بۆ چوونه ناو ئه‌م باسه گرنگه، پێویست به کورته باسێک ده‌کات له‌سه‌ر پێکهاته‌کانی عێراق و تێڕوانینی سیاسی هه‌ر یه‌کێکیان بۆ ئه‌وی تر.
پێکهاته ( نه‌ته‌ویی، ئایینی و مه‌زهه‌ب ) یه‌کانی عێراق:
عه‌ره‌ب:
ئه‌م پێکهاته‌یه نزیکه‌ی له 68 -70 % دانیشتوانی عێراق پێکده‌هێنن. له رووی مه‌زهه‌به‌وه دابه‌شبون به‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه و سوننه، شیعه رێژه‌ی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م پێکهاته‌یه پێکده‌هێنێت.
وڵاتانی دونیا و دراوسێ و پێکهاته‌کانی تری عێراق ده‌ڕوانه پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌م پێکهاته‌یه وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری هه‌میشه دژ به‌یه‌ک، بوونی دژایه‌تییه‌کی له مێژینه و ئێسک له نێواندا شکاو. هه‌ندێ له سیاسه‌تمه‌داران وا لێکده‌ده‌نه‌وه کۆتاییهێنان به‌م ناکۆکییه کارێکی زۆر قورسه، له ماوه‌یه‌کی دیاری نزیکدا به‌دی ناکرێت. چونکه سوننه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له 80 ساڵ ناتوانێت قبوڵی ژیان بکات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌دا، شیعه‌یه‌ک به بڕوای سونه‌کان وا بهستهبێت به وڵاتێکی وه‌ک ئێرانی دوژمنی دێرینی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و دامه‌زرێنه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه. جگه له‌مه‌ش چۆنیه‌تی نوسینه‌وه‌ی مێژوی عێراق یه‌کێکه له خاڵه به بنبه‌ست گهیشتوهکانی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه. روداوه‌کانی 5 پێنج ساڵی رابردووی پڕ له گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ناکۆکییه‌کانی قولتر کردۆته‌وه. له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا تا ئێستا بیری تیره‌گه‌ری له ناو ئه‌م پێکهاته‌یه دیارده‌یه‌کی زه‌قه، کاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه بۆ سه‌ر ره‌وتی هه‌موو روداوه‌کانی بواری ژیان. له زۆر شوێنیش‌دا ده‌توانێت به‌ر به جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی به‌غدا بگرێت.
ناوه‌ندی سیاسی کوردیش پێویسته خوێندنه‌وه‌ی خۆی هه‌بێ بۆ ئه‌م واقیعه. به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌دا، ده‌بێت بزانرێت هاوڕابوون له نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره ناکۆکه به‌رامبه‌ر داواکانی خه‌ڵکی کوردستان و پرسی کورد له عێراق تا چه‌ند بوونی هه‌یه !. روداوه‌کانی پێنج ساڵی رابردوو به تایبه‌تی جموجوڵه‌کانی مانگی 7 و 8 هه‌قه ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌و هاوڕابوونه و وه‌ڵامه شاره‌واکانی زۆر پرسیاری گرنگی ئاشکرا کردبێت. لێره‌وه پێویسته ناوه‌ندی سیاسی کورد به کاره‌کانی خۆیدا بچێته‌وه و به‌رنامه‌ی کاری تازه‌ی هه‌بێت.
کورد:
یه‌کێکه له پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی عێراق، له روی ژماره‌وه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له عێراق: 25 -28 % دانیشتوانی وڵات پێکده‌هێنێت. به‌ڵام مێژوی خه‌باتی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هۆیه‌که له ده‌رکه‌وتنی گاریگه‌ری رۆڵی سیاسی له‌سه‌ر ره‌وتی روداوه‌کانی عێراق. شیعه پێی وایه ئه‌م خه‌باته دژ به دوژمنی باوک کوژه‌ی ئه‌و کراوه، ئه‌وانیش هاوخه‌بات بوونه، بۆیه زۆر جار به چاوی رێزه‌وه تێی ده‌ڕوانێ و به هه‌ند وه‌ری ده‌گرێ. به‌شی زۆری لاکه‌ی تریش پێی وایه کورد یه‌کێ بووه له‌و فاکته‌رانه‌ی بوونه هۆی له ده‌ستچونی ده‌سه‌ڵاتی له مێژینه‌یان.
