|
گۆڕان و کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Tuesday, December 30, 2014 |
هه‌ر که‌سێک چاوه‌ڕوان بێت کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی ته‌نها بابه‌تێکی حیزبی یه‌کێتیه‌کانه و ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی کوردستان و هێزه‌کانی تر، تایبه‌ت گۆڕان، په‌یوه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ یه‌کێتی ناکات به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یاندنه‌کاندا وا پیشان ده‌درێت ئه‌و کێشانه زیاتر په‌یوه‌ندیان به ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی جه‌مسه‌ره‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی یه‌کێتیه‌وه هه‌یه، ناشێت ساویلکه ئاسا ئه‌و راستیه له به‌رچاو نه‌گرین که ئه‌م کێشانه به‌خه‌ستی تێهه‌ڵکێشی دۆخی سیاسی و حوکمڕانی هه‌رێم و عێراقیش کراون. روه سیاسیه‌کانی کێشه‌کان ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیان به ئاراسته ستراتیژیه‌کانی کوردستانه‌وه نیه، چونکه رۆڵی یه‌کێتی له‌و ئاراستانه‌دا دیاریکراوه و جه‌مسه‌ره‌کانی ناتوانن به‌زه‌قی لێی لابده‌ن، ئه‌وه‌ی له ئارادایه زۆربه‌ی جار جه‌مسه‌ره ده‌سترۆیشتوه‌کانی یه‌کێتی هه‌ریه‌ک بۆخۆی ته‌وه‌ره سیاسیه‌کان بۆ مه‌رامی خۆیان و به‌هێزکردنی پێگه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کارده‌هێنن. له پرسی هه‌ڵبژاردنی کاندیدێکی یه‌کێتی بۆ سه‌رۆک کۆمار ئه‌م راستیه ئه‌وه‌نده به‌زه‌قی به‌رچاوکه‌وت که حاشاکردن لێی جۆرێکه له خشته‌بردن، هه‌مان قه‌وان له ده‌ستنیشانکردنی کاندیدی یه‌کێتی بۆ جێگری سه‌رۆکی کابینه‌ی هه‌شت و بۆ سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و چه‌ند بابه‌تێکی تردا دوباره بوه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م ته‌وه‌رانه راسته‌وخۆ کاریگه‌ری هه‌مه جۆریان له‌سه‌ر پێگه و دۆخی سیاسی کورد دروست کردوه.
پێگه‌ی گۆڕان و ئاراسته‌کانی کاکردنی هه‌ستیارن بۆ ئه‌و کێشانه، چونکه ئه‌م دو هێزه سه‌ره‌رای جیاوازی و کێشه و ململانێ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداریه‌کانی نێوانیان جۆرێک له گرێدانی مێژویی و ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه، هاوکات له روی سیاسی و ئیداریه‌وه له ئاستی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌کانی نفوزیان له هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵۆز و قورس‌دا گیرساونه‌ته‌وه که تێیدا به‌ته‌نیشت جیاوازیه‌کانی نێوانیان پێویستیشیان به‌یه‌کتره.
یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی گرێدانه‌که ئه‌وه‌یه که به‌شێکی به‌رچاوی هه‌ڵسوراوانی باڵای گۆڕان له گه‌ڵ جه‌مسه‌ره ده‌سترۆیشتوه‌کانی ئێستای یه‌کێتی مێژویه‌کی درێژی هاوبه‌شیان به‌خۆشی و ناخۆشیه‌کانیه‌وه هه‌یه، ئه‌م هاوبه‌شیه دوای دروستبونی گۆڕان کاریگه‌ری پارادۆکسی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کان نێوانیان و له‌سه‌ر ئاست و خه‌ستی کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی دروست کرد.
له‌لایه‌که‌وه گرژی و ئاڵۆزیه‌کی بێئه‌ندازه و رکابه‌ریکردنی خه‌ست و توندی یه‌کتر، له‌لاکه‌ی تره‌وه هه‌ر ته‌ره‌فێک مه‌به‌ستی بو له پێگه‌ی به‌هێزتر له به‌رامبه‌ره‌که‌ی لێکتێگه‌یشتن و ته‌نانه‌ت رێکه‌وتنیش به‌زۆربه‌ی مه‌رجه‌کانی خۆی بسه‌پێنێت. وێرای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پێگه‌ی گۆڕان به‌هێزتر بوه، یه‌کێتی ئه‌و واقیعه‌ی پێ قبوڵ نه‌بو و ته‌نانه‌ت تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌نگیشی ره‌تده‌کرده‌وه.
