په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌لایه‌ن به‌شێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و گرژییه‌ی له‌سه‌ر بوونی هێزی پێشمه‌رگه له هه‌ندێك ناوچه‌ی كوردستان دروستبوه پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی بایه‌خی سیاسی وراگه‌یاندن وجه‌ماوه‌ری له‌خۆ گرتوه. لایه‌نی كوردی به‌جۆره‌ها بۆچون ئه‌م رووداوانه‌ی لێكداوه‌ته‌وه وباسكردوه.
ئه‌و باسكردنانه هه‌ندێك لایه‌نی راستییان له‌خۆ گرتوه، ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر كوردێكی دڵسۆزه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پلانه ترسناكه‌ی توندره‌و وشۆڤێنێزمی عه‌ره‌بی ولایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان به‌وپه‌ری توانایه‌وه بوه‌ستێته‌وه. له‌هه‌مان كاتیش‌دا یهزمانێكی كوردی پاراو وراشكاو سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ئاگا بێنێته‌وه له هه‌ڵه وكه‌مته‌رخه‌می وبێبایهخی له‌و رووه‌وه كردویانه. ته‌نها ده‌ربرینی ناره‌زایی وخستنه ئۆباڵی هۆكاره‌كانی ئه‌م كوده‌تایه له ئه‌ستۆی چه‌ند گروپ وتاقمێكی عه‌ره‌بی له‌قسه‌ی چیرۆك بێژه‌كانی ده‌وری ئاگردان ده‌چێت و ناوه‌رۆكی كێشه‌كه به‌ته‌واوی ناپێكێت.
با هه‌ندێك باسی "دۆسته ستراتیژیه نوێكانی " كورد بكه‌ین ودواتریش "دۆسته دێرینه‌كان" له‌یاد نه‌كه‌ین.
كێ هه‌یه نه‌زانێت پیاوێكی كۆنه به‌عسی وشۆڤێنی وه‌ك تارق هاشمی، به په‌یره‌وكردنی پره‌نسیپی ته‌وافق وله‌ژێر فشاری ئه‌مریكادا هه‌نووكه جێگری سه‌رۆك كۆماره، كه ته‌نانه‌ت كاتی خۆی سه‌دام له‌سه‌ر دزی ده‌ری كردوه. كه‌چی كاتێك ئه‌م زاته سه‌ردانی كوردستانی ده‌كرد ده‌ستی نه‌رمیان به‌پشتیدا دا وته‌نانه‌ت رێككه‌وتنێكی سێ قۆڵیان له‌گه‌ڵدا ئیمزاكرد ودنیایان واتێگه‌یاند كه ده‌بێت كورد پشتئه‌ستور بێت به به‌ڵێن وواژۆی ئه‌م زاته راستگۆ وپاكوتهمیزه.
زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له به‌غدا ویستیان كۆنه به‌عسی ودهستگیركراو بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی تێرۆریزم سه‌رۆك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران مه‌شهه‌دانی له پۆسته‌كه‌ی لابه‌رن، ئه‌وه‌ی فریای كه‌وت وله پۆسته‌كه‌یدا پاراستی چه‌ند نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بوون. سه‌ركردایه‌تی كوردیش تهلارێكیان له هه‌ولێر پێبه‌خشی لهروانگای عه‌قڵیه‌تێكی خه‌یاڵاوی بۆ رازیكردن وكڕینی.
باخه‌وانه‌كه‌ی ساجده‌ی هاوسه‌ری سه‌دام، موتڵه‌گ یش بێبه‌ری نه‌بوو له شه‌فاعه‌ت وره‌حمه‌تی سه‌ركردایه‌تی كورد، باباسی ئه‌یمه‌ن سامه‌رائی نه‌كه‌ین كۆنه وه‌زیری كاره‌بای عێراق وجه‌رده‌ی یه‌كه‌م وپه‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌ست وپێوه‌ندی هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی كورد. كه‌چی ئه‌م جۆره زاتانه ئه‌ندازیار وئامادهكهر ومامۆستای ئه‌و پرۆژه یاسایه بوون كه كوردی به‌خه‌به‌ر هێنایه‌وه.