له میژوی تازه‌دا شه‌ڕی کورد و ده‌سڵاتی به‌غدا له 1961 ده‌ستی پێکردووه. له 1964 درز که‌وته نێوان ریزی شۆڕشی کورده‌وه، دوو به‌ره‌ی لێ دروست بوو، ئه‌م درزه رۆژ دوای رۆژ زیاتر گه‌وره بوو، گه‌یشته راده‌ی سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن و دروستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ. دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندی په‌رله‌مان و حکومه‌ت ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی کێشا، سه‌رجه‌م داووده‌زگاکانی حکومه‌ت بوو به دوو له‌ته‌وه. زۆر جار هێزی سیاسی و سه‌ربازی بێگانه کارییان کردۆته سه‌ر گۆڕینی ته‌رازوی هێزی ئه‌م دوو به‌ره‌یه، هه‌رکاتێ ویستبێتیان ئاگری شه‌ڕی براکوژیان فوو داوه. دوای ساڵانێکی زۆر و به ناوبژیوانی زۆر له دۆستانی کورد لێکنزیکبونه‌وه‌یه‌ک دروست بوو. به‌شی زۆری داووده‌زگاکان له کوردستان یه‌کیان گرته‌وه، به ڵام هێشتا کاره گرنگه‌کان ته‌واو نه‌کراون. بوونی دوو ئاسایش، یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێکی گرنگ ده‌کرێ به نمونه بهێندرێته‌وه له نه‌بونی متمانه‌ی ته‌واو له نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه. بوونی هێزه ئیسلامییه‌کان و ره‌خنه و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیان، ناکۆکی نێو خودی حیزبه‌کان، نه بوونی یه‌ک به‌رنامه‌ی کارکردن له که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان، نه بوونی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌ویی بۆ کێشه‌ی کوردی فه‌یلی... تاد، نه بوونی قوڵایی جوگرافیای نه‌ته‌وه‌یی ، هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێ به‌رامبه‌ر پرسی کورد و کێشه‌ی که‌رکوک. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێکن له‌و گۆشهنیگایانهی پێکهاته‌کانی تری عێراق ده‌توانن لێوه‌یان بڕواننه کورد و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی کوردا بکه‌ن، لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رنامه‌ی کاری خۆیان دابڕێژن.
تورکمان:
به ژماره که‌من، 3-4 % دانیشتوانی وڵات پێکده‌هێنن، له چاو پێکهاته‌کانی تری عێراق کاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نه‌بووه له گۆڕانکارییه سیاسیه‌کان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس. به‌ڵام زوڵمی زۆریان لێکراوه تا ئه‌و راده‌یه‌ی نکۆڵی له بونیان بکرێت له عێراق. تورکمان دانیشتوو و خه‌ڵکی کوردستانه. په‌یوه‌ندی، نزیکایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییان له گه‌ڵ کوردا هه‌یه. له هه‌رێمی کوردستان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م پیکده‌هێنن. له پرۆسه‌ی ئازادی عێراق زۆر سوودمه‌ند بوون، وه‌ک پێکهاته‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستان ده‌رکه‌وتن، له‌م ده‌رکه‌وتنه کورد رۆڵی باشی هه‌یه، هاوکاری باشی تورکمان ده‌کات. هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌کانیان گوێڕایه‌ڵی تورکیان، له‌وێوه به‌رنامه‌ی کارکردن وه‌رده‌گرن.
* جگه له‌م پێکهاتانه کلد، ئاشور و سابیئه به ڕێژه‌ی زۆر که‌م بوونیان له عێراق هه‌یه. دانیشتوی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن. به هۆی که‌می ژماره‌یانه‌وه رۆڵی به‌رچاویان نه‌بووه له گۆڕانکاریه سیاسییه‌کانی عێراق. لای کورد خاوه‌ن رێز و خۆشه‌ویستین.
