|
له‌پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزاردا |
نوسه‌ر: ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
|
Saturday, January 31, 2015 |
بۆ ده‌ربازبون ل ه(ئابورییه‌كی داڕما و پشت به‌ستن به تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتنی دارایی و چاوه‌ڕێ كاسه‌ی ئه‌م لاو لا)، له دو وتاری پێشوترم دا باسی پێویست بونی بوژانه‌وه و كاراكردنی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشهسازم كرد، له‌م نوسینه‌شدا له‌پێناو به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابوری و پاراستنی ژینگه، بایه‌خ وكاریگه‌ری كۆڵه‌كه‌یه‌كی تری ژێرخانی ئابوری كه(كه‌رتی گه‌شتوگوزاره) دهخهیهنهڕو.
له سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ده‌ستپێكی بوژانه‌وه‌ی ئابوریمانه، و هه‌رێمه‌كه‌مان ئه‌گه‌یه‌نێته ئاستێك كه گه‌شه‌پێدان وبنیادنان بڕه‌خسێنێ، ئه‌گه‌ر به بیركردنه‌وه‌یه‌كی سیاسیانه و ئابورییانه بدوێین ئه‌وا {(بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه) له قۆناغی رزگاری نیشتمانی و سه‌ره‌تایی حوكمڕانی خۆماڵی دا به‌رنامه رێژییهو ده‌سپێكی هه‌نگاونانی كردارییه، له قۆناغی سه‌قامگیری وبههێزبونیش دا گه‌شه‌پێدان و بنیادنانی ئیستا وئاینده ده‌بێته ئه‌ركی خه‌مخۆران وبیرمه‌ندان وداهێنه‌ران، كه رۆژ له دوای رۆژ له پێناو مانه‌وه و حوكمڕانیه‌كی سه‌ركه‌وتودا پایه‌كانی ژێر خانی ئابوری به‌هێزو پارێزراو تۆكمه بكه‌ن}. ئه‌فسوس له دوای نزیك بونه‌وه له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له حوكمڕانی خۆمان له‌به‌رنه‌بونی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی (ئاوه‌دانی وئابوری) نه‌مانتوانیوه سیاسه‌تی دامه‌زراندن و به‌هێزكردنی پایه‌كانی ژێرخانی ئابوری به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، ده‌رئه‌نجامیش وه‌ك چاوه‌ڕوان ئه‌كرا ئه‌و ره‌وشه ئابورییه‌ی لێبه‌رهه‌مهات كه له سه‌رده‌می كابینه‌ی حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمه وه روبه‌ڕومان بۆته‌وه، بۆ ده‌ربازبون و دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی دۆخی چه‌ق به‌ستوی ئابوریمان پێویسته خه‌مخۆرانه بیرله بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری بكه‌ینه‌وه، له ئیستاش دا بۆ هه‌مو تاكێكی نیشتیمان ره‌وایه كه له سیاسیه‌كانمان بپرسین: (كه وڵاتمان له‌بار بێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كانی (كشتوكاڵ و پیشه‌سازی وگه‌شتوگوزار) بۆ پایه‌كانی ئابوریمان به‌هێز نین؟
بۆ چونه ناو كرۆكی بابه‌ته‌كه‌مان سه‌ره‌تا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه رو تا له‌و ده‌روازانه‌وه باشتر و بایه‌خدارتر كاریگه‌ریه‌كانی كه‌رتی گه‌شتوگوزار له گه‌شه‌ی ئابوری و پاراستنی ژینگه‌ش دا شرۆڤه بكه‌ین.
یه‌كه‌م/ له‌ڕوی ئابوریه‌وه كه‌رتی گه‌شتوگوزار هاوشانی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان، دامه‌زرێنه‌رو و جێگیركردنی كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌وی ژێرخانی ئابورییه.
دوهه‌م/ له روی سیاسییه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرای هه‌مو كایه‌و بواره‌كانی سیاسه‌ت ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه كه‌رتی گه‌شتوگوزار هاوشانی بونی هه‌زاران به‌رهه‌می كشتوكاڵی وپیشه‌سازی ناوخۆی سه‌لمێنه‌ری ناسنامه‌ی شكۆمه‌ندی و زیندویه‌تی نه‌ته‌وه‌یین .
سێهه‌م/ له روی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بره‌ودان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار رۆڵی هه‌یه له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چونكه (كۆبونه‌وه ی گه‌شتیاران له پارك و سه‌یرانگاكان دا ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
چواره‌م/له روی ته‌ندروستی وپاراستنی ژینگه‌وه، بره‌ودان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار واتا {زیاد بونی روبه‌ری دارستان و سه‌وزایی كه رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه له هه‌ڵمژینی گازی دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجین، سه‌وزكردن هۆكارێكی به‌هێزو كاریگه‌ره بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی ئه‌و دو گازه له هه‌وادا.هه‌روه‌ها زیادبونی روبه‌ری سه‌وزایی رۆڵی هه‌یه لهئارامكردنهوهی باری ده‌رونی مرۆڤ، هه‌روه‌ها زیاد بونی روبه‌ری دارستان رۆڵی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی تینی تیشكی رۆژ و خاوێنكردنه‌وه‌ی هه‌وا و به‌رگرتن له ره‌شه‌با و گه‌رده‌لول و راماڵینی خاك، و جوانتركردنی دیمه‌نه سروشتیه‌كان و ده‌یان سودی تریش}.
