|
داعش منداڵێکی لاسار له گه‌مه‌ی گه‌وره‌کاندا |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Thursday, June 12, 2014 |
دوای دارمانی دیواری به‌رڵین و کۆتایی شه‌ری سارد و لاوازبونی دو جه‌مسه‌رگه‌ری دنیا پێوه‌ره کلاسیکیه‌کانی راگرتنی هاوسه‌نگی نێوان زلهێزه‌کانی دنیا، وه‌ک شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و میساقی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و رێکه‌وتنه‌کانی SALT (که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌که ستراتیژیه‌کان) نێوان یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران و ئه‌مەریکا و رێکه‌وتنی ئارامی و ئاسایشی ئه‌وروپا کاڵبونه‌وه، له‌و ساته‌وه‌ش شتێک نه‌ماوه پێی بوترێت هاوسه‌نگی هێز وه‌ک له روداوه‌کانی یۆگۆسلاڤیای جاران و شه‌ره‌کانی ئه‌مەریکا و خۆرئاوا له عێراق و ئه‌فغانستان و روداوه‌کانی چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌بی و دواترین ئه‌ڵقه‌ش له داگیرکردنی به‌شێک له ئۆکرانیا له‌لایه‌ن روسیاوه ده‌رده‌که‌وێت.
له سایه‌ی رودواهکانی 11 سێپته‌مبه‌ر و راگه‌یاندنی جه‌نگ دژ به تێرۆریزم و کارنامه‌ی کۆنسێرڤه‌تیزمی نوێی جۆرج بوشی کوڕ و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتێکی ناوه‌ڕاستی نوێ، کارنامه‌یه‌ک که ره‌گ و رێشه‌ی له روانگای ئاینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی کردبو، و پێناسه‌کردنی دو رژێمی ژێر رکێفی شیعه له ناوچه‌که، ئێران و سوریا، به میحوه‌ری نیه‌ت خراپی شه‌یتاناوی، دواتر په‌لاماردانی عێراق و روخاندنی رژێمی سه‌دام، ئه‌مانه هه‌مویان بۆشاییه‌کی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منیی گه‌وره‌یان له ناوچه‌که خهڵقاند و زه‌مینه‌ی زێرینی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی جه‌مسه‌رگه‌ری ناوچه‌یی خۆشکرد. له سایه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆباما که تێیدا کێشه ناوچه‌ییه‌کان بۆ هێز و وڵاتانی ناوچه‌که جێده‌هێڵێت و ئه‌و رۆڵی کارئاسانکه‌ر ده‌بینێت و به‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ری ناوخۆی سوریا ئیتر ئه‌و بۆشاییه بو به‌پیتترین زه‌مینه بۆ هه‌ڵتۆقانی چه‌ندین هێزی تایفی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه توندره‌وه‌کان، له ئاکامدا ده‌یان گروپی تێرۆریستی و توندره‌و به‌ناسنامه‌ی جیاجیاوه خزانه نێو گۆره‌پانه‌که‌وه، هاوته‌ریب گرژی و ئاڵۆزیه‌کانی ناوچه‌که‌ش له هه‌ڵکشاندنی به‌رده‌وامدان.
زیاده بۆ ئه‌مانه‌ش سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری به‌ره‌ی شیعه و مالیکی له عێراق زه‌مینه‌که‌ی خۆشتر کرد بۆ زیاتر توندڕه‌وی و تێرۆریزمی به‌ره‌ی سوننه و شیعه له عێراق و ناوچه‌که. داعش یه‌کێک له‌و گروپانه‌یه له‌و که‌ش و هه‌وایه‌دا به‌ناوی جیهاده‌وه بۆته یه‌کێک له کاریگه‌رترین هێزی تێرۆریستی ناوچه‌که و بنکه سه‌ره‌کیه‌کانی له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوریان. به‌پێی چه‌ند راپۆرتێکی هه‌واڵگری به‌شێک له کۆنه پیاوه‌کانی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی رژێمی سه‌دام رۆڵی سه‌ره‌کیان تێێدا هه‌یه.
