|
گۆڕان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه |
نوسه‌ر: چیا عه‌باس
|
Saturday, January 24, 2015 |
له په‌رواێزی شه‌ڕی کورد دژ به داعش و ئاڵۆزی دۆخه‌که‌دا چه‌ند لایه‌ن و که‌سانێک ئه‌مه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بیانوی ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، که سه‌رکرده‌یه‌کی گۆڕانه و "هیچی پێنه‌کراوه" تیری که‌وانه‌کانیان ئاراسته‌ی گۆڕان ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی سه‌رپشکن چۆن بیرده‌که‌نه‌وه، کاتێک فه‌زای بیرکردنه‌وه‌یان به تانه و رق و کینه و مه‌به‌ستی تایبه‌ت ده‌ته‌نرێت، ئیتر ناکرێت بێده‌نگی بکرێت و خاڵ له‌سه‌ر وشه‌کان دانه‌نرێت و په‌رده‌ی وه‌همی خه‌مخۆری له روی ئه‌و جۆره بۆچونانه رانهماڵێنرێت.
بۆ نزیکه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که له باشوری کوردستان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست پارتی و یه‌كێتیه‌وه بون. له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ ساڵانێکی درێژ قێزه‌ونترین و دڕه‌نده‌ترین شه‌ڕی یه‌کتریان کردوه، خوله‌کانی ئه‌و شه‌ڕه نزیکه‌ی 30.000 کوژراو بریندار و په‌ککه‌وته‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه بێجگه له ونبوه‌کان و ماڵوێرانیه‌کی بێئه‌ندازه. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی چاوی خۆیان به‌ڕوی مێژودا داده‌خه‌ن هه‌ر ئه‌م دو هێزه بون چه‌ندینجار شه‌ڕ و مهرافهیان به خه‌باتکه‌رانی باکور و خۆرهه‌ڵات فرۆشتوه. باشتره ئه‌و ده‌نگۆیانه سه‌یرێکی دۆکیۆمێنته‌کانی مێژوی نزیک بکه‌ن تا به‌چاوی خۆیان ببینن له‌گه‌ڵ تورکیا و ئه‌مەریکا چ باس و پێشنیازێک کراوه بۆ به‌کارهێنانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه شانبه‌شانی سوپای تورکیا بۆ لێدانی خه‌باتکه‌رانی باکور.
به‌درێژایی ئه‌و مێژوه ئه‌و دو هێزه پیشمهرگهیان به رۆحی حیزبایه‌تی و سه‌رکرده‌ی نه‌مر و وه‌لای کوێرانه و دژایه‌تیکردنی یه‌کتر په‌روه‌رده کردوه. دوای کۆتایی به‌شه‌ڕی ناوخۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دولا روبه‌ڕوی ته‌حه‌دای گه‌وره نه‌بونه‌ته‌وه، بێجگه چه‌ند جارێک نه‌بێت له ناوچه دابڕێنراوه‌کان به‌رامبه‌ر به سوپای عێراق، راسته کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان که‌وتونه‌ته مه‌ترسیه‌وه هاوبه‌ش هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان بۆ سه‌رکوتکردن و تۆقاندنی جه‌ماوه‌ری باشور به‌کارهێناوه، بیره‌وه‌ریه‌کان روداوه‌کانی 17 شوبات و دواترمان بۆ زیندو ده‌که‌نه‌وه.
یه‌که‌م ته‌حه‌دای جدی شه‌ڕکردنی داعش بو، له سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی داعشدا بینیمان چۆن ئه‌و هێزانه په‌رته‌وازه و لاواز به‌رچاو که‌وتن و ئاکامه‌کانی کاره‌ساتی شه‌نگاڵ و پێشکه‌وتنه‌کانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک بون که مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر نمونه‌ی حوکمڕانی له هه‌رێم دروستکرد.
له کاته‌کانی "ئاشتی" ئه‌و دو هێزه به کاملی ئیستراحه‌ت و به‌گیرفانی پڕه‌وه هێزه‌کانیان جیاکردۆته‌وه و هه‌ر یه‌ک بۆ پاراستنی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کاریان هێناون. به‌شێکی زۆری ئه‌م هێزانه له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌و موچه‌یان بۆ ته‌رخانکراوه، وه‌ک لیوا و فهوچه تایبه‌ته‌کانی سه‌رکرده‌کانی ئه‌و دو حیزبه، ئه‌مانه ئه‌وه‌نده چاوچنۆک بون به‌شێک له شه‌ڕیان له گه‌ڵ به‌غدا بۆ بودجه له‌سه‌ر موچه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه بو که به ژماره‌یه‌کی زۆر له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌کانیان و بۆ به‌ناو حیمایه‌ی خێزان و منداڵه‌کانیان و بۆ کاری به‌رده‌ستی ناو ماڵ و بازاڕ به‌کاریان ده‌هێنن. زیاده بۆ ئه‌مه‌ش نابێت بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر بهههڵلوشینی بڕێک له پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و بۆ گرێبه‌سته‌کان بۆ دابینکردنی جلوبه‌رگ و ئازوقه و کاڵاکانی تر بۆ پێشمه‌رگه. بۆ به‌خه‌به‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی له تاریکیدا گوزه‌ر ده‌که‌ن ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ماڵ و جاه و نیعمه‌تی ئاستی زۆر باڵای هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی رابوردودا سه‌رفکراوه، نابینین به‌شێک لێیان بونه‌ته خاوه‌ن کۆمپانیا و پاڵاوگه و بیره نه‌وت و هێزی تایبه‌تی خۆیان.
