|
چۆن مامه‌ڵه‌ی گورگه بۆره‌که بکه‌ین؟ |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Tuesday, September 23, 2014 |
چه‌ندین به‌ڵگه و دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینه‌وه ده‌یسه‌لمێنن تاکڕه‌وه ته‌ماعکاره ئیسلامیه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره ئه‌قڵیه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد و مافه‌کانی و دیموکراسیه‌ت، هیچی زیاتر نیه له جه‌ندرمه یا میتێکی نه‌خوێنده‌واری په‌روه‌رده‌کراو به‌رۆحی شۆڤێنزم و دوژمنایه‌تی. پێش ئه‌ردۆگان کورد کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیادا هه‌بو، له سه‌رده‌می حوکمڕانی ئیسلامیه‌کان کێشه‌کان قورسایی و کێشمه‌کێشی ئاینیشیان پێوه دیارن.
روداوه‌کانی سوریا و ئه‌م دواییه‌ی عێراق و باشور و رۆژئاوای کوردستان سه‌لماندیان که ئه‌ردۆگان له سیاسسهتمهدارێکی میکافیلی ئاسای خۆپه‌رست و هه‌ڵگری هزری فاشیستی ئیسلامی و گورگه بۆرێکی که‌مالیزم زیاتر نیه. تاڕاده‌یه‌ک بۆی چوبوه سه‌ر خۆی به‌به‌رگی مهڕەوه نمایش بکات و بهچاوبازی له گه‌ڵ کوردی باکور و باشور سه‌رکه‌وتوش بو له‌وه‌ی خۆڵ بکاته ناو چاوانه‌وه، ئێستا پاش روداوه‌کان ده‌مامکه‌که‌ی روخساری راماڵراوه و هێدی هێدی راستیه‌کان وه‌ک خۆیان به‌رچاو ده‌که‌ون. پشتگیرکردنی داعش و گروپه تێرۆریسته‌کانی تر له سوریا و دواتر کارئاسانی زۆر بۆیان و هاندانیان بۆ هێرشکردنه سه‌ر باشور و رۆژئاوای کوردستان به‌مه‌به‌ستی لاوازکردنی کورد و ده‌سته‌مۆکردن تا خه‌ونه‌کانی سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری به‌به‌رگێکی ئاینی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی سه‌ڵته‌نه‌ی عوسمانلی بکاته ئه‌مری واقیع. رۆژنامه‌نوسێکی ئه‌مەریکی چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ردۆگانی به ئه‌کرۆباتێکی سێرک شوبهاندبو که له یه‌ک ساتدا به‌ده‌ستێک له هه‌وادا گه‌مه به‌چه‌ند تۆپێک ده‌کات و ده‌یه‌وێت هه‌موشیان به‌ده‌ستی بگرێته‌وه.
بۆ خۆم پێم وابو له بژارده‌ی سیاسی کورد له باشور له‌نێوان وڵاته‌کانی ناوچه‌که تورکیا گونجاترینیانه بۆ ئه‌م قۆناغه. پاش ئاشنابونی زیاترم به دۆکیۆمێنت و به‌ڵگه‌کان و به‌رچاوکه‌وتنی زه‌قی ره‌فتار و سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان ئیتر بوار نه‌ما پێداچونه‌وه‌ی بنه‌ره‌تی به‌و بۆچونه‌دا نه‌که‌م.
مشتێک له خهموارێک
ئه‌ردۆگان له قاسم پاشای ده‌وروبه‌ری ئه‌سته‌مبوڵ له دایکبوه، ئه‌ردۆگان له سه‌ره‌تای گه‌نجیدا باسی خۆی و خێزانه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه کردوه: "من جۆرجیم، خێزانه‌که‌مان خێزانێکی جۆرجیه له باتومی بۆ ریزا له تورکیا کۆچیان کردوه".
له رۆژی 5 ئۆگۆستی 2014 له چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ که‌نالێ ته‌له‌فزیۆن NTV رایگه‌یاند؛ ئه‌رمه‌نی بیت زۆر قێزه‌وه‌نتره له‌وه‌ی جۆرجی بیت، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: "باوه‌ڕ ناکه‌یت چی له‌سه‌ر من وتراوه، وتویانه من جۆرجیم، ته‌نانه‌ت شتی ناشیرینتریان وتوه و پێیان وتوم من ئه‌رمه‌نیم، به‌ڵام من تورکم".
