|
ئه‌ردۆگان و ژماره |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Sunday, November 2, 2014 |
ژماره راستیه‌كه زیاتره له‌وه‌ی ده‌وترێ، "15 هه‌زار" بیانی له 80 وڵاته‌وه هاتون تا له عێراق و سوریا خه‌ڵك سه‌ربڕن و كچ و كاڵی ئه‌و دو وڵاته به تاڵان به‌رن، كه‌س پرسیاری ئه‌وه ناكات ئه‌و ژماره‌یه له مه‌ودای كه‌متر له سێ ساڵا له‌كوێوه هاتن، كاتێ ئێمه له سه‌ره‌تای ساڵدا وتمان ده‌رگایه‌كیان بۆ خراوه‌ته سه‌ر گازی پشت و به‌ئاره‌زوی خۆیان دێنه سوریا‌و عێراقه‌وه، ئه‌و ده‌م هه‌ندێ زانیاریمان لابو، تۆزێك سڵمان ده‌كرده‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی، بۆ نمونه زانیاری دروستكردن و درونی جل و به‌رگ و ئاڵا‌و مه‌شقی داعش و زۆر بابه‌تی دیكه، له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌مان به هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان كردبو، داعش هات و هه‌مو شتێكی كرد، هێشتا ئێمه به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵنه‌سابوین له‌خه‌و، له به‌ده‌سته‌وه‌دانی موسڵ هه‌ر ته‌نێ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای عێراق به‌رپرسیار نین به هه‌ڵاتنه‌كه‌یان، حكومه‌تی عێراق پێویسته به‌دوی هه‌مو سه‌ره‌داوه‌كاندا بچێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌رگا بۆ هاتنی 15 هه‌زار ده‌خاته سه‌رپشت بۆئه‌وه‌ی له‌وێوه په‌لاماری وڵاتی دیكه بده‌ن، به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و هه‌مو كوشت و بڕه‌یه، ئیدی منه‌تی چی به‌سه خه‌ڵكا ده‌كات كه داڵده‌ی ئاواره‌ی داوه، ئه‌و له هه‌مو دنیاوه دڕنده‌و بڕنده و تاڵانچی بۆ گیانیان هێناوه و باسی هاوكاری ئاواره‌كان ده‌كات، ئه‌ردۆگان له كۆنگره‌كه‌ی پاریس و له‌گه‌ڵ هۆلاند ئه‌مه‌ی وت، كه‌س پێی نه‌وت ئه‌و هه‌مو چه‌ته‌یه له‌كوێوه گه‌یشتنه سوریا و عێراق.
توركیا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ناهێڵێ قوش له وڵاته‌كه‌یه‌وه ره‌ت بێت، ئه‌م هه‌موه چۆن هاتن، ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه نه‌ئه‌ردۆغان نه‌ئاكپارتی نایانه‌وێ نه‌گوێیان لێبێت نه‌وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، "15 هه‌زار" چه‌ته‌ی 80 وڵات له سوریا‌و عێراق شه‌ڕده‌كه‌ن، ئێمه ده‌زانین ژماره‌كه له‌وه زیاتره‌و به‌ر له هاتنی ساڵی 2014 ئه‌مه‌مان باس كرد، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌مان به ژماره‌كه‌ش دا، ئه‌و ده‌م بۆ ئه‌وه ئه‌مه‌مان باس كرد، تا سبه‌ینێ عێراق و سوریا، هه‌ڵبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و كانتۆنه‌كانی رۆژئاواشه‌وه، ده‌رگای قه‌ره‌بو كردنه‌وه به هه‌مو ئه‌وڵاتانه بگرن، كه له‌بری هاوكاری داعشیان ناردوه، بۆ نمونه كوه‌یت ئه‌وه ده‌یان ساڵه قه‌ره‌بو وه‌رده‌گرێته‌وه، كه‌چی له نێو داعشه‌كاندا زیاتر له 200 كه‌سی ئه‌و وڵاته هه‌یه، ئه‌وان خۆیان كه‌متر ده‌ڵێن.
هه‌زاران داعشی ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری دنیا، به‌ربونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و جگه له وێرانكردنی ژیار و شارستانیه‌ت هه‌مو شتێ ده‌سڕنه‌وه‌و تاڵانی ده‌كه‌ن، كه‌س هه‌قی خۆی نه‌بێ داوای قه‌ره‌بو له‌وڵاتانی خاوه‌ن داعش بكات كورد هه‌قی خۆیه‌تی، كوردی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، كوردی كۆبانی و كانتۆنه‌كانی دیكه، ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانیش مافی خۆیانه شكات له‌و وڵاتانه بكه‌ن، بۆ نمونه ئاخر كابرایه‌كی چینی بۆ له حه‌ویجه خه‌ڵك سه‌ربڕێ، یان ئه‌ڵمانیه‌ك بۆ له قه‌ره‌ته‌په خۆی بته‌قێنێته‌وه، یاخود چیچانیه‌ك به چ مافێ په‌لاماری كۆبانی ده‌دات ,ئه‌مه بۆ فه‌ره‌نسی و به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكی و روسی و زۆری دیكه‌ش وایه، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ساڵانه بۆ وه‌رزی حه‌ج سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌خه‌نه كیسه‌ی سعودیه‌وه، ئه‌ویش هاوڵاتیه‌كانی ده‌نێرێ تا سوریا‌و عێراق وێران بكه‌ن، به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه له توركیاوه گه‌یشتونه‌ته سوریا و عێراق و كۆبانی و شوێنه‌كانی تر، توركیا پردی په‌ڕینه‌وه‌ی داعشه‌كان بوه له سێ ساڵی رابردودا، ئێستاش به هه‌زاران داعش له توركیا چاوه‌ڕێی چونه ژوره‌وه‌ن بۆ سوریا‌و عێراق، ئیدی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رسام ده‌بێت به به‌رگری له كۆبانی و به‌و هه‌مو ژماره‌یه سه‌رسام نابێت، ژماره‌ی داعشه‌كان، ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتون، ژماره‌ی ئه‌و سنورانه‌ی لێوه‌ی گه‌یشتون خۆ ئه‌مانه نه به‌ژێر ئه‌رزا هاتون، تا بڵێین ئه‌رز ئه‌دڕن، نه‌به ئاسمانیشا، ئیدی ئه‌ردۆگان به چی سه‌رسامه. |
|
|