له گۆڕه‌پانی شهر له سوریادا بێجگه داعش گروپه توندره‌وکانی سه‌ر به سعودیه‌ی عه‌ره‌بی و له‌ژێر چاودێری راسته‌وخۆی ده‌زگا هه‌واڵگریه‌که‌ی پشتگیری ده‌کرێن و یارمه‌تی ده‌درێن، بۆ نمونه به‌ره‌ی ئیسلامی سوری که زیاتر له 8 لێوای سه‌ربازی ئیسلامی سه‌ر به 8 گروپی توندره‌وی کۆکردۆته‌وه به‌رپرسه‌که‌ی (زه‌هران عه‌لوش) یه‌کێکه له پیاوه ناوداره‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه، له هه‌مانکاتیشدا سعودیه و قه‌ته‌ر به‌رێگه‌ی چه‌ند رێکخراوێکی ئیسلامی بۆ فریاکه‌وتن ساڵانه سه‌دان ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ئه‌و گروپانه ده‌ده‌ن و مۆدێرنترین چه‌ک و ئامرازه‌کانی لۆجیستیکیان بۆ دابین ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده سعودیه به‌فه‌رمی داعشی وه‌ک رێکخراوێکی تێرۆریستی پێناسه کردوه، به‌بۆچونی چاودێران ئه‌و هه‌نگاوه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی سعودیه‌یه. هه‌مێکی سه‌ره‌کی سعودیه و چه‌ند وڵاتێکی که‌نداو روخاندنی رژێمی ئه‌سه‌ده و به‌رێگه‌ی گروپه توندره‌وه‌کانی ژێر رکێفیان له سوریا له هه‌وڵدانی به‌رده‌وامدان بۆ تێکدانی هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌کان، وه‌ک کۆبونه‌وه‌کانی جنێف، بۆ چاره‌ی کێشه‌کانی سوریا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م جۆره رێکخراوه بچوکانه له سایه‌ی تێكچونی هاوسه‌نگیدا دهسکهڵای هێزه گه‌وره‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تین، ئه‌مان له‌و وڵات و شوێنانه‌ی سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییان له ده‌ستداوه یا له‌رزۆکه هاوکێشه‌کانی شه‌ری جه‌مسه‌ره‌کان بهگهرموگوڵی تێرۆریزمه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هاوکات ئاغاکانیان سنوریشیان بۆ دیاری کردون و نابێت بیبه‌زێنن، هه‌ر کاتێک له‌وه ده‌رچون به‌توندی سزا ده‌درێن، چونکه مه‌به‌ستی گه‌مه‌ی جه‌مسه‌ره‌کان پێکدادانی راسته‌وخۆی نێوانیان نیه به‌قه‌ده‌ر لاوازکردنی پێگه‌ی یه‌کتره لێره و له‌وێ.
پێده‌چیت داعش به‌م په‌لاماردانانه‌ی بۆ سه‌ر شوێنه سوننه نشینه‌کانی عێراق و داگیرکردنی چه‌ند شوێنێکی ستراتیژی وه‌ک موسڵ ئه‌و سنوره‌ی به‌زاندبێت، بۆیه وا چاوروان ده‌کرێ سزایه‌کی قورس، نه‌ک له‌ناوبردنی، بدرێت، چونکه ئه‌م کارانه وه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا وه‌سفی کردوه ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌که‌ی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ مافی به‌کارهێنانی هێزی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌داعش، ئێرانیش له‌م روه‌وه له گه‌ڵ ئه‌مەریکا هاوهه‌ڵوێسته، له هه‌مان کاتیش‌دا رفاندنی کۆنسۆڵ و ستافی کۆنسوڵگه‌ری تورکیا له موسڵ ناچاری تورکیای کرد که په‌نا بۆ حلفی ناتۆ به‌رێت بهسورد وه‌رگرتن له به‌ندێکی ناتۆ که ده‌ڵێت ته‌عه‌داکردن له ئه‌ندامێکی ته‌عه‌داکردنه له سه‌رجه‌م ناتۆ.
له‌م روانگایه‌وه مه‌ترسی داعش ته‌نها له سروشتی تێرۆریستیه‌وه سه‌رچاوه ناكات، به‌ڵکو ئامرازێکه بۆ به‌رنامه‌ی گه‌وره‌کان. هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه تا ببێته کیانێکی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی و ئاینده‌یه‌کی له به‌رده‌مدایه ببێته هێزێکی وزه‌یی گه‌وره له ئاستی ناوچه‌که و دنیا. ئه‌م گۆڕانکاریانه چه‌ندین زلهێزه‌کانی ناوچه‌که و دنیای سه‌غڵه‌ت کردوه، تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌م گۆرانکاریانه به‌مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئابوریه‌کانیان ده‌بینن.
داعش زه‌نگی مه‌ترسیه‌کانی لێدا و له به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا یه‌کریزی نێوماڵی کورد شاده‌ماری سه‌رکه‌وتنی ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌دا. که‌مته‌رخه‌می حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی و خاوخلیچکی له روبه‌روبونه‌وه‌ی دۆخه‌که چه‌ندین پرسیاری سه‌باره‌ت به نیه‌تی راسته‌قینه‌ی مالیکی و هه‌وادارانی و ئه‌وانه‌ی پشتگیری لێده‌که‌ن به‌رزکردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی که‌جه‌که و یه‌گه‌په بۆ به‌شداری به‌رگریکردن له هه‌رێمی کوردستان پیشانی ده‌دات تا چ ئاستێک ئه‌م کێشه‌یه قوڵایی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
کورد له‌م گه‌رده‌لوله سیاسی و سه‌ربازیه ئاڵۆزه‌دا ده‌بێت خاڵ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وشه‌کان دابنێت، هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نه‌بێت مامه‌ڵه‌ی تاکره‌وانه و یه‌کلایه‌نه بکات و هه‌ر هێزێک بیه‌وێت دۆخه‌که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی کاتی بقۆزێته‌وه ده‌بێت ریسوا بکرێت.
نابێت رێگه‌بدرێت داعش و هاوجۆره‌کانی پێگه‌ی کورد لاواز بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله‌ش نه‌توانن هه‌ر کاتێک توانیان دێنه سه‌ر خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان، بۆیه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندی داعش ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک بژارده‌یه‌کی سیاسی. |
|
|