|
کابینه‌ی هه‌شت و متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Monday, March 10, 2014 |
له مێژه وتراوه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان له ئاراسته‌کردنی سیاسه‌تدا له‌دۆستایه‌تی و متمانه گرنگترن.
کاتێک ناوه‌رۆکی ئه‌م په‌نده له‌دۆخی سیاسی کوردستاندا بۆ چه‌ندین جار گوزری خۆی ده‌وه‌شێنێت، موچورکهیهکی سارد ناخ و ده‌رونت ده‌وروژێنێت و توڕه‌بون و غهمباریهک بهردڵت ده‌گرن. له‌گێژاوی بیرکردنه‌وه‌دا له‌خۆت ده‌پرسیت: تۆ بڵێی ئه‌م هه‌مو تێکۆشه‌رو سه‌رکرده‌و شۆرشگێڕه دێرین و سه‌ر سپیانه‌ی کوردایه‌تی به‌و پێوه‌ره ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت به‌ڕێبکه‌ن، ده‌پرسیت ئایا دروست و ره‌وایه ئه‌م هه‌مو وهجاخهی هه‌مان ماڵ و گۆشه‌کراو به‌هه‌مان شیر‌و گوێبیستی هه‌مان سرود و چاوکراوه، به‌هه‌مان گزنگی ئاسۆ و تینیویهتیان به‌هه‌مان کانیاو شکاندوه و هه‌مان مه‌ینه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری و ماڵوێرانیان به‌سه‌رهاتوه و هه‌مان دوژمن و داگیرکه‌ریان هه‌بوه و به‌هه‌مان ئیراده‌و بۆ هه‌مان ئامانج له‌هه‌مان گردو شاخ و گوند‌و سه‌نگه‌ردا خه‌باتیان کردوه، به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌کانیان شاپێوهری مامه‌ڵه‌کردنی یه‌کتر بێت و کونجێک نه‌دۆزنه‌وه پێکه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک گوزه‌ر بکه‌ن.
ئه‌م وێناکێشه رۆمانسیه، ئه‌م هه‌ست و پرسیارانه، ئه‌م خه‌مخۆریه و ئه‌م چاوه‌ڕوانیه ساکار و ساده‌یه، هه‌ر هه‌مویان زاده‌ی نهستۆلژیا و خواستێکی نه‌ته‌وه‌یی بێگه‌ردن، مه‌خابن له‌م سه‌رده‌مه‌دا جارجار له تارمایی په‌راوێزی لاپه‌ره‌کانی مێژودا به‌رچاو ده‌که‌ون و باس ده‌کرێن.
جاران
جاران له ساڵانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌یلولدا به‌خۆشه‌ویستی خاک و نه‌ته‌وه گۆشه‌و په‌روه‌رده ده‌کراین، هه‌مو پێشمه‌رگه، حیزبی و ناحیزبی، یه‌کگرتوانه پێشمه‌رگه‌ی نه‌ته‌وه و شۆڕش بون، خه‌ڵکی بۆ خاک و نه‌ته‌وه په‌رۆشی حیزبایه‌تی بون. سنوری نێوان نیشتیمانپه‌روه‌ری و خیانه‌ت وه‌ک رۆژی روناک به‌رچاو و ناسراو بو.
له‌وساته‌وه‌ی به‌کاریگه‌ری "حه‌تمیه‌تی ره‌وره‌وه‌ی مێژویی" و "فکری سه‌رده‌م" و چه‌مکه‌کانی "چه‌پڕه‌وی و پێشکه‌وتنخوازی"یه‌وه گۆڕاین و بوین به کۆپی سوپه‌ر شۆرشگێڕ و سوپه‌ر چه‌پڕه‌وی هه‌ساره‌که‌مان و باوهڕێکیشمان لا دروست بو که خاوه‌نی هه‌مو راستیهکانین، له‌و ساته‌وه حیزب و پێشمه‌رگه و شۆڕش و خاک و نه‌ته‌وه‌مان به‌و پێوه‌رانه له‌تکرد و کردمانن به‌گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و مه‌رافه‌ی خه‌ون و خواسته حهتمیهکانمان، ئیتر حیزب و پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ران له‌رۆڵه بنەڕهتیهکهیان بۆ خاک و نه‌ته‌وه دورخرانه‌وه. هێدی هێدی کار له‌کار ترازا و حیزب بوه ماشێنی شه‌ڕ و مۆڵگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی چه‌کدار و پاشکۆکان و بوقلێدهر و کۆیله و سه‌پان، متمانه‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی له‌سایه‌ی ئه‌م گۆڕانکاریه (شۆڕشگێڕانه‌دا) زینده به‌چاڵ کران.