نه‌وت:
وروژاندنی مه‌سه‌له‌ی نه‌وت پێشئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاساكه‌ی ئیداره‌ی بوش بۆ گاز ونه‌وت ئاماده‌ی كردوه په‌سند بكات یه‌كێكه له‌هه‌ڵه تهكتیكیهكانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد. هه‌ر كوردێك حه‌زنه‌كات سه‌رجه‌م سامانی خاكه‌كه‌ی بۆخۆی بێت وبه‌ده‌ست خۆیه‌وه نه‌بێت ئه‌وه كوردێكی ناره‌سه‌نه ودڵسۆز نیه. به‌ڵام به‌ردێكمان هه‌ڵگرت كه نه‌مان توانی ونه به‌م نزیكانه‌ش ده‌توانین بیهاوێژین. كێ كۆنترۆلی نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ووزه بكات به‌لای دوژمن وناحهزاكانمانهوه مانای ئه‌وه‌یه گه‌شه‌كردنی ده‌سه‌ڵات وده‌سه‌ڵاتیش مانای زیاتر گه‌شه‌كردنی نموونه‌ی حوكمرانیمان وهه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. كارێكه نه ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانی له دنیا وناوچه‌كه پێی قایلًن ونه له‌خزمه‌تی ستراتیژیه‌تی ده‌رچونی ئه‌مریكایه له ئه‌خته‌بوتی عێراق. مانای زیاتر توره‌كردنی دراوسێكانمان وشۆڤێنزمی عه‌ره‌بی وتوركی وفارسی. ئه‌مه له كاتێكدا كورد له‌زۆر رووه‌وه، سیاسی، ئیداری، ئابووری، سه‌ربازی، ته‌كنیكی ودیپلۆماسی له‌ئاستی ئه‌و ته‌حه‌دا گه‌وره‌یه‌دا نه‌بوو. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م شۆڤێنێزمی عه‌ره‌بی له سعودیه وئوردون ومیسر و وڵاتانی كه‌نداو وشۆڤێنیزمی توركی له توركیا بهكهمینن لێمان و وه‌ك پیشه‌ی كۆنیان وله ناخی ده‌رونیانه‌وه ئێمه بهتێكدهر وعهمیل وبهكرێگیراو ده‌زانن وئه‌و مافه به كورد ره‌وا نابینن كه له ئاینده‌دا به ئازادی وسه‌ربه‌ستی بژین وبۆ ئه‌و ئامانجه‌ش سه‌ره‌وت وسامانی عێراقیش وبه‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كوردستان به‌كاربهێنرێت. هه‌ر هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه‌دا ئه‌وان به پارچه پارچه‌كردنی عێراقی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م وبه هه‌نگاوێك بۆ دروستكردنی دهوڵًهتێكی كوردی ونه‌ك ته‌نها ده‌یكه‌ن به هه‌ڵڵا له‌سه‌رمان، به‌لكو پلانی ناحه‌ز ودوژمنانه به‌رامبه‌رمان.