له سه‌ره‌تای دروستبونی گۆڕان کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی به‌جۆره‌ها شێواز و له ئاستی جیاوازدا به‌رامبه‌ر به گۆڕان به‌کارده‌هێنران، وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر گۆڕان و دژایه‌تیکردنی بوبونه ئه‌و بربرهیهیهی لایه‌نه کێشه‌داره‌کانی ناو یه‌کێتی به‌یه‌که‌وه دهلکانهوه و کێشه‌کانیانی په‌رده‌پۆش ده‌کردن، کۆپیکردنی ئه‌زمونی سه‌رده‌می شهر و مه‌رافه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی بو. راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌م دیارده‌یه به "یه‌کێتی ناو یه‌کێتی" وه‌سف ده‌که‌ن، وه‌سفکردن و پراکتیزه‌کردنێکی زۆر دور له مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دروشمه‌که، وه‌ک ئێستا خۆیان ده‌ڵێن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و دروشمه پێویستیان به قه‌یران و مه‌ترسی ده‌ره‌کیه له سه‌ریان.
چه‌ند که‌سانێکی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌کێتی ململانێکانیان له گه‌ڵ گۆڕان قواسته‌وه، فڕکهفڕ و کێبڕکێیان بو کامیان ده‌توانێت زۆرتر ئازار به هه‌ڵسوڕاوان و هه‌وادارانی گۆڕان بگه‌یه‌نێت، که‌وتنه ره‌فتارکردنی زۆر قێزه‌وه‌ن، نانبڕین، سزادانی سیاسی، تۆقاندن، گرتن و سته‌مکاری به‌رامبه‌ر به گۆڕانخوازان. پێیان وابو به‌دژایه‌تیکردنی گۆڕان چرای که‌سکیان بۆ ده‌دره‌وشێته‌وه تا پله و پێگه‌ی به‌هێزتر له ناو یه‌کێتی و حوکمرانی به‌ده‌ست بهێنن و زاڵبونیان به‌سه‌ر رکابه‌ره ناوخۆییه‌کان له ناو یه‌کێتیدا مسۆگه‌ر بکه‌ن. به‌شێک له جه‌مسه‌ره‌کان بۆ تێرکردنی حه‌زه وروژێنراوهکانیان و تۆڵه‌کردنه‌وه له‌م و له‌و گۆڕان یان وه‌ک قه‌میسه‌که‌ی عوسمان به‌کارده‌هێنا.
کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی دۆخێکیان خهڵقاندبو زۆر ئه‌سته‌م بو بزانرێت له گه‌ڵ کێ لێدوان بکرێت و لێکتێگه‌یشتن یاخود رێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێت، ته‌نانه‌ت دو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نه‌مابو. بۆیه چه‌ند پرسێک بونه قوربانی ئه‌و کێشانه و زۆر به‌ئاڵۆزی و بێچاره بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ مانه‌وه، وه‌ک پرسه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی هه‌شت و حوکمرانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان.
له‌و سه‌رده‌مانه‌دا کاتێک گۆرانخوازان باسی کیشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتییان ده‌کرد ئه‌وان به‌مه دڵگران ده‌بون و نه‌عامه ئاسا مامه‌ڵه‌یان ده‌کرد، ئێستا هه‌ندێک له به‌رپرسه باڵاکانی یه‌کێتی زۆر راشکاوانه باس له‌و کێشانه ده‌که‌ن و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر دۆخی سیاسی و حوکمرانی هه‌رێم نه‌رێنانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
به‌درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وامه شاردراو و به‌رچاوه‌کانی نێوان ئه‌م دو هێزه ئاماژه‌ی پێویست بونیان به‌یه‌کتر بو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجام ده‌دران تا بتوانن به‌یه‌که‌وه سه‌کۆیه‌کی هاوبه‌ش ساز بکه‌ن، یه‌کێک له ئاکامه به‌رچاوه‌کانی رێکه‌وتنی ده‌باشان بو.
ئه‌م رێکه‌وتنه دیدێکی ستراتیژی بنیاتکهری له پشته‌وه بو که له حزوری به‌رێز مام جەلال دا رێگه‌ی نه‌دا کێشه ناوخۆێیهکانی حیزبه‌که‌ی ببنه کۆسپ بۆ سازدانی، هه‌ر له یه‌که‌م ساتی نه‌خۆشی به‌رێز تاڵه‌بانی ئه‌و کێشانه بوژانه‌وه‌و و بونه زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ له‌باربردنی رێکه‌وتنه‌که.
ئه‌و کاتانه‌ی جه‌مسه‌ره‌کانی یه‌کێتی چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد کێشه‌کانی نێوانیان توند و خه‌ستتر ده‌بنه‌وه، ئیتر تاکه تاکه و به گروپ به شاردراوه و به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه له گۆڕان نزیک ده‌بونه‌وه و داوای بێلایه‌نی گۆڕان یان له کێشه‌کاندا ده‌کرد.
