|
تۆڵه‌ی خه‌ڵك |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Thursday, April 3, 2014 |
ئاستی هۆشیاری و گه‌شه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كاتێ ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان تاقیبكاته‌وه‌و ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكات، نه‌ك لایه‌نه‌كان ئه‌و تاقیبكه‌نه‌وه، هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك بۆ گه‌ل كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی حیزبه جیاجیاكانه، ئه‌مه له‌دنیای دیموكراسیدا با خه‌ڵكیش كه‌م به‌شداری بكه‌ن، بەڵام یه‌كێكه له‌رێگه‌كانی سزادان له‌به‌رانبه‌ر به جێنه‌گه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كان، خه‌ڵك هه‌مو چوار ساڵ جارێك له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی به حیزبه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌بخاته به‌ر نیگا ئاخۆ تاچه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ ده‌كات، كه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوسیوه، پێویسته ئه‌مه وه‌ك تۆڵه‌یه‌كی سپی بۆ ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات و بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسی به‌رده‌وامی هه‌بێت و ناكرێ هه‌مو جارێك خه‌ڵك كۆی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و كه‌م و كوڕی و بێبه‌ڵێنیه‌كانی رابردوی له‌بیر بچێت .
كاتێ قسه له‌تۆڵه‌ی خه‌ڵك ده‌كرێت قسه له‌سه‌ر نه‌یاری و دژایه‌تی نیه تا ئه‌وه‌ی قسه له‌خۆ بڕیاری خه‌ڵكه، خۆ بڕیاری به‌و مانایه‌ی به هیچ پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی ئه‌وتۆ فریو نه‌خوات، گوایه ئه‌گه‌ر حیزبێك له‌و حیزبانه له پرۆسه‌ی حوكمڕانی بێبه‌ش بكرێت له‌ڕێگه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكه‌وه، ئیدی خه‌ڵك گورگ ده‌یخوات، ئه‌م جۆره له‌ترساندن و هه‌تره‌ش بردنی خه‌ڵك، نه‌ك هه‌ر به‌و مانایه دێت كه "تۆ بێمن پارویه‌كی نه‌رمی به‌رده‌م دوژمنی، به‌و مانایه‌ش دێت، كه ئه‌وه منم ناهێڵم ئه‌گه‌ر كایه‌كه خۆمی تیا نه‌بم، به‌رده‌وام بێت". ئه‌مه به هه‌مو مانایه‌ك ده‌بێته له‌خشته بردن و فریودان و دوركه‌وتنه‌وه له دیموكراسی، ناكرێ خه‌ڵك به‌و جۆره چه‌واشه و بێئاوه‌ز بكرێت، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تا خه‌ڵك خاوه‌نی حیزبه‌كانه نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی، كه ماوه‌ی بیست و سێ ساڵی خشته ئاوا له‌خه‌ڵك ده‌كرێت كه حیزب خاوه‌نی ئه‌وانه.
جگه له‌خۆبڕیاری كه پێویسته خه‌ڵك ئیدی خۆی له‌بری خۆی قسه بكات نه‌ك حیزب له بری ئه‌و پێویسته بوێری ئه‌وه‌ش هه‌بێت، كه سزای ئه‌وانه بدرێت راستیان نه‌كردوه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی خۆیاندا، راستنه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و ئه‌و وادانه‌ی ده‌درێن، نابێ بێ‌سزا تێپه‌ڕێ، دیموكراسیه‌ت خه‌ڵك دروستی ده‌كات و په‌ره‌ی پێده‌دا نه‌ك حیزب، له دیموكراسیه‌تا سزا ده‌نگی خه‌ڵكه، خه‌ڵك به ئاوڕدانه‌وه ده‌توانێ ئه‌وه ببینێ كه پێشتر چی پێوتراوە.
پرسیاری خه‌ڵك، واته ئازادی خه‌ڵك پێویسته مرۆڤ به‌رده‌وام پرسیاره‌كانی خۆی سه‌باره‌ت جۆری سیاسه‌ت، جۆری حوكمڕانی، جۆری به‌ڕێوه‌بردن جۆری مامه‌ڵه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڵاتی نه‌شارێته‌وه و بیانكات و هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه‌كان بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه‌كان له‌یه‌كتر نه‌چن، له‌یه‌ك نه‌چون به‌و مانایه‌ی ئه‌مڕۆ باشتر بێت له‌دوێنێ و ئاینده باشتر بێت له‌ئێستا .
ئاخۆ خه‌ڵك بڕیاری ئه‌وه ده‌دات، كه ئاینده‌ی له‌ئێستا باشتر بێت یان نا... |
|
|