له ساڵی 1974 ئه‌ردۆگان شانۆگه‌ریه‌ک به‌ناوی Maskomya ده‌نوسێت و خودی خۆشی ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیشی ده‌بێت، ناونیشانه‌که گرێدانی وشه سه‌ره‌تاییه‌کانی سێ چه‌مکی سه‌ره‌کی نوسینه‌که‌یه (ماسۆنیزم و کۆمینیزم و یه‌هودی)، تێیدا ره‌وتی ماسیۆنیزم و کۆمیۆنیزم و ئاینی جو به سه‌رچاوه‌ی خراپی و شهیاتنیهتی مرۆڤایه‌تی پیشان ده‌دات.
له ساڵی 1998 دادگای ده‌ستوری تورکیا حیزبه‌که‌ی ئه‌ربه‌کان (دواتر ئه‌ردۆگان) به‌تۆمه‌تی سۆزداری بۆ جیهاد تاوانبار ده‌کات و بۆ ماوی 15 ساڵ کاری سیاسی له ئه‌ربه‌کان قه‌ده‌غه ده‌کرێت. له ساڵی 1999 ئه‌ردۆگان به 10 مانگ زیندانی حوکم ده‌درێت (چوار مانگ له زینداندا ماوه‌ته‌وه، له 24 ئازار تا 27 ته‌مموزی 1999)، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی شیعرێکی Ziya Gökalp (چالاکوانێکی نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک) له شاری سیرت به‌ده‌ستکاری کردنه‌وه و تێیدا ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت:
دیموکراسی ته‌نها شه‌مه‌نده‌فه‌رێکه به‌کاری ده‌هێنین تا ده‌گه‌ینه شوێنی مه‌به‌ستمان. مناره‌کان قهمهکانمانن، قوبه‌کان کڵاوه ئاسنینهکانمانن، مزگه‌وته‌کان سهربازگهکانمانن و ئیمانداره‌کان سهربازهکانمانن.
له‌و لێدوانانه‌ی به‌ده‌نگ تۆمارکراون و کۆتایی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ بڵاوکراونه‌ته‌وه ده‌رکه‌وتوه ئه‌ردۆگان فه‌رمانی به وه‌زیره‌کانی داوه تا ئۆپه‌راسیۆنێکی ساخته و چه‌واشه‌کاری رابگه‌یه‌نن که ببێته هۆکاری شه‌ڕ له گه‌ڵ سوریادا. له لێدوانه‌کاندا گوێبیستی داودئۆغلۆ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی تورکیا) ده‌بیت که له گه‌ڵ جێگره‌که‌ی و به‌رپرسی میت و ژه‌نه‌راڵێکی سوپا باسی چه‌ندین سیناریۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌کات، له یه‌کێک له سیناریۆکان باسی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر گڵکۆی سلێمان شاه، باپیری دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانلی، له باکوری خۆرهه‌ڵاتی حه‌ڵه‌ب ده‌که‌ن. له لێدوانی چه‌ند رواێژکارێکی تری ئه‌ردۆگان له گه‌ڵ کارمه‌ندێکی باڵای هێڵی فرۆکه‌وانی تورکیا ده‌رده‌که‌وێت به‌نهێنی چه‌کیان بۆ گروپی تیرۆریستی بۆکۆ حه‌رام له نیجیریا گواستۆته‌وه. میدیای سه‌ر به حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت؛ بۆکۆ حه‌رام کاری تێرۆریستیان نه‌کردوه، ئه‌وه ده‌ستکردی خه‌یاڵی خۆرئاوایه
ئه‌ردۆگان له‌و باوه‌ره‌دایه که هزر و چه‌مکه‌کانی خۆی زۆر به‌هاتر و گرنگترن له سه‌رجه‌م هزره‌کانی تری مرۆڤایه‌تی، به‌تایبه‌ت خۆرئاوا، بۆیه خۆرئاوا و هه‌وادارانی به لاواز و فاسد ده‌بینێت و ده‌بێت له‌ناوبچێت. سه‌رجه‌م ئه‌و ریفۆرمانه‌ی له چه‌ند بواری ده‌ستوری و یاساییدا کردونی، له نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی جوانکاری تێناپه‌رێت و به‌کاری هێناون بۆ سه‌پاندنی پێگه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی. ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام دوپاتی ده‌کاته‌وه ئیسلام بۆ ئه‌و ئاینی ئاشتیه، ئه‌گه‌ر وایه، بۆچی دودڵه سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش، ئه‌و وه‌حشه‌ی رۆڵی گرنگی هه‌بوه له دروستبونیدا. بۆچی رێگه‌ده‌دات سه‌رکرده دیاره‌کانی تێرۆریزم له ناوچه‌که له تورکیا ئازادانه کار بکه‌ن، بۆچی وه‌حشه برینداره‌کانی داعش له تورکیا چاره ده‌کرێن، بۆچی هه‌ر تاقم و گروپێک بۆنی سه‌له‌فیه‌تیان لێ بێت ده‌یکاته کوڕه نازداری خۆی، بۆچی...، ئه‌ردۆگان راست ناکات ئیسلام بۆی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌یه تا بۆ لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات بیبات، ده‌سه‌ڵاتی کوێری باوه‌ڕ و ئاینی خۆی، بۆیه پاش 12 ساڵ سه‌رۆک وه‌زیران مه‌به‌ستیه‌تی به‌سه‌ر پشتی فاشیست و تێرۆریزمی ئیسلامدا ببێته سوڵتانێکی "مۆدێرنی" مێژوه مردوه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی.
