|
که‌رکوک و چیرۆکه‌کانی (2) |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Monday, February 3, 2014 |
زه‌ویه‌که‌ی جوتیار
جوتیار و جوتیاره‌کانی ئه‌م شاره له 1987 له‌سه‌رده‌می به‌عس و له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس، که ده‌رکران له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بو ئیسلامن، مه‌سیحین، جوله‌که‌ن یا سه‌ر به هه‌ر ئایین و ئاینزایهکن. راگوێزران، به‌ندکران، کوژران، گونده‌کانیان له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختکران، تاپۆی زه‌ویه‌کانیان گۆڕدران و به‌عه‌ره‌ب کران ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد بون. چیرۆکی هه‌ر یه‌ک له‌و جوتیارانه‌ی ئوردوگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، رومادی و فه‌لوجه وه‌ک راستیه‌ک ئه‌و مێژوه‌مان بۆ ده‌گێرنه‌وه. ناو و شوێنی له دایکبونی سه‌ر ناسنامه (هویه الاحوال المدنیه)ی نه‌وه‌یه‌ک له کوڕ و کچه‌کانمان به‌ڵگه‌یه‌کی مێژویی ئه‌و روداوه‌ن.
ناوی جوتیار له‌سه‌ر تاپۆی زه‌ویه‌که‌ی سڕدرایه‌وه، له جیاتی ناوی قه‌حطان، وه‌زاره‌تی به‌رگری یان وه‌زاره‌تی دارایی دانرا.
به‌عس روخا، جوتیار و جوتیاره‌کان به راکردن، به په‌له و هه‌ڵه‌داوان هه‌ر ئه‌و رۆژه گه‌یشتنه‌وه سه‌ر که‌لاوه روخاوه‌کانی باو باپیرانیان. سه‌دان چیرۆکی کۆنی به‌ر ئاگردانی شه‌وانی درێژی زستانی داپیره بون به وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه و ویستیان هه‌ر زو بۆ نه‌وه نوێکه بیگێڕنه‌وه. جوتیار و جوتیاره‌کان عاشق ئاسا باوه‌شیان به زه‌ویدا کرد‌و تێر تێر فێرمێسکی خۆشیان رشت "ئۆخه‌ی ئه‌وه ئێمه‌ین"! شانبه‌شانی رێچکه‌ی ئه‌و فێرماسکانه، خه‌ڵکه چه‌ک به‌شانه‌کانی ئه‌ولا مه‌کینه به جێماوه‌که‌ی سه‌ر زه‌ویه‌کانیان بارده‌کرد، شیشه‌کانیان ده‌برد، شۆفڵ و هه‌مو که‌ره‌سته کشتوکاڵیه‌کانیان به‌ره‌و سه‌ره‌وه بار کرد‌و ئاودیویان کرد.
جوتیار باوه‌شی خۆشه‌ویستی له زه‌ویه‌که‌ی نابوه‌وه، ده‌گه‌ڕا کۆنه گاسنه‌که‌ی باوکی بدۆزێته وه و له دارێکی ببه‌ستێت و ده‌ست به کێڵانی زه‌ویه‌که‌ی بکاته‌وه. جوتیار له‌سه‌رده‌می پێش‌و له گه‌ڵ باوکی بۆ کاری کشتوکاڵی راسته‌وخۆ سه‌ردانی دائیره و بانکی زراعی ده‌کرد، وه‌ره‌قه ره‌شه‌که‌ی له گه‌ڵ خۆی ده‌بردو، قه‌رزی زراعی و کیمیا و بنه‌تۆوی به‌نرخێکی زۆر هه‌رزان وه‌رده‌گرد.
ئه‌مجاره‌یان دوای ئه‌وه‌ی دو وه‌ره‌قه‌ی پشتگیری نه‌خشێندرا و به دو مۆری زه‌رد و سه‌وز ده‌خاته نێو فایلێکه‌وه، روده‌کاته هه‌مان ئه‌و دائیرانهی پێشوتر بۆ وه‌رگرتنی پێداویستیه کشتوکاڵیه‌کان له گه‌ڵ باوکی روی تێده‌کردن. به‌ڵام له‌وێ و لێره‌وه فرمێسکه‌کان ره‌نگیان ده‌گۆڕێ و له مانای ئه‌و دو مۆره تێده‌گات. چیرۆکه‌که‌ی ده‌ست پێده‌کات:
دائیره‌ی زراعه:
قوربان ئه‌و وه‌ره‌قه ره‌شه نه‌ماوه، ئێستا ده‌بێت له‌م وه‌ره‌قه سپیه‌ت هه‌بێ، ئه‌و زه‌ویه‌ی باوکت هه‌ر به‌ناوی (قه‌حتان)ه‌وه‌یه، قه‌حتان له‌ترسا رایکردوه، هه‌رکاتێ بگه‌ڕێته‌وه به‌پێی یاسا ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌ویه‌که‌ی.
دائیره‌ی تاپۆ:
به‌ڵی، هه‌مان حاڵه‌تی خانوه‌که‌ی سیروانه، به ناوی ( قه‌حطان) ه‌وه‌یه.
دائیره‌ی بیرهه‌ڵکه‌ندن ( ئابار):
قوربان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاپۆکه به‌ناو خۆته‌وه نییه ناتوانین. ئیجازه‌ی بیرههڵکهندت بده‌ینێ و هاوکاریت بکه‌ین. به‌ڵام ده‌توانی به قاچاغ بیری سوری لێبده‌ی.
بانکی کشتوکاڵ:
ببوره له‌به‌ر هه‌مان هۆ ناتوانین 20 ملیۆن دیناری قه‌رزی زراعیت بده‌ینێ.
جوتیار چی ده‌ڵێ؟
نه‌ک هه‌ر ماڵ له خانه‌خوێ حه‌رامکراوه، به‌ڵکه لێشمان دزراوه، به‌به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی کوردیه‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مان دوای 10 ساڵ له نه‌مانی به‌عس ئه‌مه‌یه حاڵی که‌رکوکی و له که‌رکوک روده‌دا. ده‌ستان خۆش! دروستکردنی جاده و پرد له که‌رکوک به‌منی کورد چی!. چی له پاره‌ی پیترۆدۆلار بکه‌م؟ چی له به‌ڵێنی درۆ بکه‌م؟ له کاتێکدا رۆژانه مه‌رگ هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌کا و مافی یاسایی زه‌ویه‌که‌م بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و چاره‌نوسێکی نادیار له‌م شاره چاوه‌ڕوانم ده‌کات.
ئه‌مه زه‌ویه، شیرینه ده‌بێت خۆڕاگربم و وه‌ک باوکم، خۆم شه‌ڕی له‌سه‌ر بکه‌م، جارێکی تر جێی ناهێڵم، چه‌ندین حکومه‌ت گۆڕدرا به‌ڵام زه‌ویه‌که‌ی من وه‌ک خۆی مایه‌وه، ئه‌مانیش ده‌گۆڕدرێن. |
|
|