خوالێخۆشبو مه‌لا مسته‌فا دوای به‌یانی ئازار، هه‌وڵیدا برینه خه‌سته‌کانی جه‌سته‌ی لهتبوی شۆڕشی ئه‌یلول به‌رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ساڕێژیان بکات، ده‌روازه‌کانی حیزبیشی بۆ نارازییەکان واڵاکرد. بارزانی پێیوابو گرنگ نیه چۆن بیرده‌که‌یته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه کوڕی میلله‌ته‌که‌ت بمێنیته‌وه، بۆیه یه‌کێک له‌سیما هه‌ره به‌هێزه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلول ئینتیما بوه بۆ خاک و نه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ئازاری 1974 بێجگه له خائین و جاش ته‌واوی میلله‌تی له‌گه‌ڵدا بو، چونکه شۆڕشه‌که‌یان به‌هی خۆیان ده‌زانی، بۆیه له‌گه‌ڵ شکستی شۆڕشه‌که‌دا میلله‌ت و خاک نه‌ک ته‌نها شکستیان هێنا، به‌ڵکو دوچاری دڕنده‌ترین هێرشی له‌ناوبردن بونه‌وه. سه‌یره له‌کاره‌ساتی 31 ئابدا کاتێک هێزێکی بنه‌ڕه‌تی شۆڕشی هه‌ڵسانه‌وه به‌ماشێنی سه‌ربازی دوژمن شکستی هێنا ئه‌وانی تر سه‌رقاڵی گێڕانی شایی سه‌رکه‌وتنیان بون.
دوای شکستی شۆڕشی ئه‌یلول و له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی شۆڕشی هه‌ڵسانه‌وه‌دا به‌شێکی به‌رچاوی کۆمه‌ڵه رۆحی نه‌ته‌وه‌ییان به‌به‌رگێکی فکریه‌وه له‌و شۆڕشه‌دا بوژانده‌وه، به‌هۆی زه‌مینه فکریه نامۆکه‌ی به‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و دۆخی کوردایه‌تی ئه‌و بوژاندنه‌وه زۆر بڕی نه‌کرد و کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتیش له‌نێو توێکڵه ره‌قی حیزبایه‌تی و بێمتمانه‌ییدا گیرسانه‌وه و حیزب و پێشمه‌رگه‌کان که‌وتنه گیانی یه‌کتر.
دواتر
ساته سه‌ره‌تاییه‌کانی راپه‌ڕین لوتکه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی عاتیفیانه‌ی ره‌وای رۆحی نه‌ته‌وه‌یی بو، له‌یاد ناچێت چۆن نه‌وشیروان مسته‌فا و مەسعود بارزانی و هاوڕێکانیان سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد، چۆن جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ره‌کانی دهۆک و زاخۆ پێشوازیان له مام جەلال کرد لهگەڕانهوهیدا به‌رێگه‌ی سوریاوه بۆ خاکی کوردستان. ئه‌مه زۆری نه‌خایاند، به‌حیزبکردنی راپه‌ڕین و پشک و پشکاری تێدا و فیفتی به‌فیفتی حیزبی و شه‌ڕی ناوخۆی حیزبی و ئیداره‌ی جیای حیزبی و یاسا و رێسای جیای حیزبی، هه‌رچی به‌های رۆحی نه‌ته‌وه‌یی راپه‌ڕین بو زۆر بێشه‌رمانه و بێئهمهکانه له‌باریان برد.
رێککه‌وتنی ستراتیژی، شاخاڵی شانازی ده‌سه‌ڵاتداران، زه‌قترین به‌ڵگه‌ی مێژوییه بۆ بێمتمانه‌یی حیزبی که به‌شێوازی تر به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، له‌سایه‌یدا رۆح و متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی زه‌وتکران، دابه‌شکران، پشتگوێخران، چه‌واشه‌کران و کران به کاڵای بازاڕی عه‌کازی حیزبایه‌تی و حوکمڕانی، ئه‌مجاره‌یان زۆر جیاواز له‌ئه‌زمونه‌کانی تر له‌سایه‌ی حوکمڕانی خۆماڵی و له‌سه‌ر حسابی دیموکراسی و ئازادی به‌ڕێوه‌یان برد.
دیارده‌ی فره‌حیزبی و بیری جیاواز کاتێک جوانه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا هاوبه‌شه‌کاندا به‌ڕێوه نه‌چێت، کاتێک ببێته مایه‌ی بێمتمانه‌یی و پاشقولگرتن و شه‌ڕ و کوشتن و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتر ته‌نها شایانی نه‌فره‌ت و له‌عنه‌ت لێکردنه. مه‌خابن ئه‌م دیارده‌یه تا ئه‌م ساته‌ش له‌بزاڤی کوردایه‌تی له‌کوردستانی گه‌وره بۆته سوننه‌تێکی دانه‌پچڕاو له‌ژیانی حیزب و بزاڤه سیاسیه‌کانی کورد. بێجگه مێژوی باشور سه‌یری حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه له رۆژهه‌ڵات و له باکور سه‌یری په‌که‌که و هێزه کوردیه‌کانی تر‌و له رۆژئاواش سه‌یری زیاتر له 40 حیزب و به‌ره‌و ئه‌نجومه‌ن و رێکخراو و ره‌وتی کوردی ناحه‌ز به‌یه‌کتر بکه‌ین.