رۆڵی سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری کورد
به‌شێک له هۆکاره‌کانی عهنتهریهتی ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر کوردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداری کورد له گه‌ڵیدا.
به‌هۆی چه‌ندین هۆکاره‌وه (ئابوری و سیاسی و ئه‌منی و شه‌خسی) له دۆکیۆمێنت و به‌ڵگه‌کاندا ( نامه تایبه‌ته‌کان، کۆنوسی لێدوان و پرۆتۆکۆڵه فه‌رمیه‌کان، راپۆرته‌کانی باڵیۆزخانه و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانی ئه‌مەریکا) ده‌رده‌که‌وێت که له‌رزۆکی و لێکترازانی سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری کورد سروشتی زۆربه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌ردۆگان و حکومه‌ته‌که‌ی دارشتون، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی سه‌باره‌ت به په‌که‌که و کوردی باکور و رۆژئاوا و سه‌باره‌ت به دۆخی که‌رکوک و پرسی حکومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی نێوانیان بون.
له‌نێو ژیانی سیاسی کورد له باشور چه‌مكێکی باڵاده‌ست به‌رامبه‌ر تورکیا زاڵبو، ئه‌م چه‌مکه له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردو هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نا تا له تورکیا نزیک بێته‌وه. دوای راپه‌رین و کۆره‌وه‌که، کاتێک تورکوت ئۆزاڵ ده‌ستپێشخه‌ری بۆ سازدانی سوچێکی ئارام کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌کان له تورکیاوه، هه‌ڵگرانی ئه‌م بۆچونه بههیوابون که فشاری ئه‌وروپا و ئه‌مەریکا له‌لایه‌ک و رازیکردنی تورکیا له خه‌مه ئهمنیهکانیدا له‌سه‌ر سنوره‌کانی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان زه‌مینه‌خۆشکه‌ر بن بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ تورکیا و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خۆیان بگه‌یننه ئه‌مەریکا و خۆرئاوا. ئه‌وان تورکیایان به‌ده‌روازه بۆ شارستانیه‌ت ده‌زانی.
شه‌ڕکردنی هێزه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له گه‌ڵ په‌که‌که له 1992 و ته‌نگ هه‌ڵچنین پێیان له باشور، کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی هه‌رێم به‌روی بازرگانی ره‌ش و به‌ره‌ڵلا له گه‌ڵ تورکیادا و جێگیرکردنی سه‌دان بنکه‌ی سیخوری و بازرگانی تورکی له باشور و دواتریش رێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رێگه‌ی تورکیادا بۆ ده‌ره‌وه و دروستکردنی ئه‌سته‌نگی زۆر له به‌رده‌م ئه‌زمونی حوکمرانی خۆماڵی له رۆژئاوا له ئاکامه گه‌وره‌کانی ئه‌و نزیکبونه‌وه و رازیکردنهی تورکیا بون.
ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت مامه‌ڵه‌ی هێمنانه له گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌ماکانی یه‌کسانی و رێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له کاروباری یه‌کتر کارێکی سه‌رده‌مانه و باشه. له‌م روه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌و چه‌مکانه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگیان پشتگوێ خستبو و هه‌ر هێزو سه‌رکرده‌یه‌ک له ئاوازێکی خوێندوه و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی له په‌راوێزی روداو و گۆرانکاریه‌کاندا وه‌ک کارتێکی سیاسی به‌کارهێنراوه. له‌لاکه‌ی تریشه‌وه حوکمڕانی ئیسلامی له تورکیا به‌کردار سه‌لماندی ئه‌هلی متمانه و باوه‌ڕپێکردن نیه، وه‌ک هێزێکی ئیسلامی خۆپه‌رست و ئۆپۆرچینیست نه‌ک ته‌نها له گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵکو له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا مامه‌ڵه ده‌کات. ئه‌ردۆگان له 1999دا ره‌سه‌نی ئه‌قڵ و خواستی باش درکاندبو کاتێک پێکهاته‌کانی مزگه‌وتی کردبو به ئامراز بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه تایبه‌ته‌کانی.
