له لاپه‌ڕه دووی رۆژنامه‌ی رۆژنامه، ژماره 308 رۆژی 5 شه‌ممه 18-09-2008 . هه‌واڵی ده‌رکردنی 17 خوێندکار له خوێندن خوێنده‌وه. له قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که وا ده‌رده‌که‌وێ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی وه‌زارین له‌م باره‌وه.
هۆی ده‌رکردنیان: ته‌مه‌نی یاسایی خوێندنیان تێپه‌ڕکردووه، سێ ساڵه له پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی ماونه‌ته‌وه.
له ئاماده‌یی ره‌نگینی کچان له سلێمانی دوای جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندکارانه پێیان وتراوه ده‌بێت خوێندنگا به جێ بهێڵن. وه‌ک ئه‌وه‌ی من لێی تیگه‌یشتم و ئه‌وه‌نده‌ی شاره‌زای سیسته‌می په‌روه‌رده‌م له کوردستان ئه‌م کچانه ده‌بێت بچنه‌وه بۆ ماڵه‌وه. دوای ئه‌و هه‌موو ماندوبونه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌کی ئه‌وتۆش نین تا بتوانن بچنه سه‌ر کار.
له‌م باره‌وه به‌م شێوه‌یه ده‌چمه نێو بابه‌ته‌که و هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌روه‌رده‌یی بۆ ده‌که‌م:
1- له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی نوێ هه‌ر خوێندکارێک 2 ساڵ له‌یه‌ک پۆل مایه‌وه، له هه‌ر ته‌مه‌نێک بێت، پێویسته له‌و ئاسته‌ی خوێندنه نه‌مێنێ، بچێته ئاستێکی تر، نموونه ئه‌گه‌ر 2 ساڵ له 4 ناوه‌ندی مایه‌وه پێویسته بگوازرێته‌وه بۆ ئاستێکی نزمتر. به پێی پێوه‌ری په‌روه‌رده‌ی کوردستان ده‌بێت بچێته پۆلی یه‌کی خوێندنی پیشه‌یی. یان ده‌بێت بچێته خوێندنی ئێواران ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌وره بوو. گریمان خوێندکارێ 2 سال یا 3 سال له له پۆلی 2 ناوه‌ندی مایه‌وه که ده‌کاته پۆلی 8 له سیسته‌می تازه. ئه‌م خوێندکاره چی بکات؟ چاره‌سه‌ر چییه؟. له ڕاستیدا ئه‌مانه پێویسته بچنه ئاستێکی نزمتری خوێندن. ئه‌مه‌ش له کوردستان بوونی نییه. بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته یه‌کێکه له که‌موکوڕیه‌کانی سیسته‌می تازه‌ی خوێندن. له‌به‌ر که‌می خوێندگا و کادری په‌روه‌رده‌یی له چه‌ند ساڵی داهاتووش چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌رکردنی ناکرێت. له کاتێکدا له سوید و وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌م کێشه‌یه به باشی چاره‌سه‌ر کراوه.
دیاریکردنی ته‌مه‌نیش پێویست به‌وه ده‌کات به پێی یاسا دیاری بکرێت، تا ته‌مه‌نی چه‌ند ساڵه خوێندن ئیجبارییه.
2- 17 خوێندکار پۆلێکی ته‌واو پێک دێنن له وڵاتانی ئه‌وروپی. جێی ئه‌وه‌یه لێکۆڵینه‌وه بکرێت له‌سه‌ر هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌م پۆله خوێندکاره. ئه‌مه له بواری په‌روه‌رده‌دا به کاره‌سات داده‌نرێت. پێویسته پسپۆرانی په‌روه‌رده لێی بێده‌نگ نه‌بن. دڵنیام هۆکه‌ی به‌ته‌نها خودی خوێندکاره‌کان نین.
3- دوای دووه‌م ساڵی ده‌رنه‌چونیان ده‌بوایا زه‌نگیان بۆ لێبدرایا، بنێردرانایا پۆلی شه‌شی خوێندنی میهه‌نی. به‌م شێوه‌یه ده‌تواندرا پێشگیری له‌م کاره‌ساته بکرێت. رودانی به‌م شێوه‌یه که‌موکوڕی سیسته‌می په‌روه‌رده و که‌م توانایی کادری په‌روه‌رده‌یی دهگهێێنێ.
