه‌مهوری له ساڵی 1963 له كه‌ركوك .له ماوه‌ی رابردودا واته له ده‌ساڵی رابردودا پارتی و یه‌كێتی به هۆی ململانێی توندی خۆیانه‌وه له لایه‌ك و به هۆی ناشرینكردنی یه‌كتره‌وه له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌یانتوانیوه، بستێك له‌و ناوچانه به گوێره‌ی قانون بگێڕنه‌وه سه‌ر شوێنی خۆیان.
ئه‌نفال نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌سی له‌م ناوچه‌یه كرده قوربانی
له پرۆسه‌ی سته‌مكارانه‌ی ئه‌نفالدا ناوچه دابڕێنراوه‌كان زیانمه‌ندی یه‌كه‌م بون، له‌و شاڵاوانه‌دا كه به‌شێكی له قۆناخه‌كانی ئه‌نفال ده‌كه‌وێته ئه‌م سنورانه‌وه، دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه زیانی گه‌وره‌ی گیانی و مادیان كرد، قۆناخه‌كانی ئه‌نفالی " 3-4-5 " هه‌روه‌ها به‌شێك له قۆناخی 8 هه‌مو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی گرته‌وه‌و، ته‌نیا له قۆناخه‌كانی " 3-4-5" نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س بێسهرو شوێنكران، جگه له زیانه مادیه‌كان كه مه‌زه‌نده ناكرێت، هه‌روه‌ك له ساڵی 1963 شدا خه‌ڵكێكی زۆر بونه‌ته قوربانی تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به وردی هیچ داتا‌و ئامارێكیان له‌و روهوهله به‌رده‌ست نیه.
ته‌عریب له كه‌ركوك
ته‌عریب له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رنامه رێژكراوهو له هه‌ندێ شوێن تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوه، له‌وانه له داقوق، خورماتو، حه‌ویجه، به‌دره‌و جه‌سان، جه‌له‌ولاو سه‌عدیه، و زۆر شوێنی تر، ئه‌وه جگه له ته‌عریبی فه‌یلیه‌كان، به عه‌ره‌بكردن، یان عه‌ره‌باندن هه‌رته‌نیا ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك نه‌كراوه ده‌رهه‌ق به خاك و شوێن كراوه، له‌و روه‌شه‌وه له ده‌ساڵی رابردودا له بری ساڕێژكردمی ئه‌و برینه له هه‌ندێ شوێن زیاتر قوڵبوه‌ته‌وه، وه‌ك حه‌ویجه به نمونه، له حه‌ویجه له 10 ساڵی رابردودا نزیكه‌ی 1500 خێزانی كورد ده‌ركراوه، كه هه‌ر ئێستا من ناوی زیاتر له هه‌زارو سه‌ت خێزانیانم له به‌رده‌سته، ئه‌مه بۆ جه‌له‌ولا و ده‌ورو به‌ری موسڵیش هه‌روایه.
مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 24
ماده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناحێكان له بنچینه‌دا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ماده‌ی 140 له‌لایه‌ك و بۆ دژایه‌تی كردنی كوردبو له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارتی و یه‌كێتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبیانه كارده‌كه‌ن نایانه‌وێ پڕۆژه‌ی لایه‌كیشیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه سه‌ركه‌وتو بێت، هه‌ربۆیه كاردانه‌وه‌كانی دوای ماده‌ی 24ی 22ی ته‌موزی 2008 له هه‌رێم به هه‌ند وه‌رنه‌گیرا به‌تایبه‌ت كاتێ ته‌واوی لیستی برایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوایان كرد پارله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامیان بداته‌وه له گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێم نه‌كراو كه‌سیش ئه‌و بێوهڵامیهی به خیانه‌ت له قه‌ڵه‌م نه‌دا لێ كاتێ، كه باسی ئه‌وه كرا كه‌ركوك وه‌ك هه‌رێمێكی تایبه‌تمه‌ند له چوار چێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا چاوی لێبكرێت هه‌ندێك كردیانه هه‌ڵاو گوتیان وای له‌و خیانه‌ته. ماده‌ی 24ی 22ی ته‌موز له پارله‌مانی عێراق له كۆی 142 پارله‌مانتار 127 پارله‌مان ده‌نگیان پێدا ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كاتێ له 31-12 -2007 نه‌توانرا ته‌واوی بڕگه‌كانی ماده‌ی كرچ و كاڵی 140 جێبه‌جێ بكرێت و تا كۆتای حوزه‌یرانی 2008 یش درێژكرایه‌وه ماوه‌كه هه‌ر هیچ نه‌كرا ئه‌مه‌ش به‌س بو بۆ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی ناو پارله‌مان كاری خۆیان بكه‌ن.
پوخته‌ی خاڵه‌كانی ئه‌وه‌ی من ناوم ناوه سێشه‌مه‌ی خیانه‌ت "22ی ته‌موزی2008"
أ- دواخستنی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركوك تا دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك.
ب- 32%بۆ هه‌مو ان له‌ناویاندا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن، پارێزگار، جێگره‌كان و به‌رپرسانی دیكه.
ت- راده‌ستكردنی فایلی ئاسایشی كه‌ركوك به هێزێكی سه‌ربازی كه لهباشورو ناوه‌ندی عێراقه‌وه ده‌هێنرێن.
پ- ده‌ركردنی ئاسایشی كورد.
