|
شه‌ڕ له به‌رژوه‌ندیمان نییه |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Wednesday, June 18, 2014 |
پاش تێكچونی بارودۆخی عێراق و گۆڕانكارییه خێراكانی پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، هه‌لێكی زێڕین له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ماندا له‌م باشوری كوردستانه ره‌خسا، ئه‌و هه‌له هه‌مومانی دڵخۆشكرد به‌جۆرێك چرۆی ئه‌و ئومێده چه‌كه‌ره بكات كه چه‌ندین ساڵه تاك به‌تاكی گه‌له‌كه‌مان چاوه‌ڕێی ده‌كات، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شار‌و شارۆچكه و زه‌وییانه‌ی كوردستان كه تا چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وپێش له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌و ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان بون و نزیكبونه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی زیاتر.
ئه‌مڕۆ ئاواته گه‌وره‌كه هاته دی‌و پێشمه‌رگه وه‌ك چه‌پكه نێرگزی به‌هاری كوردستان له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی باوك و باپیرییه‌تی و به‌وپه‌ڕی وره و ئازایه‌تییه‌وه روبه‌ڕوی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك وه‌ستاوه‌ته‌وه، كه رو له كوردستانه‌كه‌مان بكات له‌م به‌شه‌ی باشوریدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بوترێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی به گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهات ناكرێت به بێئاگایانه و له‌ژێر كاریگه‌ریی وڵاتان و ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كاندا له ده‌ستی بده‌ین، ئه‌وه‌ش به تێوه‌گلانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكه‌وه كه نه بۆ خۆیه‌تی و نه له‌به‌رژوه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌یدایه‌تی.
مه‌ترسی تێوه‌گلانی گه‌لی كورد له شه‌ڕ چ دژ به گروپه چه‌كداره تونده‌ڕه‌وه‌كان و چ دژ به هێز و سوپای عێراقی ته‌نها له‌وه‌دا كورت هه‌ڵنایه‌ت، كه ئێمه چه‌ند له‌سه‌ر حه‌قین و خاوه‌ن مافین و ئه‌وان له‌سه‌ر ناڕاست و شه‌ڕفرۆش، به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كان له خودی ده‌رئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
مێژو سه‌لماندویه‌تی كه تێوه‌گلان له شه‌ڕ باجی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ماڵوێرانی و رژانی خوێنی ده‌وێت، جه‌سته‌ی سه‌دان كوڕی جوانی وڵات ده‌كاته قوربانی و وڵاتیش بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌و زیانانه‌ی كه درێژخایه‌نن و له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی و نا سه‌قامگیریی سیاسیییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
بۆیه ده‌كرێت بڵێین ئه‌ركی هه‌مو ئه‌و ده‌زگاو به‌رپرسانه‌یه له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت، كه ته‌واو ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه بكه‌ن و كوردستان له شه‌ڕ و شۆڕ دورخه‌نه‌وه، ناكرێت هه‌رێمێكی وه‌ك كوردستان كه هێشتا به ته‌واوه‌تی له‌ڕوی سیاسی و توانای مادیی و سه‌ربازییه‌وه خۆی نه‌گرتوه ببێته به‌شێك له ئاگری شه‌ڕێك كه مه‌گه‌ر خوا بۆ خۆی بزانێت چه‌ندی ده‌وێت تا داده‌مركێته‌وه.
بۆیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد نابێت له‌شه‌ڕێكه‌وه بگلێت كه له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی و ده‌ست له پشتدانی خه‌ڵكی تر بێت، ئه‌وه پێویسته له‌كاتی هاتنه پێشی ته‌واوه‌تی به‌رژوه‌ندی خۆشی‌دا تا بۆی ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ركات و خۆی به‌دور بگرێت له به هه‌ده‌ردانی توانا ماددی و مرۆییه‌كانی، ئه‌وه‌ش به راوێژ‌و توێژینه‌وه پێش هه‌ر هه‌نگاوێك و دوركه‌وتنه‌وه له بڕیاردان له‌ژێر كاریگه‌ریی عاتیفه و هه‌ست و سۆزدا، چونكه ئه‌گه‌ر توێژێكی كۆمه‌ڵگه و جه‌ماوه‌ر و شه‌قام له‌ژێر كاریگه‌ریی هه‌ست و سۆزدا به ئاراسته‌یه‌ك مه‌له بكات كه ئه‌و سه‌ری كه‌ناری دڵنیایی و ئارامی لێ دیار نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێویستی به‌وه هه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ریی ژیریی و به‌رچاوڕونیدا كوردستان بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئه‌مان و گه‌ل و خاكه‌كه‌مان له ئاگری شه‌ڕ به دور بگرێت، لێ نه‌گه‌ڕێت ئه‌و ئاهه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مه له دوری شه‌ڕو ئاژاوه و ماڵوێرانی له گه‌روی گه‌له‌كه‌ماندایه هه‌روا به سانایی له ده‌ستی بده‌ین، ئه‌وه‌ش ته‌نها به دورخستنه‌وه‌ی كوردستان و گه‌له‌كه‌یه‌تی له شه‌ڕ و ده‌رئه‌نجامه ماڵوێرانكه‌ره‌كانی. |
|
|