چڕینه‌وه‌ی ئه‌ی ره‌قیب
ده‌بێت ئه‌م مێژوه ببێته په‌ندێکی گه‌وره بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد، چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه، تایبه‌ت داگیرکه‌رانی کوردستان، بکات. له ئێستادا و به‌تیابه‌ت کورد ئه‌و پشتگیریه نێوده‌وڵه‌تیه به‌رفراوانه‌ی لێده‌کرێت کاتی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی باشوره به‌رامبه‌ر به تورکیا و پێداچونه‌وه‌ی ورد به‌سیاسه‌تی ئاڵوگۆری بازرگانی و وزه و هه‌واڵگری له گه‌ڵ تورکیادا بونه‌ته ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی. ناشێت چاوپۆشی له نیه‌ت و کاره خراپه‌کانی ئه‌ردۆگان و تاقمه‌که‌ی بکرێت و به‌رێگه‌دان به فرۆشتنی چه‌ند به‌رمیلێک نه‌وت دانه‌وێڵه‌مان بۆ رۆکات و جارێکی تر بکه‌وینه داوی خواسته شهیتانیهکانیهوه و له خشته‌مان بباته‌وه. سیاسه‌تێک به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد و بزافی کوردایه‌تی و تێههڵكێشکردنی له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی باشور کرۆکه‌که‌ی دروست بکه‌ن.
هه‌نگاوی یه‌که‌م ده‌بێت خۆ قوتارکردن بێت له چنگی ئه‌ستوری تورکیا، رێکه‌وتنێکی گونجاو له گه‌ڵ به‌غداد و نواندنی نه‌رمی و ته‌نانه‌ت پاشه‌کشه‌ی کاتی له بواری نه‌وتدا به‌سودی کورد ده‌شکێنه‌وه. ده‌رکه‌وت به‌ره‌ی شیعه زۆر وردتر و ژیرانه‌تر گه‌مه‌که‌ی له گه‌ڵ تورکیا و کورد ده‌باته‌سه‌ر. ده‌مێکه کاتی هاتبو کورد رێبازێکی نه‌ته‌وه‌یی له گه‌ڵ به‌غداد پێره‌و بکات، ئێستا زۆر پێویستر له جاران ئه‌و رێبازه بۆته ئامرازێکی گه‌وره بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی کورد تێی که‌وتوه، با په‌رله‌مانی کوردستان بکرێته مه‌رجه‌عی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌و ئه‌رکانه، به‌مه‌رجێک په‌رله‌مانیش نه‌کرێته ئامرازی موزایه‌ده و فرۆشتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌م و به‌و.
مه‌خابن تا ئه‌م ساته‌ش وێڕای کاره‌سات هێزه‌کانی باشور جورئه‌تی کشانه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌کانیان له تورکیا نه‌کردوه وه‌ک ده‌ربرینی ناره‌زاییه‌ک، بیر نه‌کراوه‌ته‌وه له داخستنی بنکه سه‌ربازی و هه‌واڵگریه‌کانی تورکیا له باشور، کار نه‌کراوه بۆ پێڕه‌وکردنی پێوه‌ری نوێ بۆ کۆمپانیا تورکه‌کان بۆ کارکردن له باشور، پلانێک دانه‌رێژراوه بۆ کۆتایی هێنان به ئیستعماری کڵتوری و زمانه‌وانی و که‌له‌پوری تورکی له هه‌رێم.
مه‌خابن چه‌ند ده‌نگۆیه‌ک له باشور باس له خیانه‌تی تورکیای ئه‌ردۆگان له کورد ده‌که‌ن، پێده‌چیت هێشتا نه‌یان زانیوه له مێژه حوکمڕانی تورکیا دۆستی کورد نه‌بوه تا ئه‌مڕۆ خیانه‌تی لێبکات.
بێگومان ئه‌م سیاسه‌ته نوێیه بوێری و لێبورده‌یی نه‌ته‌وه‌یی پێویسته، ئه‌زمونی چه‌ند مانگی رابوردو له باشور و ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له رۆژئاوا، به‌ده‌ر له ناکۆکی و جیاوازی هێزه‌کانی کوردستان، سه‌لماندی:
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردوه، کورد زیندوه
زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان |
|
|