كه‌ركوك:
كه‌ركوك ته‌نها ناوێك وسۆزێك وهه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی نیه، به‌ڵكو بربره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییمانه له باشوری كوردستان وشاده‌ماری ئاینده ورۆشناییهتی. گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جا به‌چ رێگایه‌ك بێت، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تا هه‌نووكه پشت ئه‌ستورین به ده‌ستور، هه‌ویرێكه ئاو زۆر ده‌كێشێت وتهنراوه به كێشه وگرفت وجۆره‌ها به‌رژه‌وه‌ندی له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا، كه یه‌كێك لێیان ئه‌و نه‌وته زۆره‌یه كه له كه‌ركوكدا هه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی حزبی وحوكمرانی كورد له‌م بواره‌وه نه‌ك ته‌نها كه‌مته‌رخه‌می كردوه به‌ڵكو له‌ناو شاره‌كه وله‌رووی ئیداریه‌وه گوناهێكی ئێجگار زۆری كردوه كه له‌خزمه‌تی دوا ئامانجی پرۆسه‌كه‌دا نه‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له‌م رووه‌وه زۆرجار سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به‌ئاگا هێنراونه‌ته‌وه، به‌ڵام كاری حزبی وئیداری كورد له كه‌ركوك ئه‌نجامه‌كه‌ی دابه‌شبوونی بوه به‌سه‌ر چه‌ند سه‌نته‌ری ده‌سه‌ڵاتی حزبی وئه‌منی وشهخسیدا، خه‌ونێك كه ناحه‌زه‌كانمان نا‌وێرن خه‌ونی پێوه ببینن.
زه‌نگۆڵه وبێخهمی:
ده‌بوا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌نگۆڵه مه‌ترسیدارانه‌ی له‌به‌ر چاوبوایه، حساب وكاریان بۆ بكردایه، نه‌ك ته‌نها پشتبه‌ستن به قسه‌كانی ئه‌مریكا ولایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ویا رێككه‌وتنه چه‌ند قۆڵیه‌كان له‌گه‌ڵیاندا.
ده‌بوا زه‌نگۆله‌ی یه‌كه‌م له بۆچوونی خاتوون كۆندێلێزا رایس ه‌وه له‌مه‌ر عێراق وكورد به‌رگوێ بكه‌وتایه. به‌رای ئه‌م خاتوونه بۆ گه‌مارۆدانی كێشه‌كانی عێراق، نه‌ك چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تیان، توركیا ووڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه زۆر پێویستن، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م خاتوونه لای وایه كورد هیچ شوێنێكی نیه رووی تێبكات و هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا وه‌زعی باش نه‌بوه ئیتر بۆ ئه‌و هه‌موو بۆڵه‌بۆڵه ده‌كات. دواتر كه بوو به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وبۆچونهكانی رایس ته‌وژم وپشتگیریهكی بێئه‌ندازه‌ی به‌ده‌ست هێنا. به‌رێوه‌بردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش ته‌نها له‌سه‌ر حسابی لاوازترین ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌كه ده‌بێت كه كورده. لاوازترین ئه‌ڵقه له گه‌مه‌ی ته‌وافق ودیموكراتیهت وهاوكێشه ناوچه‌یی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا.
له‌و كه‌ین وبهینهشدا ودوای راگه‌یاندنی راپۆرته‌كه‌ی بێكه‌ر هامڵتۆن نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌به‌غدا، راسته تووشی فشارێكی زۆری ئه‌مریكیه‌كان و وڵاتانی عه‌ره‌بی سوننه وتوركیا بوه بۆ كاركردن بۆ به‌ناو (ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانی) كه له ناوه‌رۆكدا رازیكردنی كۆنه به‌عسیه‌كان وهه‌ندێك له ئیسلامیه سوننه‌كان بوو، خۆبه‌خشانه كه‌وته كاركردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌كاتێكدا ماڵًی كوردی خۆی رێك نه‌خستبوو، گه‌نده‌ڵی ونادادپه‌روه‌ری سه‌رتاپای هه‌رێم وحوكمرانی كوردی ئیفلیج كردوه وكورد پێویستی به‌وه‌بوو خۆی رێًكبخاتهوه وبه‌رنامه‌ی ناوخۆی له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیدا دابرێژێته‌وه, كه‌چی ئاشتبوونه‌وه‌كه به ئاراسته‌ی هێوركردنه‌وه ورێكخستنی په‌یوه‌ندی سووننه عه‌ره‌به‌كان وكۆنه به‌عسیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌در وسیستانی دا برا، به كورتی ماڵی ناوخۆیی عه‌ره‌بی رێكبخرێته‌وه. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته ئه‌وه‌مان بۆ نیشان ده‌دات كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد باوه‌ری وابوه كه هێمنی وئاشتی نێو عه‌ره‌به‌كان ومه‌زهه‌ب وتایفهكان به‌قازانجی كورد ده‌كشێته‌وه، سیاسه‌تێك ده‌ركه‌وت له‌بنه‌ره‌ته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌یاڵ وبیرۆكه به‌سه‌رچوه‌كان بنیات نرابوو. وه‌ك كورد ووته‌نی تا ماڵ وه‌ستابێت مزگه‌وت حه‌رامه، ئێمه ئه‌مه‌مان به پێچه‌وانه‌وه كرد.