شایانی سه‌رسوڕمانه تا کورد دوچاری جینۆساید نه‌بوه‌وه، ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان نه‌کرا، هێزه‌کان بیریان لهنزیکبونهوه و پاراستنی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کرده‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر زو پاش راپه‌ڕین وه‌ک به‌فری به‌ر هه‌تاو توایه‌وه و روباری خوێنی لێ هه‌ڵقوڵا.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕاندا تێکشکێنه‌رانی رۆح و متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توشی هیستیریای سیاسی و سه‌ربازی بون، ده‌بوا له روانگای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م سه‌رده‌مه و بهگرێدانهوه به پرسی دیموکراسیه‌وه مامه‌ڵه‌ی دروستیان له‌گه‌ڵ گۆڕاندا بکردایه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی خوا پێی خراپ بو له‌گه‌ڵ گۆڕان و ده‌نگی ناڕازیدا کردیان.
ئێستا
له پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شتیشدا ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌زه‌قی به‌رچاو ده‌که‌وێت، بێمتمانه‌یی حیزبی نه‌ک ته‌نها متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌لادا داوه، به‌ڵکو گۆڕێکی قوڵی تریشی بۆ هه‌ڵکه‌ندوه. ئه‌وانه‌ی به‌پاساوی حیزب و مێژ و پێگه و له‌غیابی متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌یانه‌وێت گۆڕەپانی حوکمڕانی خۆماڵی بکه‌نه په‌رستگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ناڕه‌واکانیان، بکه‌نه ده‌سکه‌لایه‌کی حیزبی، بکه‌نه فه‌رمانگای خانهوهداکانیان، بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی پاره و جاه و نیعمه‌تیان، ئه‌وانه نه‌هامه‌تیه‌کانی مێژو چه‌ندباره ده‌که‌نه‌وه. بێمتمانه‌یی ئه‌وه‌نده ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون ئه‌گه‌ر پشکێک له‌و حوکمڕانیهیان نه‌بێت زۆر زو مایه‌پوچ ده‌رده‌چن، ئه‌وانه له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانێکی تر و به‌ئاراسته‌یه‌کی تردا خۆیان سازده‌ن و کاربکه‌ن هاتون له‌ناو خودی ئیمپراتۆره پروکاوهکهی خۆیان و له‌سه‌ر سنوره کاڵبوهکانی شه‌ڕی مان و نه‌مانیان ده‌که‌ن، شتێکی ئه‌وتۆی تریان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه پێشکه‌شی خاک و نه‌ته‌وه‌ی بکه‌ن، عه‌ره‌ب وته‌نی "انما الاعمال بالنیات".
زۆر رهواو دروسته له‌هه‌مو لایه‌نه‌کان بپرسین، تائێستا هه‌مو حوکمڕانیتان به‌ده‌سته‌وه بوه، چیتان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد کردوه؟
بێجگه له هه‌وڵی بوێرانه بۆ بنیاتنانی پیشه‌سازی وزه له کوردستان، چه‌ند رێسا و یاسا بۆ خزمه‌تگوزاریه لاوازه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چه‌ند هه‌نگاوێک بۆ باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و پاراستنی ئاسایش، چیتان کردوه بۆ داڕشتنی ژێرخانێکی به‌هێزی ئابوری، ئه‌وه نیه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم راشکاوانه باس له‌سنور دانان بۆ هاورده‌کردنی کاڵا له شقارته و تهمهتایهکهوه بۆ کاڵای تر ده‌کات، ئه‌وه نیه سه‌رۆکی هه‌رێم باس له‌شکستی سیاسه‌تی دوانه‌ی حوکمڕانی ده‌کات، که موچه‌ی مانگێکیان بۆ دابین ناکرێت. راسته بۆ خۆتان و خانه‌واده و ده‌ست و پێوه‌ندتان ته‌لاری دڵگیر و نوێترین مۆدێلی ماشێن و باشترین خوێندنی تایبه‌ت و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی تایبه‌ت و ... تایبه‌تتان دابینکردوه و کڕیوه. له راگهیاندنهکانتاندا ئه‌م کار و ره‌فتارانه‌تان به‌منه‌تێکی زۆره‌وه نمایش ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری و متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌ییتان بوژاندبێتهوه و ده‌بێت کورده نه‌گبه‌ته‌کانی به‌شه‌کانی تری کوردستان چاوتان لێبکه‌ن.
بۆئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌رمانه عاشقی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و پۆستن، لای منه‌وه هه‌موتان پیرۆز بێت، بابزانین ده‌توانن ناوچه دابڕێنراوه‌کان بهێننه‌وه باوه‌شی کوردستانی دایک، هێزی پێشمه‌رگه له چەکداری حیزبه‌وه یه‌کیان بخه‌ن و بیانگۆڕن بۆ سوپایه‌کی نیشتیمانی، گه‌نده‌ڵی و بازرگانی ناڕه‌وا و قۆرخکردنی ژیانی ئابوری بنبڕ بکه‌ن، پێشێلکاریه‌کانی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌ویلایه‌تی حوکمڕانیتاندا، ئه‌وه‌نده رۆح و روخساری خۆتان و نه‌ته‌وه‌یان لای دنیای ده‌ره‌وه ناشیرین و قێزه‌وه‌ن کردوه، راست بکه‌نه‌وه، یاخود حکومه‌تی به‌غدا ناچار بکه‌ن به‌قازانجی کورد بێن به‌ده‌نگ کێشه‌کانمانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن، خوانه‌خواسته، سبه‌ینێ تیرۆری داعش و ماعش و قاعیده و گروپه‌کانی تر به‌رده‌می ماڵه‌کانمان ده‌گرن.
زۆر به‌گومانه‌وه ده‌ڕوانمه به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م چاوه‌ڕوانیانه، چونکه له‌ئێستادا هزری سیاسی و حوکمڕانی ئێوه بیر له‌نه‌ته‌وه ناکاته‌وه به‌قه‌ده‌ر بیرکردنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی خۆتان و جه‌مسه‌ره‌کانی حیزب و رهوینهی مه‌ترسیتان له‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت یا ئه‌و وه‌زاره‌ت به‌ده‌ستانه‌وه نه‌بێت.
هه‌رکاتێک ئێوه گه‌وره‌تر بون له‌پۆستێک ئه‌وا ته‌واوی بۆچونه‌کانم پوچه‌ڵ و بێ بنه‌مان.
ئاینده؟
گۆڕان له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌رمی و سه‌برێکی زۆری نواندوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش ناشێت پشکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌و پرۆسه‌یه‌دا له‌که‌دار بکات. ئه‌م نه‌رمی و سه‌بره سنوردارن، کاتێک قه‌ناعه‌تی ته‌واوی هێنا به‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌یی و پێکه‌وه کارکردن و ئاراسته‌یه‌کی نوێی حوکمڕانی بێ ئاکام ده‌بن، ده‌بێت گۆڕان قۆڵی لێههڵکات و بیر له‌شێوازێکی نوێی کارکردنی سیاسی بکاته‌وه، ناڵێم کارکردنی ئۆپۆزسیۆن، چونکه له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌ته‌واوی ئاشکرا ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ئه‌قڵیه‌ته‌دا هیچ سودێکی ئه‌وتۆی نابێت. به‌درێژایی مێژو سه‌لمێندراوه موماته‌ڵه و فروفێڵ و پاشقولگرتن و چه‌واشه‌کردن که‌ره‌سه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی بێمتمانه‌یی حیزبی و زامدارکردنی رۆحی نه‌ته‌وه‌یی بون، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م راستیانه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رکێکی حیزبی بێت ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران بیانه‌وێت بهمیلۆدیای ئه‌وان گۆڕان سه‌مای حوکمڕانیان له‌گه‌ڵدا بکات، زۆر رهواو دروسته گۆڕان په‌یامی خۆی به هه‌مو لایه‌ک بگه‌یه‌نێت، په‌یامێک گرێدانه‌وه‌ی کاری سیاسی به شه‌قام و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رێگرتن له حوکمڕانی حیزبی و حوکمی میلیشیا و خۆسه‌پاندنی ئیداری و زه‌وتکردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بێت. بۆ هه‌ر یه‌ک له‌م ئامانجانه چه‌ندین ئه‌گه‌ری کاراو گونجاو ئاماده بکرێت.
له‌و حاڵه‌ته‌دا گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌کات چاوه‌ڕوانی گۆدۆ ئاسای بهپیتبونی سه‌رانسه‌ری و کۆمپاکتی زه‌مینه‌ی گۆڕانکاری بکات، چونکه ناشێت له‌م بازنه داخراوه‌دا گۆڕان بێ به‌رنامه و دیدی بۆ ئاینده بخولێته‌وه، له مێژوی میلله‌تاندا رویداوه ده‌شێت له کونج و ده‌ڤه‌رێکی گونجاوه‌وه رۆح و متمانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به خاک و نه‌ته‌وه ببه‌خشێته‌وه، کاتێک دیواری به‌رلین داڕمێنرا زیندانه گه‌وره‌که‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌تیش وه‌ک خانوی کارتۆن تێکشکا. |
|
|