تائێستا نازانین بۆچی سه‌ركردایه‌تی كورد بێ هیچ ته‌حه‌فوز و بهخۆشبینییهكی زۆره‌وه پێشوازی له‌رێككه‌وتنی ئه‌منی (عێراق_ ئه‌مریكا) ده‌كات!.
كاك فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێ" سه‌ركردایه‌تی كورد پشتگیری خۆی بۆ رێككه‌وتنه ستراتیژیه‌كه نیشانداوه"، رۆژنامه ژ. 308.
ئه‌م لێدوانه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كاتێكیشدایه كه چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ رایان كرۆكه‌ری باڵێۆزی ئه‌مریكا له عێراق گفتوگۆیان له‌سه‌ر رێككهوتنهكردبوو، كه دیاره ئه‌و رێككه‌وتنه بۆ كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی ههستیارو چاره‌نوسسازه.
ساڵی 1930 كه ده‌یان كورد به‌هۆی رووداوی 6ی ئه‌یلولی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانییه‌وه بوونه قوربانی، رێك له‌سه‌ر رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستای نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا بوو، كه ئه‌و كات عێراق پێویستی به‌وه‌بوو له‌ژێر ئینتیدابی به‌ریتانیا ده‌ربچێ‌و به بإیارێك كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان سه‌روه‌ری بۆ عێراق بگهإێنێتهوه، كه ئه‌و ئه‌و رێككه‌وتنه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كوردی تێدانه‌بوو، بۆیه ئه‌وكات ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوراوانی سیاسی كوردی ئه‌وسه‌رده‌مه داوایان ده‌كرد گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستووری بۆ كورد له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بچه‌سپێت، كه خستنه‌روی پشتیوانیكردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه‌ی سلێمانی لێكهوتهوه و 60 كه‌سی تێداكوژرا و ئێستاش دیسانه‌وه كورد له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه گه‌وره‌یه‌دایه.
لێره‌دا پێویسته كۆمه‌ڵێك پرسیار رووبه‌ڕووی سه‌ركردایه‌تی كورد بكه‌ینه‌وه‌و لێیان بپرسین:
* ئایا كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراقدا پێگه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا چییه؟، رێككه‌وتنه‌كه هیچ گره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و نوسراوی بۆ كورد تێدایه؟
* ئایا ئه‌گه‌ر هه‌رێم كه‌وته به‌رمه‌ترسی له‌لایه‌ن دراوسێكانییه‌وه، رۆڵی ئه‌مریكا چی ده‌بێت؟ ئایا ئه‌مریكا هاوكاری سه‌ربازیی هه‌رێم ده‌كات وه‌ك به‌شێك له عێراق؟
* ئایا هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی هه‌واڵگری و سهربازییو ئه‌منیی چۆن ده‌بێت؟
* ئایا لایه‌نی كوردیی ئه‌م پرسیارانه‌ی روبه‌روی خۆی و هه‌ندێكیشی روبه‌روی ئه‌مریكیه‌كان كردۆته‌وه و هه‌وڵیداوه هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بۆ كورد بچه‌سپێنێ؟.
ئێستا جه‌وهه‌ری ناكۆكی نێوان وه‌فدی دانوستكاری عێراق‌و ئه‌مریكا دوو خاڵه، یه‌كێكیان مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌یه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له داهاتوودا ده‌یانبێت به‌سه‌ر زهویو ئاسمان‌و ئاوی عێراقدا، ئه‌وی تریشیان مه‌سه‌له‌ی حه‌سانه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانه.
وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه رێككه‌وتنه‌كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی به سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان داوه كه هه‌ركاتێك ویستیانو مه‌به‌ستیان بێت له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی عێراق به كوردستانیشه‌وه، هه‌ڵبكوتنه سه‌ر هه‌ر ماڵ‌و ده‌زگاو لایه‌نێك و ههركهسێكیشی تێدابێت ده‌توانن بیانگرن و له‌ناویان به‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتییه‌كی كوردستان‌و عێراق بۆیان هه‌بێت له هیچ دادگایه‌كی عێراقی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه تۆماربكه‌ن، كه له‌راستیدا ئه‌مه پێشێلی سه‌روه‌ری هه‌رێم و به‌غدایه و، لێره‌دا كورد ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جدیی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بكا‌و، راسته كورد خۆی به‌دۆستی ئه‌مریكایه ده‌زانێت.
ئایا ئه‌و خۆبهدۆست زانینه یه‌ك لایه‌نه‌و دۆستایه‌تیه زاره‌كیه تاكویچ بڕده‌كات و سه‌ركردایه‌تی كوردستان چ گره‌نتیه‌كی نوسراوی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی "دۆستایهتیهكهمان" به‌جۆرێكی تر ناگۆرێت و ئه‌مریكیه‌كان ئه‌و حه‌سانه‌یه بۆ هاوكاری خه‌ڵكی تر و دژ به‌كورد به‌كارنابه‌ن؟
سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌زموونێكی خراپی له سیاسه‌تكردندا هه‌یه، به‌داخه‌وه لایه‌نی كوردیی هه‌رزوو وه‌ك یاریكه‌رێكی نه‌زان هه‌ڵوێستی خۆی به ئیجابی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه نیشاندا، كه ده‌بوایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به ناإوونی تا كاتێكی گونجاو بهێشتایه‌ته‌وه و وه‌ك كارتێك به‌رامبه‌ر ئهمریكاو هێزه عێراقییه‌كان به‌كاری بهێنایه.