|
ته‌وافوقی پارێزگاكان، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی دو لایه‌نه‌كه |
نوسه‌ر: عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
|
Monday, June 23, 2014 |
به‌شێوه‌یه‌كی كردارییو له‌ژیانی سیاسی‌دا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه ئه‌و حكومه‌تانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداریپێكردنی زۆرینه دروست ده‌بن "لانی كه‌م له‌م وڵاتانه‌ی ئێمه" شكستخواردون، چونكه ناتوانن دامه‌زراوه‌كان پێكبهێنن‌و خزمه‌تگوزاری شیاو پێشكه‌ش بكهنو سه‌رجه‌م ژیانی خه‌ڵك‌و پێشكه‌وتنی وڵات ده‌كرێته قوربانی شتێك كه پێی ده‌وترێت "ئاشتی نێوخۆیی" ئه‌وه‌ش دیاره هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان باوه‌ڕیان به پێكه‌وه‌ژیان و شێوازی ئاشتیانه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نییه‌و بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان بمێننه‌وه، ئه‌وا په‌نا دهبهبهر هه‌مو شتێك، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت شكاندنی كورسی و تێكدانی ئه‌و زه‌وییه‌ش بێت له‌سه‌ریی وه‌ستاوه.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 300 رۆژی رابردودا زۆرینه‌ی سیاسی و رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران و رۆشنبیران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین حكومه‌تی بنكه‌فراوان زۆر پێویسته بۆ كوردستان، به‌ڵام وانازانم كه‌سمان گومانمان له‌نزمی ئاستی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مجۆره حكومه‌تانه هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه و ئه‌یسه‌لمێنێت هه‌ر به‌ڕاستی هه‌ردو حیزبی حوكمڕانی 22 ساڵه‌ی كوردستان راستگۆن له دروشمی به‌شداریپێكردنی لایه‌نه‌كان و براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن یان نا؟ ئه‌وه چۆنییه‌تی پێكهاتنه له‌سه‌ر حكومه‌تی خۆجێی پارێزگاكان، چۆنییه‌تی به‌شداریپێكردن و ته‌وافوق له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاره‌كان و دانانی جێگره‌كانیان و گۆڕین یان هێشتنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به‌پێی شیاوێتیان، ئه‌گه‌رنا ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا به‌س نییه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و پابه‌ندییه به دروشمه‌كانه‌وه، چونكه هاوشێوه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا له‌ئاستی وه‌زیره‌كاندا شتێكی نوێ نییه و له رابردودا چه‌ند كابینه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پێكهاتن.
گرنگه له پارێزگای سلێمانی پارێزگا له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، كه براوه‌یه‌كی بێ چه‌ندوچونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای سلێمانییه، گرنگه هه‌ولێر ته‌نها پارتی كۆنتڕۆڵی نه‌كات و رێگه بدات ئه‌و هه‌رێمه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌ده‌ستی خۆیدا هێشتویه‌تییه‌وه رێگه به خه‌ڵكی تریش بدات هێنده‌ی قورسایی ده‌نگه‌كانیان ئه‌رك و مافیان پێ پسپێردرێت، گرنكه له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئیسلامییه‌كان بونێكیان هه‌بێت هێنده‌ی قورسایی ده‌نگه‌كانیان كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی پارێزگار یان رۆڵێکی گرنگیان پێ پسپێردرێت ته‌نانه‌ت گرنگه له پارێزگای دهۆكیش به‌شداری سیاسی لایه‌نه براوه‌كان ره‌چاوبكرێت، چونكه هه‌ر له‌بنه‌مادا پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا یه‌كێك له‌ئامانجه گرنگه‌كانی فراوانكردنی به‌شداری سیاسی لایه‌نه‌كان و هاوڵاتیانه.
ئه‌مه سه‌نگی مه‌حه‌كه نه‌وه‌ك ته‌نها وه‌زیر و حكومه‌تێك كه میراتگریی كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی جۆراوجۆره، ئه‌مه ئه‌و راستییه‌ی لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه ئایا پارتی و یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت دابه‌شكاریی هه‌رێم بۆ دو زۆنی سه‌وز و زه‌رد نه‌مێنێت، یان نا؟ بێگومان خه‌ڵكیش چاوه‌ڕێی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه، ئه‌وه‌ی كه به‌شداری لایه‌نه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان ئه‌گه‌رچی سه‌ركه‌وتوش نه‌بێت له‌بواری خزمه‌تگوزاریی و به‌رپاكردنی چاكسازیدا، به‌ڵام ئومێدی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه رێژه‌ی قۆرخكاریی كه‌م بكاته‌وه و هه‌رێمی زه‌رد و سه‌وز كاڵبكاتهوه و كوردستان وه‌ك یه‌ك وڵات و هه‌رێم ده‌ركه‌وێت كه دامه‌زراوه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌رچی دامه‌زراوه‌كان لاوازیش بن له‌ئێستادا. |
|
|