چۆن داواکانی پرسی کورد باس بکرێت:
له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردودا کورد له به‌غدا بوون و رۆڵی دیاری هه‌بووه. له هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆ یه‌تی. له به‌غدا یه‌کده‌نگی له داوا و کارکردندی کوردا به باشی به‌دیده‌کرێت. به ڵام جۆر، شێوه، کات و ریزبه‌ندی داواکارییه‌کان جێی باس و وردبونه‌وه‌یه. زۆر جار له گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ندێ داواکاری که هێشتا کاتی نه‌هاتووه پێی داگرتووه ، باسکردنیان بۆته هۆی بیانوو دانه ده‌ستی به‌رامبه‌ره‌کان بۆ خۆ دزینه‌وه له گوێگرتن یان جێبه‌جێکردنی خاڵه سه‌رکییه‌کانی پرسی کورد:
ماده‌ی 140: ئه‌گه‌رچی به پێی ئه‌م ماده‌یه کورد زه‌وی خۆی خسته به‌ر چه‌قۆی راپرسیه‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حکومه‌تی عێراق به به‌رده‌وامی خۆی له جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ماده‌یه ده‌دزێته‌وه. ئه‌وه‌ی کردۆتی ئه‌گه‌ر چی وه‌ک پێویست نییه ته‌نها قهرهبوکردنهوهیه به پاره ( کورد 10 ، عه‌ره‌ب 20 ملیۆن دینار ). دوورنیه ئه‌م کاره‌ی له‌و روانگه‌یه‌وه بێت وه‌ک کورد وته‌نی " ماڵ چڵکی ده‌سته، ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ک به پاره له کۆڵ بێته‌وه یان دوور که‌وێته‌وه، ئه‌وه پاره، چش"
داهاتی گومرهگهکانی کوردستان: به‌غدا ئه‌مه‌ی کردووه به خاڵێکی ده‌ستوری کاتێک داوای بودجه‌ی کوردستانی لێده‌کرێت. ده‌بوایا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م ده‌رگایه بۆ به‌غدا واڵا بکرایا و له نزیکه‌وه چاودێری بکردایا. چونکه ئه‌وان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌یه، دوورنیه هه‌ر بابه‌تی راگه‌یانده‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ یه‌کێک بن له‌و سه‌رچاوانه. ئه‌مه یه‌کێکه له‌و درزانه‌ی به‌غدا توانی لێوه‌ی دزه بکات و بێته ژوره‌وه.
بودجه: زیاد له پێویست گفتوگۆی له‌سه‌ر کراو کاتی پێ به‌سه‌ر برا له‌سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه‌کان.
یاسای نه‌وت و غاز: راسته مه‌سه‌له‌یه‌کی گرنگ و سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی داهاته. به‌ڵام وه‌ک بینیمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی باسکردنی نه‌هاتبوو، چۆن وه‌زیری نه‌وت بابه‌ته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی یاسایی شێواند و چه‌ندین نامێلکهی له‌سه‌ر بڵاوکرده‌وه. سیاسه‌تێکی ژیرانه بوو به کاریهێنا، بووه هۆی: دوا خستنی داوا گرنگه‌کان و چه‌ند جارێ چونی وه‌فدی پایه به‌رزی کوردستان بۆ به‌غدا. ئه‌م جۆره چونه‌ش کاریگه‌ری سیاسی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه؛
مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه: له جیاتی ئه‌و جۆره داواکاریانه له باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ده‌بوایا کورد داوای بوونی پشکی کوردی بکردیا له سوپای عێراق و هه‌موو جۆره کۆلیژه سه‌ربازییه‌کان به رێژه‌یه‌کی زۆر باش. چونکه هه‌موو ده‌زانین کورد له به‌ر هۆی سیاسی له سه‌رده‌می به‌عس ئه‌و بواره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه ئه‌فسه‌ری پایه- پله به‌رزی لێ پێ بگات؛
ئاڵای عێراق: باشتر وابوو گۆڕینی ئاڵای عێراق زیاتر هاوپه‌یمانه‌کانی کورد یان نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مان دایاوان بکردبایا. پێویستی نه ده‌کرد سه‌رۆک و حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده زیاد خۆیان پێوه خه‌ریک کرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی کات به‌سه‌ربردنێکی زۆر؛
- کورد ده‌بوایا پێداگری بکردایا له دانانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو سه‌فاره‌ته‌کانی عێراق؛
هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه خاڵی لاوه‌کین به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زه‌ویه دابڕاوه‌کانی کوردستان. باشتر وابوو دوای ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراق ته‌نها و ته‌نها باسی مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک بکرایا و پێداگری له‌سه‌ر بکریا، له‌و کاته یان جێبه‌جێ ده‌کرا یا هه‌رزوو هه‌ڵویستی هاوپه‌یمانه‌کان ده‌رده‌که‌وت، لێره‌وه ده‌تواندرا هه‌نگاو بنرێت. ئێستاش باشتر وایه دوای باش ریکخستنه‌وه‌ی ماڵی کورد، خاڵی یه‌که‌می گفتۆگۆکان و داواکارییه‌کانی کورد مه‌سه‌له‌ی دیاریکردنی سنوری هه‌رێمی کوردستان بێت، هه‌موو خاڵه‌کانی تر ده‌کرێت دوابخرێن و نه‌رمیان له‌سه‌ر بنوێنرێت. ئه‌مه‌یه داوای سه‌ره‌کی پرسی کورد، باسکردنی راشکاوانه‌ی گه‌ره‌که.