|
بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت و ماڵه‌باجێنه |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Sunday, May 25, 2014 |
له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه كوردێك نادۆزیته‌وه خه‌ون به ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بینێ، ته‌نانه‌ت جاش و خائین و خۆفرۆشهكانیش، خه‌ونیان گه‌یشتنه به سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ش كه تائێستا كورد جاش و خائینی لێنه‌بڕاوه، بێگومان نائومێدی بوه له خۆخاوهنی، خۆ ئه‌گه‌ر ئومێدی خۆخاوهنی هه‌بێت، ئه‌وه خائینهكانیش دێنه‌وه ئامێزی نیشتمان، ئه‌وه‌ی خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌بێت، ده‌بێت به‌ر له هه‌رشت كار بۆ ئه‌وه بكات هه‌مو كورد له ده‌وری په‌یام و پهرچهمهكهی كۆبنه‌وه به‌وانه‌شه‌وه كه له‌گه‌ڵی نین، ئه‌وانه‌ی خه‌ونی دروستكردنی ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت، پێویسته به‌ر له هه‌رشت خۆیان له رق و كینه و دڕدۆنگی و دوژمنایه‌تی و خۆپه‌سه‌ندی و خۆپه‌رستی دوربخه‌نه‌وه و ئامێز بۆ هه‌مو بكه‌نه‌وه نه‌ك شێوازێكی تر، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به بانگه‌شه و هه‌ڵچون و داچون و توڕه بون نابێت، دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به‌ر له هه‌ر شت مرۆڤی خۆخاوهنی ده‌وێت، خۆخاوه‌ن به‌و مانایه‌ی دارشه‌قی كه‌س له‌ژێر باڵه‌كاندا نه‌بێت، ده‌وڵه‌ت دروستكردن ماڵه باجێنه نیه، له داخی خه‌ڵكی تر ئه‌وی خۆتیش ته‌فروتونا بكه‌یت، یان ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه وه‌ك گه‌مه‌ی بیر فریودان و راكێشانی سۆزی خه‌ڵك به‌كاربێنی، مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت دروستكردن به له هه‌رشت چه‌ند هه‌نگاوێكی پێویسته، هه‌نگاوگه‌لی ئازایه‌نه و ئازادانه:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌م پرسه بكاته رۆژه‌ڤ ده‌بێت خاوه‌ندارێتی له هه‌مو كورد بكات، له‌هه‌ر كوێ بن، نه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له به‌شێكی كه‌م بكات و به‌شێكی زۆریش فه‌رامۆش بكات.
دوه‌م: پێویسته ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه‌سێكه، له بری زاڵی ئاوه‌زی حیزبی به‌سه‌ریدا فراوانتر بیربكاته‌وه و بیركردنه‌وه‌ی ئینسانیانه و نیشتمانیانه‌ی فراوانتر بێت و وه‌ك یه‌ك هه‌موان ببینێ.
سێیه‌م: ده‌بێت وه‌ك په‌یامبه‌ری ئاشتی ده‌ركه‌وێت و له رێگه‌ی ئاشتیه‌وه هه‌نگاو بنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه، نمونه گه‌لی وه‌ك غاندی وه‌ك ماندێلا بكاته سومبولی كاركردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له‌و وڵاته‌ی كه جیاده‌بێته‌وه لێی ئه‌و په‌ڕی رێگه‌ی ئاشتی بگرێته‌به‌ر و هه‌وڵی قوڵكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی نه‌دات، ناكرێ دوژمنێ به دوژمنێ بگۆڕێته‌وه.
چواره‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی بیر له ده‌وڵه‌ت دروستكردن ده‌كاته‌وه نابێ یه‌ك فاكت له‌به‌رچاو بگرێت و واز له فاكته سه‌ره‌كیه‌كانی دیكه بێنێ، به ته‌نێ فاكتی ئابوری به‌س نیه، هه‌ندێ جار فاكتی ئابوری ئه‌گه‌ر نه‌زانی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ده‌بێته هۆی سه‌رخواردن.
پێنجه‌م: نابێ و ناكرێ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت بكرێته بانگه‌شه و ریكلام و بۆ گه‌مه‌ی جیاجیا به‌كاربهێنرێ، پرسی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، پرسێك نیه هه‌ركات بته‌وێ بیوروژێنی و هه‌ركات بته‌وێ وازی لێبێنی.
ئه‌گه‌ر دوای پێنج سه‌ت ساڵ له شه‌ڕی چاڵدێران، ئێستا تروسكه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆری خۆخاوهنی له ئاسمانی كوردستان هه‌ڵبێت، ناكرێ و نابێ ده‌ستگرتن به‌و خۆره‌وه له‌سه‌ر حسابی ئه‌وه بێت كه روناكی له پارچهیكی تر كوێر بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كاتی ئه‌وه هاتوه پێویسته پێش هه‌رشتێك به دوژمن و نه‌یاره‌كانی كورد بڵێین ئیدی به هیچ هه‌راو زه‌ناو ته‌ڵه‌كه‌یه‌كی تۆ ده‌ستمان ناچێته خوێنی یه‌ك، نه‌ك ئه‌وه‌ی به داوای ئه‌وان هه‌ڕه‌شه له یه‌كتر بكه‌ین.
له ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا هاتوه‌ته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی كورد پێكه‌وه‌بن، ناكرێ به هیچ بیانویه‌ك سه‌ركرده‌كانی كورد خۆیانی لێبدزنه‌وه، له ده‌ستدانی ئه‌م ده‌رفه‌ته خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه و هه‌رگیز مێژو له‌و كه‌سانه خۆش نابێت كه له ده‌ستی ئه‌ده‌ن. |
|
|