شكستیهكان:
به كورتیه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له چه‌ند خاڵێكی زۆر جه‌وهه‌ریدا شكستی به‌ده‌ست هێناوه. نه له چه‌سپاندنی ته‌واوی ده‌ستور، نه له جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، نه ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی، نه رۆڵێكی گرنگ وبه‌رچاوی نوێنه‌رانی كورد له پارڵه‌مانی عێراق و وه‌زیره كورده‌كان به‌تایبه‌تی له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی، نه گرێبستهكانی نه‌وت، نه مسۆگه‌ركردنی به‌ڵێنێكی ئه‌مریكی یه‌كلاكه‌ره‌وه وه‌ك گه‌رانتی بۆ ئاینده‌مان ونه له رێكخستنی ناو ماڵی كوردیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. ئه‌مه‌ی ئه‌مرۆ تووشمان بۆته‌وه به‌شێكی به‌رهه‌می ئه‌و هه‌ڵه وكهمتهرخهمیانهیه. ناشكرێت سهرپێانه گوزه‌ریان به‌لادا بكه‌ین. ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه بۆمان ده‌نێرن خێری باوكیان نیه پێمان ده‌كه‌ن، بگره به‌ره‌چاوكردنی نیو سه‌ده له‌ماڵوێرانی كورد وكوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌بوایه مافی زۆرترمان له بودجه‌ی عێراقدا به‌ركه‌وتایه.
پرسیاره‌كان و شاڵڵاكان:
پرسیارێكی ره‌وا رووبه‌رومان بۆته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی كورد چی بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه وچهوتیانهی خۆمان راستكهینهوه؟ من لام وایه چاكی وخراپی نیه‌تی لایه‌نه‌كانی تر له به‌غدا به‌ده‌ست ئێمه نیه وبه‌تایبه‌تی پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه له نه‌رمی ومه‌دح وسه‌نا ورێزگرتن وپاراستنیان وچه‌ندین رێككه‌وتن ورهفتاركردن وه‌ك په‌پوله له‌گه‌ڵیاندا.
شاڵڵا پارلهمانهكهمان له‌ئاستی ته‌واوی مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه‌كاندا بوایه بۆ بریاروهرگرتن وراستكردنه‌وه، شاڵڵا سه‌رجه‌م حزبه كوردی وكوردستانیهكان له ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیدا بیانتوانیایه رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوایه، شاڵلا رێكخراوه جه‌ماوه‌ری ودیموكراتی و.... تاد له ئاستێكدا بوونایه رۆڵًیان له بریاره‌كاندا به‌رچاو بوایه، شاڵڵا حوكمرانی كوردی ئۆپزسیۆنێكی كارامه وبه به‌رنامه‌ی هه‌بوایه تا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌نگی زه‌نگۆڵه‌ی مه‌ترسیه‌كانی به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدا بدایه وبروژاندایه.... شاڵلا وشاڵلا. به‌ڵام ئه‌م كهڵهكهترێیه نه به شاڵلای من ونیه‌تی به‌غدا و ره‌فتاری حزبه‌كان و وساكاری تاكی كورد ده‌توانێت تاسه‌ر خۆی رابگرێت.