هه‌روه‌ها دیاری كردنی ته‌جاوزات له‌سه‌ر زه‌وی گشتی و تایبه‌تی له دوای 9- 4- 2003.
كه‌ركوك و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می
ئێستا پێویسته كورد قسه‌یه‌كی تری هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی ماده‌ی 140 ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كانی دیكه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه بنه‌ن باشتره، گه‌ر نا پێویسته لایه‌نه‌كانی دیكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتو كۆمه‌ڵ و حیزبی شیوعی و ئه‌وانی تر، له‌ئێستاوه بڕیارێكی دیكه له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه بده‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری ماده‌ی 140.
نه‌خشه رێیه‌كی تازه بۆ ئه‌و ناوچانه‌و په‌یوه‌ندی ئه‌و ناوچانه به عێراق و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی عێراق له گه‌ڵیدا بخه‌نه به‌رنامه كاره‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه ئه‌وانی تریش به تایبه‌ت توركمانی ئه‌و ناوچانه تێبگه‌یه‌نن، كه ئه‌وان پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردنیان ده‌وێت .هه‌روه‌ها پێویسته كار بكه‌ن بۆ:
شارێكی بێ چه‌ك و سوپا
كه‌ركوك بكرێته شارێكی بێ چه‌ك و سوپا، هێزه چه‌كداره‌كان و ئاسایش و دیارده‌ی چه‌كداری له‌ناو شار دور بخرێته‌وه‌و هه‌وڵی پاماڵكردنی چه‌ك و چۆڵی ناو شاریش بدرێت، ئه‌مه بۆ كۆی ناوچه دابڕێنراوه‌كانی دیكه‌ش پیاده بكرێت.
جێبه‌جێكردنی 140
هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دابنرێت و له‌و ماوه‌یه‌دا یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رژمێری و راپرسی بكرێت، كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌و ماده‌یه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌میشی ئاشكرا بكرێن و كاریان له سه‌ر بكرێت.
پرسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، هه‌رێمی تایبه‌تمه‌ند
من سه‌یرم پێدێت هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سیش كه باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی كه‌ركوك، یان هه‌رێمی تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركوك ده‌كرێت، ده‌چن به حه‌وادا، له‌كاتێكا ئه‌وان ئه‌وه‌یان بیرده‌چێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، تایبه‌تمه‌ندێتی و شه‌ریكه به‌ش به‌پێی ده‌ستورو قانون له‌لایه‌ن خودی خۆیانه‌وه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوك دانراوه، له‌ماده‌ی 140 دا ئه‌وه‌نده‌ی كورد خاوه‌نه به پێی قانون ئه‌وه‌نده ئه‌وانی تریش خاوه‌نن، بێئه‌وه‌ی وه‌ك پێویست باسی مێژو جوگرافیا‌و خه‌ڵك و خاك كرابێت وه‌ك پێویست، هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ به له‌به‌ر چاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌و رازی كردنی توركمان و عه‌ره‌ب به‌وه‌ی به‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌سكه‌وت و چونه پێشه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له چاره‌سه‌ر كردنی پرسی ئه‌و ناوچانه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه رێگه چارێكی زۆر تهندروستتریشه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 كه ئێستا نه‌یاری له یار زۆر تره.
خستنه ژێر سایه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
بۆ خۆم ئه‌م رێگایه به رێیه‌كی پڕ كهندو له‌ند ده‌بینم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ده‌كرێ له‌و باره‌یه‌شه‌وه قسه بكرێت، له حاڵه‌تی وادا زۆر پێویسته لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستیه‌كان دروست بكرێت و لانی كه‌م له 1961 وه چی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌و كه‌ركه‌ك كراوه كۆبكرێته‌وه و كاریان له سه‌ر بكرێت.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس
گرنگترین كارێك كه پێویسته ده‌ستبه‌جێ كاری له‌سه‌ر بكرێت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عسه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر چی له كاتی خۆیدا و دوای روخانی به‌عس به ناوه ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه،به‌ڵام له ڕوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخراوان تا ئێستا وه‌ك خۆیه‌تی و زه‌وی و زاری كورد‌و توركمان به پێی قانون نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ی له‌سه‌ره‌وه باس كرا چه‌ند خاڵێكی كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ماده‌ی 140 و به رێگای تر كاریان له‌سه‌ر بكرێت به بڕوای من ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه كورد له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر ده‌سبه‌رداری ئه‌وه بێت كه به‌م فۆڕمه ده‌كرێ برینه‌كان ساڕ‌ێژ بن، بۆیه دور له دروستكردنی هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته كورد راست و ره‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر له‌سه‌ر پرسی ناوچه دابڕێنراوه‌كان دابنیشێ و گفت و گۆ بكات و ئه‌و هه‌ڵانه‌ش راستكاته‌وه كه له‌كاتی خۆیدا ئه‌و ناوچانه‌ی پێخراوهته گه‌مه‌ی شهراكهتهوه، شه‌راكه‌ت له نێوان ستهمكارو ستهملێكراودا ئه‌گه‌ر له رو ناونانه‌وه ئه‌م دو زاراوه‌یه له شوێنی خۆیان بن.
چونكه له بنچینه‌دا دروستكردنی شه‌ریك بۆ پرسێك كه له راستیدا پرسه‌كه پرسی تۆیه‌و له رابردوشدا تۆ تێیدا بویته به قوربانی جۆرێكه له خۆفریودان و نه‌وه‌كانی ئاینده فریودان. |
|
|