4- بۆ کێشه‌یه‌کی وا بۆ ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی وه‌زاره‌ت بکرێت. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له چڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند. بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه پێویسته یاسای رون و دیار هه‌بێت، تا لیژنه‌ی خوێندنگاکه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره کێشانه بکات و چاوه‌ڕوانی سه‌روو نه‌کات.
5- ناردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته خوێندکاره بۆ ماڵه‌وه ده‌بێته هۆی په‌یدابونی کێشه‌ی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی، کاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ سه‌ر شوێنی ئه‌م کۆمه‌ڵه خوێندکاره له ناو کۆمه‌ڵ. بۆیه له هه‌ر بڕیارێک پێویسته پسپۆران ئه‌و خاڵانه له‌به‌ر چاو بگرن.
6- جێی ئه‌وه‌یه بپرسرێت و لێکۆڵینه‌وه بکرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌یشتنی ئه‌م کچانه به پۆلی شه‌شی ئاماده‌یی.
7- ئه‌م کچانه بۆ 3 ساڵ له سه‌ر یه‌ک له پۆلی شه‌شدا مانه‌وه؟ له‌م پرسیاره‌وه ئه‌م پراسیارانه دێنه پێشه‌وه:
له چه‌ند وانه که‌وتون؟ هه‌ر سێ ساڵه‌که له هه‌مان وانه ده‌رنه‌چونه؟ به چ نمره‌یه‌ک چونه‌ته تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی؟ له خوێندنی رۆژانه ئاستیان چۆن بووه؟ ئایا له تاقیکردنه‌وه ده‌ترسن؟ هۆکه‌ی چییه؟ له قوتابخانه مامۆستاکان رۆژانه بۆ ئه‌م کچانه بییریان له‌م ترسه کردۆته‌وه؟ له ماڵه‌وه کێشه‌یان هه‌یه؟ ئایا هه‌موو هاوڕیی نزیکی یه‌ک بوونه؟ گه‌ر وایه مامۆستاکان درکیان پێکردووه یان نا؟ ئه‌م کچانه نه‌خۆش بوونه ( دره‌نگ تێگه‌یشتن، چاو کزی؛ دسلێکسی، ته‌رکیز، له‌سه‌رخۆیی، پێویست به‌کاتی زیاتر له کاتی تاقیکردنه‌وه........تاد).
8- سه‌رسوڕمانی زیاتری ئه‌م کاره‌ساته له‌وه‌دایه هه‌ر 17 خوێندکاره‌که کچن و له قوتابخانه‌یه‌کی کچانن!! ئه‌وه‌نده‌ی بزانم ئه‌مه یه‌که‌م روداوه له‌م جۆره روو ده‌دات.
9- ئه‌مه کاره‌ساته له سیسته‌می په‌روه‌رده. پێویسته دیراسه‌ی باشی بکرێت، ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بایه‌خی زۆری پێ بده‌ن. چونکه ئه‌م کێشه‌یه یه‌کێکه له ده‌رهاویشته‌کانی به‌رچاوی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و که‌موکوڕی سیسته‌می په‌روه‌رده.
11 – ئه‌م کێشیه، کێشه‌ی مامۆستا ژنه‌کانی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی لام زیندو کرده‌وه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایا قشی خوێندکاریان بڕیوه سزا دران. له نزیکه‌وه ئاگاداری کێشه‌که بووم، کاتی خۆی وتارێکم له‌سه‌ر نوسی، به‌ڵام به داخه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر ناپه‌روه‌رده‌یی چاره‌سه‌ر کرا، به‌زه‌قی مۆرکی سیاسی و حیزبی پێوه دیاربوو. له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه ده‌بوایا به‌ر له مامۆستاکان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ پسپۆران و به‌رپرسیارانی په‌روه‌رده بکرایا. هیوادام بۆ ئه‌م کێشه‌یه رێگا چاره‌ی گونجاو دابنرێت، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خوێندکارانه له‌به‌ر چاو بگیرێ و له پله‌ی یه‌که‌مدا بێت.
10 – پێشنیار ده‌که‌م دوای دیراسه‌کردنی کێشه‌که به‌و شێوه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم کرد. ئه‌م کچانه له خوێندن دوور نه‌خرێنه‌وه، یان بنێردرێنه خوێندنی پیشه‌یی یان پۆلێکی تایبه‌تیان بۆ بکرێته‌وه، تایبه‌ت له‌روی په‌روه‌رده‌ییه‌وه، واته له‌ژێر چاودێری پسپۆری باش‌دا. دوورنییه ئه‌مه ببێته ئه‌زمونێکی باش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندن له کوردستان.