به‌بۆچونی من گۆڕان باشترین کاری کردوه کاتێک ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی گرته‌ئه‌ستۆ، گۆڕان کاڵفام نیه تا چاوه‌ڕوان بێت له‌سایه‌ی ئه‌ودا ئه‌م هه‌مو ناهه‌قی و زه‌وتکردنه کۆتایی دێت و هێزه‌کانی پیشمه‌رگه یه‌کده‌گرنه‌وه و له‌سایه‌یدا ئیتر به "کن فیکن"یك داعش تێده‌شکێت و دنیا ده‌بێت به شامی شه‌ریف.
به‌شێک له‌و گله‌یی و ره‌خنانه له گۆڕان و له پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه کاتێک ره‌وا ده‌بو، ئه‌گه‌ر گۆڕان هێزی چه‌کداری هه‌بوایه و به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی دروشمه‌کانی کاری بکردایه.
ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین که له که‌له‌پور و ئه‌قڵیه‌تی هێزی چه‌کداریدا نوقمبوه، ئه‌م که‌لاوه‌یه‌ی عێراق له دوای 1958ه‌وه تا ئه‌م ساته‌ش به‌زه‌بری هێزی چه‌کدار حوکمرانی کراوه، ئاکام چه‌ند ملێۆن کوژارو و زیاتر بریندار و مه‌ینه‌تی و وێرانی و ئاواره‌بونی چه‌ند ملیۆنێک هاوڵاتی و داته‌پانی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق.
ئه‌وانه‌ی زۆر "سه‌رده‌مانه" تێڕامانیان بۆ هێزی چه‌کداری له کوردستان هه‌یه و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و له‌ناونه‌بردنی داعش ده‌که‌نه پاساوی په‌لاماردانی گۆڕان زۆر باشتره، گه‌ر بتوانن، پێش هه‌مو شتێک چه‌مکی واقیعبینی و ئه‌قڵانیه‌ت بخه‌نه‌گه‌ڕ و به‌زه‌مینه و مێژو و پێکهاته‌ی ئه‌و هێزانه‌دا بچنه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌کانمان بۆ باس بکه‌ن.
گۆڕان له‌و پۆسته‌دا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌توانێت رێگریه‌ک له به خراپ به‌کارهێانی ئه‌و پۆسته و ده‌وروبه‌ری بکات، ده‌توانێت کار بۆ یه‌کخستنی پێشمه‌رگه و بهدامهزراوهکردنیان بکات، ده‌توانێت شه‌فافانه و بێ پێچوپه‌نا و دزی ئه‌ملاو ئه‌ولا پێداویستیه‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دابین بکات، ده‌توانێت کار بۆ باشکردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه بکات، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سه‌ربازیان و ...تاد بکات، هاوکاتیش گۆڕان توانیویه‌تی و به‌رده‌وامیش ده‌بێت روخسارێکی شارستانیه‌تی ئه‌و ده‌زگا گرنگه به دنیای ده‌ره‌وه بناسێنێت.
به‌کورتی گۆڕان کارده‌کات چه‌ند پره‌نسیپێکی حوکمڕانی سه‌رده‌مانه بچه‌سپێنێت، وروژاندنی پره‌نسیپه‌کان و باسکردنیان زه‌مینه خۆشکه‌رن بۆ گۆڕانکاری له هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و نزیککردنه‌وه‌ی بۆچونه‌کان له یه‌کتر. کاتێکیش ده‌رکی کرد به‌وه‌ی پێی ناکرێت ئاساییه راشکاوانه باسی بکات و بریاری خۆی بۆ خه‌ڵک رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌وانه‌ی خه‌یاڵ پڵاوانه و ناڕه‌وا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رۆڵی گۆڕان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن پێده‌چیت پێیان باشتر بێت وه‌ک جاران به‌ڕێوه ببرایه، خه‌ڵک له شینه‌که‌یان تێده‌گات و ده‌شزانن کوێ‌یان ده‌یه‌شێت. |
|
|