|
هه‌مو رۆژه‌كان وه‌ك 8 مارسن |
نوسه‌ر: شنۆ عوسمان
|
Saturday, March 8, 2014 |
رۆژی جیهانی ژن له‌دوای هه‌مو ئه‌و ئازارانه‌وه دێت كه ژنان بینیان، ناكرێت ئه‌م رۆژه بریتیبێت له ئاهه‌نگ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بینرێت، رۆژانه ژن ده‌كوژرێت و توندوتیژی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، دنیایه‌ك خه‌می شاراوه و ئاشكرا به‌رۆكی ژنانی گرتوه، ئه‌و ژنانه‌ی كابانی ماڵن و وابه‌سته‌ن به بێكاری و نه‌بونی دارایی تایبه‌ت به‌خۆیان، ئه‌و ژنانه‌ی وه‌كو فه‌رمانبه‌ر كارده‌كه‌ن دنیایه‌ك گرفتی رێكخستنی ئه‌ركی ماڵ و ده‌ره‌وه له ئه‌ستۆیاندایه، ژنانی دایك ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌مو ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن ئه‌وا زۆرینه‌ی ژنانن كه گرفتی مناڵ به‌خێوكردن و سه‌ركه‌وتن له ئیشكردندا به‌رۆكی گرتون، ئایا باخچه و دایه‌نگا و قوتابخانه‌كان تاچه‌ند هاوكارن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی دایكان؟ ئایا خودی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش جۆرێك له فشار بۆ دایكان دروست ناكه‌ن؟
كچانی گه‌نجیش به‌شێكی ترن كه به‌شێوه‌ی نوێ ئاسته‌نگی نه‌هامه‌تیه‌كان دێته به‌رچاویان قوربانیه‌كانی ئێستان زۆرینه‌یان بریتین له؛ كچه گه‌نجه‌كان و ده‌بنه قوربانی دابونه‌ریت و شه‌ڕی نه‌وه‌كان، ئه‌وان شه‌ڕ بۆ ئازادی بۆ بڕیاردانی تاك بۆ خود، كه ئه‌مانه له دابونه‌ریتی ئێمه‌دا زۆر ئاسته‌نگ جێگه‌یان ده‌بێته‌وه. ژنانی تهمهنداریش نهكۆمهڵگا ده‌زانێت ئه‌وان چیان ده‌وێـت نه دابونه‌ریت و نه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، ئه‌مان نه‌خۆشن یان ماندوی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و سته‌مه‌ن، كه به‌هۆی ژن بونه‌وه چێشتویانه؟
ئه‌و ژنانه‌ی به‌ته‌نها ده‌ژین و ئه‌ركی ماڵ و منداڵ له ئه‌ستۆیاندایه، ئه‌و كچانه‌ی به‌دێژای ته‌مه‌ن بهنهتها ده‌ژین و مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیاندا باسی خه‌مه‌كانیان بكه‌ن. ئه‌مانه سیمای زۆر بڵاوی ره‌گه‌زی مێینه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌م رۆژه‌دا ناكرێت له‌لایه‌ن داموده‌زگا به‌رپرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان ته‌نها پیرۆزبایان ئاراسته بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌كرا پلانێك راگهیهنریت تا ساڵی ئاینده و ئه‌م رۆژه جێبه‌جێ بكرێت بۆ یه‌كێك له‌و گروپانه‌ی ژنان كه پێویستیان به هاوكاریه، به‌ڵام وه‌كو دابونهریتێكی بێ كاریگه‌ر ئه‌م رۆژه به‌ڕێ ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه بارودۆخی ژنانیش له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ردایه ئه‌واتا رۆژانه دهكوژرێنن ده‌شكێنرێن! ئه‌مه ئه‌و واقیعه‌یه كه ئێمه‌ی ژنی كورد هه‌مانه، نه سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوكارمانه نه‌سیستمی حوكمڕانی پشتیوانمانه، ده‌بێت ژنان وریایانه‌تر رۆڵببینن له گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا. |
|
|