عێراق ودۆسته دێرینه‌كان:
كاركردن بۆئه‌وه‌ی له سایه‌ی عێراقێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا هه‌موو بهپهیرهوكردنی یاسا وبه زه‌بری ده‌ستور به‌یه‌كه‌وه بژین، مانای ده‌رده‌سه‌ری وسهرگهردانی زیاتر بۆ میلله‌ته‌كه‌مان. سه‌دان ساڵه له‌سه‌ر خاكی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ناو عێراق عه‌ره‌ب یه‌ك نه‌ته‌وه بوون ویه‌ك ئاینییان هه‌بوه كه‌چی هه‌رخه‌ریكی كوشتن وله‌ناوبردن وتاڵانكردنی یه‌كتری بوون. چه‌ندین ئیمام ورابهر وخه‌لیفه ورۆشنبیر وپیاو گه‌وره‌ی خۆیان له به‌شه عهرهبیاوهكهی عێراق كوشتوه ولهناوبردوه، باباسی ئه‌وه نه‌كه‌ین چیان له كورد كردوه. تۆبلێی ئێستا ئه‌وه‌نده ماقوڵ بوبوون وهوشیاربونهتهوه كه به‌چاوێكی مۆدێرنانه ونهفهسی دیموكراتیه‌ت ئاورێكمان لێبده‌نه‌وه؟ ئه‌وه نیه به‌شێكی عێراقیان كردۆته ده‌ریای خوێن ومهرقهد ومزگه‌وت وشوێنه پیرۆزه‌كانی یه‌كتر ته‌فروتونا ده‌كه‌ن ومنداڵه‌كانی یه‌كتر سه‌رده‌برن. ته‌نانه‌ت به هه‌زاران لههاونهتهوه وهاوئاینییهكانیان له‌و دیو سنوره‌كانی عێراقه‌وه وله ناوجه‌رگه‌ی ولاتی پێغه‌مبه‌ر ودنیای ئیسلامه‌وه وه‌ك له‌شكری مه‌غۆل به‌په‌له دێن بۆ كوشتنی عه‌ره‌ب وئیسلام وكورد وئیسلام وكافر ومه‌سیحی و..... ئه‌وه‌شی بیه‌وێت ئه‌مانه بخاته سه‌ر رێگای (سراتی مسته‌قیم) ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بن لادنێكی تر بێت.
یه‌كلاكردنه‌وه؟
زۆرن ئه‌وانه‌ی تێناگه‌ن كورد توانیویه‌تی چی پچهسپێنێت له سیسته‌مێكی به‌ناو دیموكراتی عێراق كه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی وئایینی ومه‌زهه‌بی په‌یره‌وی حوكمرانی ودیموكراتیهت ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر فشاری ده‌ره‌كی ومه‌ترسی نه‌بێت چ پرۆژه یاسایه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی عێراق یا هه‌ندێك له خاڵه‌كانی ده‌ستور به‌نیه‌تی پاك وبێ بینه وبیبه بۆكورد بریاری لێدراوه وجێبه‌جێ كراون. نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌ناو ئاگر وكوشتنی به‌غدادا هه‌وڵی زۆریان داوه، به‌ڵام هه‌رئه‌وه به‌ده‌ست هێنراوه كه‌له‌به‌ر چاوه. خۆئه‌گه‌ر فشاری ده‌ره‌كی نه‌بێت وپێویستی ته‌كتیكی زۆربه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان نه‌بێت ئه‌وا به‌شمان له‌و دیموكراتیه‌ی به‌غدا هه‌میشه له‌په‌راوێزی لوتفی "برا گه‌وره وهاوپه‌یمانه ستراتیجیهكانماندا" ده‌گیرسێته‌وه. هه‌موو شتێك به سیاسه‌تیشه‌وه به‌نیه‌ت ده‌ست پێده‌كات، نیه‌تی هاوپهیمهنهكانی دوێنێمان له عه‌لاوی وجه‌عفه‌ری وهاوپه‌یمانه‌كانی تریشمان له هاشمی ومه‌شهه‌دانی ودلێمی بینی، وئێستاش نوری مالیكی هه‌مان ئاواز ده‌خوێنێت، ئیتر شیوه‌ن وگریانمان بۆ كێیه؟. بۆ له‌ده‌ستدانی چه‌ند ده‌نگێكی پارڵه‌مان ومتمانه‌ی وپه‌یمان وبهڵێنێ چه‌ند عه‌ره‌بێكی شۆڤێنیست وكۆنه به‌عسی وناحهزانی سه‌رسه‌ختی میلله‌ته‌كه‌مانه یا شیوه‌نمانه بۆ شكستی وبێده‌سه‌ڵاتی خۆمان ومه‌ترسیه‌كانی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان؟ ئه‌وه دیموكراتیه‌ت بێت وا ره‌فتار له‌گه‌ل ره‌وایه‌تی میلله‌ته‌كه‌م ومافه‌كانی بكات من حاشای لێده‌كه‌م وهه‌ر نامه‌وێت. هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ناتوانم قه‌ناعه‌ت بكه‌م كه كورد له هه‌ناوی ره‌حمی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی وتوندرهوی ئایین ومهزههبیدا بتوانێت ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌دار بۆخۆی دابین بكات. خۆئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بین له‌و بۆچونه‌دا ئیتر پێویست به‌م هه‌موو ده‌هۆڵ وزورنایهی دیموكراتیه‌ت وتهوافق ناكات، ئه‌وانه له ناخی سروشتیاندا وا په‌روه‌رده وفێركراون كه گوێ له‌شتی تر بگرن نه‌ك وه‌عزه‌كانی دیموكراتیه‌ت وده‌كرێت له‌گه‌ڵیاندا كێشه‌كانمان له حسێنیهكان ومزگه‌وته‌كان یه‌كلابكه‌ینه‌وه.
كوردستان :
كورد له‌م سیسته‌مه‌ی خۆمان چاوه‌روان بوو بتوانێت كارمه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانی راست بكاته‌وه، بتوانێت دینارێكی دزراو بگه‌رێنێته‌وه بۆ گیرفانی میلله‌ت، بتوانێت ئه‌و داری ئازادیه‌ی به‌خوێن ئاودراوه بپارێزێت، بتوانێت تاوانباران وجاش وخائین وخاوه‌ن فایل بۆ دادگا ره‌وانه بكات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت تا ئێستاش نه‌یتوانیوه له كۆنه خائینێكی ناو ریزه‌كانی كورسی په‌رڵه‌مان بپرسێته‌وه. ئیتر چی هیوایه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سیسته‌مه ده‌كرێت بنیات بنرێت.
چی بكه‌ین؟
پێویسته به‌خۆماندا بچینه‌وه، نه‌ك به پره‌نسیپی پیرۆزی دیموكراتیه‌ت له دنیادا، به‌ڵكو به‌و سیسته‌مه به‌ناو دیموكراتیه‌ی خۆمان خهڵقاندومانه وپراكتیزهكردنمان بۆ حوكمرانی ودیموكراتیهت. پێویسته به‌چاوێكی تر "دۆسته دێرین ونوێكانمان" ببینین ودهماریان بناسین. ته‌نها رێگاش بۆ ئه‌م كاره راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه خه‌یاڵاوییه كه فانتازیای سیاسیمان له‌ئاستی عێراق وكوردستان به ته‌نها رێگا چاره‌ی داوه‌ته قه‌ڵه‌م. له راستیدا بۆته رێگرێك بۆ بیركردنه‌وه له رێگا ئهڵتهرنهتیڤهكانی تر بۆ چاره‌ی ریاڵیستیكانهی كێشه‌كانمان، چونكه كاتێك دیموكراتیه‌ت ده‌شێوێنرێت كۆسپێكی گه‌وره بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی تر ده‌خوڵقێنێت.