له سه‌روبه‌ندی گه‌رمبون و هه‌ڵچونی دۆخی هه‌رێم له به‌هاری ساڵی پێشودا گۆڕان به‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته‌کانه‌وه چه‌ند په‌یامێکی گرنگی به‌جیا بۆ ده‌سترۆیشتوانی یه‌کێتی ناردبو بۆ چاره‌کردنی کێشه گه‌وره‌کان، دواتر له کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌رکه‌وت که په‌یامه‌کان گه‌یشتبوه ده‌ستیان، به‌ڵام که‌سیان لای سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی باسیان نه‌کردبو، هه‌ر یه‌ک له جه‌مسه‌ره باڵاکان له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یامه‌کانی کردبو و له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆک نه‌بون پێیان باشتر بو پشتگوێ‌یان بخه‌ن.
ئه‌م سیناریۆیه چه‌ندین جار و به شێوازی جیا دوباره بۆته‌وه، بۆ نمونه روداوه‌کانی ئه‌لبیسه‌که‌ی سلێمانی که جه‌مسه‌رێکی یه‌کێتی لێیان به‌رپرسیاره، دروستکردنی ئه‌سته‌نگی ناره‌وا بۆ پێگه‌ی گۆڕان له کابینه‌ی هه‌شتدا، له گه‌ڵ چه‌ند روداوێکی تر لێره‌دا بواری باسکردنیان نیه. ئه‌مانه ئاماژه‌ی زیندون چۆن کیشه ناوخۆێیهکانی یه‌کێتی نائارامیه‌کی بێئه‌ندازه‌ی له گه‌ڵ گۆڕان و له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ته‌نانه‌ت له هه‌رێمیشدا دروست کردبو.
من ناڵێم گۆڕان فریشته بو، بێگومان ده‌یتوانی ره‌تدانه‌وه‌ی دروست و گونجاوی بۆ هێرش و په‌لاماردانه‌کان هه‌بێت، به‌ڵام دانی به‌خۆیدا گرت، چونکه له‌و باوه‌ره‌دا بو قوڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان زیانی گه‌وره له هه‌مو لایه‌ک ده‌دات، له‌و باوه‌ره‌دا بو و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ده‌بێت یه‌کێتی پێگه‌ی دروستی خۆی له باشور هه‌بێت و بپارێزرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هاوکێشه‌که زۆر شتی بنه‌ره‌تی له دۆخی سیاسی و حوکمرانی هه‌رێم به‌ئاراسته‌ی نهرێندا ده‌بات. گۆڕان گه‌ر سودی له کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی کردبێت له ساته وه‌خته‌کانی هه‌ڵبژاردندا بوه، راشکاوانه به‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌کانیه‌وه کردویه‌تی، گۆڕان قه‌د نیه‌تی نه‌بوه ئه‌و کێشانه قوڵتر و خه‌ستتر ببنه‌وه و هه‌وڵ بدات پشتی ئه‌م و ئه‌ویان بگرێت، هه‌میشه‌ش له‌و باوه‌ره‌دا بوه کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی هۆکاری سه‌ره‌کی لاوازبونیهتی.
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی پێشودا کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی گه‌یشتونه‌ته ئاستێکی زۆر هه‌ستیار، ئه‌گه‌ر دروست و گونجاو چاره‌نه‌کرێن ده‌بنه زه‌مینه‌ی گۆڕانکاری گه‌وره له ناو یه‌کێتی و دۆخی هه‌رێمدا. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م روداوانه‌دا گۆڕان ریكهوتنێکی ئیداری بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانی گه‌رمیان و راپه‌رین له گه‌ڵ یه‌کێتیدا واژو کرد و که‌وتۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. گۆڕان ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی له گه‌ڵ جه‌مسه‌رێکی دیاریکراو له ناو یه‌کێتیدا نه‌کردوه، به‌ڵکو له گه‌ڵ یه‌کێتیدا، ئه‌وه بۆ جه‌مسه‌ره ناکۆکه‌کانی یه‌کێتی ده‌گه‌رێته‌وه چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ رێکه‌وتنه‌که و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌که‌ن. بۆ گۆڕان گرنگه دۆخی یه‌کێتی ئارام و جێگیر بێت، یه‌ک سه‌نته‌ری بریاردانی هه‌بێت تا بزانرێت چۆن مامه‌ڵه له گه‌ڵ یه‌کێتیدا بکات و دڵنیابێت که بریار و رێکه‌وتنه‌کان ناکه‌ونه به‌ر چه‌قۆی کێشه ناوخۆییه‌کان و مه‌زاجی گۆراوی جه‌مسه‌ره‌کانه‌وه.
یه‌کێتی چۆن ده‌گاته ئه‌و ئاسته له ئارامی و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان مه‌سه‌له‌یه‌که یه‌کێتیه‌کان خۆیان دوابڕیار له سه‌ریان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی به گۆڕان بکرێت درێژکردنی ده‌ستی هاوکاری و کارئاسانیه بۆ گه‌یشتن به‌و دۆخه ئارامه.
|
|
|