له‌م قهیرانیانهی تووشی كورد بوه له‌نێو دیموكراتیه‌ت وهاوپهیمانیهتی به‌غدا، مه‌رج وفه‌رمانه‌كانی ئه‌مریكا وفانتازیای پێكهاته‌ی بۆ عێراق وكوردهی ئه‌وان مه‌به‌ستیانه، وئیفلیجی وبێكارامهیی حوكمرانی كورد دا پێویسته بیر له رێگایه‌كی تر بكرێته‌وه. رێگایه‌ك كه ده‌سكه‌وته‌كانمان بپارێزێت وئایندهشمان باشتر دابین بكات. ته‌نها رێگاش رێگای نه‌ته‌وایه‌تیه. چۆن سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ پشت ئه‌ستوور به باوه‌ر وتوانای پێشمه‌رگه وخۆمان شه‌ری درنده‌ترین دوژمن وكوشندهترین چه‌كمان ده‌كرد وزۆر سه‌ركه‌وتوانه نه‌هێڵرا خه‌ونی دوژمن بێته‌دی، ئه‌مرۆش به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی وقبوڵكردنی یه‌كتر ورێزگرتن له‌یه‌كتر ورازی بوون به بوونی جیاوازیه‌كانی نێوانمان ده‌توانین ئه‌و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌ییه سازده‌ین كه سه‌رجه‌م پلانه‌كانی ناحه‌زان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه وته‌نها وته‌نها زامنه بۆ ئایندهی نه‌ته‌وایه‌تیمان.
خۆئه‌گه‌ر هه‌ر ناچاربین زاخاوی ژهنگداری ته‌وافقیش هه‌ندێك له تینویه‌تیمان بشكێنێت، ئه‌و ریژه‌یه‌ی ماف كه به‌رمان ده‌كه‌وێت پابه‌نده به هێز وتوانای خۆمانه‌وه ویهكرێزیمان وتۆكمهیی به‌رنامه‌كانمان.
ئه‌زموونه‌كه‌مان له‌دوای راپه‌رینه‌وه له‌زۆر بواردا شكستی تووش بوه، خۆ ناكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه كوێره به‌رده‌وام بین. دروستكردنی ده‌زگای باڵای نه‌ته‌وه‌یی كه پێكهاتبێت له كۆی توێژ‌و حزب ورێكخراو كه‌سایه‌تیه پاك وناودارهكانی میلله‌ته‌كه‌مان وببێته ده‌سه‌ڵاتێك وسهرچاوهیهكی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌ز وپلان وفرۆفێل وساختهیهی له كورد ده‌كرێت، وببێته چاودێری دادپهروهوری ودیموكراتیهت ویهكلاكهرهوهی هه‌ڵه ولادانهكان. یه‌كه‌م ودوا ده‌زگای نه‌ته‌وایه‌تیمان بێت له باشووری كوردستان بۆ چاودێری ولێپرسینه‌وه وپشتگیری ته‌واوی پارڵهمهنهكهمان بێت له كارامهكردن وئامۆژگاری كردنی له سه‌رجه‌م مه‌سه‌له چارهنووسسازهكانمان دوور له ده‌مار ره‌قی وپێداگرتنی حزبایه‌تی وناوچهگهری.
كێشه‌ی كورد ته‌نها كێشه‌ی ئاو وكاره‌با وموچه نیه كه حكومه‌ته‌كه‌مان نه‌شی توانیوه به‌شێكی لی چاره‌بكات، به‌ڵكو له ناوه‌رۆكدا وتا ئه‌م ساته‌ش كێشه‌ی میلله‌تێكه ده‌یه‌وێت بریار له چاره‌نووسی دوارۆژی بدات.
له مێژووی دوور ونزیكدا زۆر له میلله‌تان كاری وایان كردوه وسهركهوتنیشیان به‌ده‌ست هێناوه.