كه‌واتا له‌به‌ر بونی ئه‌و سودانه و ده‌یان سود و بایه‌خی تره كه ده‌وڵه‌تانی جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیاتر له پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تیان، روبه‌ری سه‌وزایی له‌ده‌شت و دۆڵ و شاخ و گوند‌و شاره‌كانیاندا زیاتر بكه‌ن، زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌و كه‌رته‌یان كردۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ده‌ستكه‌وتنی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، به نمونه توركیای دراوسێمان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه كه كه‌رتی گه‌شتوگوزاری كردۆته كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێزی پاراستنی ژینگه‌و ده‌ستكه‌وتنی ئابوری، هه‌رله‌به‌ر ئه‌و گرنگی دانه‌یه كه مانگانه سه‌دان هه‌زار گه‌شتیاری بیانی روله‌و وڵاته ئه‌كه‌ن، كه‌رتی گه‌شتوگوزار له توركیادا بوته هۆكارێك كه‌ساڵانه رێژه‌یه‌كی به‌رزیان له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له‌و كه‌رته‌وه ده‌ستبكه‌وێت .
له‌لای ئێمه‌ش به‌تایبه‌ت له رابردودا و له ساڵانی داگیركاری و ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستانی باشور دا كه كورد خاوه‌نی ده‌رامه‌ته سروشتیه‌كانی خۆی نه‌بوه، به تایبه‌ت پێش پرۆسه‌كانی (راگواستن و ئه‌نفال) كه هێزی كارلهخاكی به پیتی كوردستاندا توانیبوی ئابورییه‌كی خۆبژێوی دابینبكات، له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می كارابونی كه‌رتی كشتوكاڵی بوه، وڵاتمان خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی به‌رز له سه‌وزایی و دارستان بوه، له به‌ر به‌پیتی خاك و بونی ئاوی سازگار و له‌باری كه‌ش و هه‌واو له كارابونی تواناكانی كار هه‌رێمه‌كه‌مان به‌وێنه‌ی به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مین بوه، جگه له زۆری دارستان و سه‌وزایی (سروشتی ودهستكرد) له ده‌شت و شاخ و گونده‌كان دا، له شاره‌كانیش دا بایه‌خ به سه‌وزكردن درابو، به‌نمونه له شارێكی وه‌ك سلێمانی دا له ساڵی 1937 دا باخچه‌یه‌كی فراوان به ناوی باخچه‌ی گشتیه‌وه بنیاتنراوه، كهتائیمڕۆش یه‌كێكه له باخچه دڵڕفێنه‌كانی سلێمانی.ئه‌گه‌ر له نێوان روبه‌ری خان‌و به‌ره و روبه‌ری باخچه و سه‌وزایی به‌راوردێكی خێرایی ساڵانی رابردو له‌گه‌ڵ ئیستادا بكه‌ین، تۆبڵێی له‌كام سه‌رده‌میان دا رێژه‌ی سه‌وزایی زیاتر بوبێت؟
{كه كوردستان‌مان له‌باربێت بۆ بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار، به‌پێی پێوه‌ره جیهانیه‌كان كه ده‌بێت هه‌ر كه‌سێك له نێوان (15-20) مه‌تر دوجای باخچه و روبه‌ری سه‌وزایی به‌ربكه‌وێت، له بواره‌كانی (ئابوری و سیاسی و ته‌ندروستی و پاراستنی ژینگه) كه‌رتی گه‌شتوگوزار رۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت، ئه‌م كهرتهش هاوشانی كه‌رته به‌رهه‌م به‌خشه‌كان، كه هۆكارێكه بۆ(زۆر بونی هه‌لی كار‌و ده‌رگایه‌كه بۆ خستنه‌سه‌ركاری هه‌زاران هێزی كار وپهنجهرهیهكهیشه بۆ نوێكاری و داهێنان و كرانه‌وه)، به بوژانه‌وه و كاراكردنی ئه‌و كهرتهش سه‌رنجی گه‌شتیارانی ده‌ره‌كی بۆ ووڵاته‌كه‌مان رائهكێشرێت، كه ده‌رئه‌نجام گه‌شتیارانی بیانی روله وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن و ببنه هۆكارێك بۆ گه‌شه وجێگیركردنی كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌وی ژێرخانی ئابوری}.بۆ ئه‌م كه‌رته كارانهكهین ؟ كه‌واتا له پێناو كاراكردنی ئه‌م كه‌رته ئابوری به‌خشه‌دا پێویستمان به چیه؟
* دانانی سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و روهكانهی كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان دا ده‌گونجێت، دروستكردنی دارستانی ده‌ستكرد به‌تایبه‌ت له دره‌خته(به‌ردارو هه‌میشه سه‌وزه‌كان) وه پاراستن و زیادكردنی دارستانی سروشتی، به‌تایبه‌ت ئه‌و دره‌ختانه‌ی كه ته‌نها پشت به ئاوی باراناو ئه‌به‌ستن .
* ساڵانێكه شوێنه كشتوكاڵیه‌كان و گه‌شتوگوزارییه‌كان ده‌كرێن به شوێنی نیشته‌جێكردن و به‌كارهێنانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، پێویسته ئه‌و شێوازه داگیركارییانه‌ی زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بوه‌ستێنرێت .
* كاراكردنی بهرنهمهكانی بوژانه‌وه وئاوه‌دانكردنه‌وه و دابین كردنی هه‌مو خزمه‌تگوزارییه‌كان، باشكردنی رێگاكانی هاتوچۆكردن تا خێراتر‌و ئاسانتر شار و گوند و هاوینه‌هه‌وارو سه‌یرانگاو شوێنه‌واره مێژویه‌كان به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه، رێگای باش وسه‌رده‌میانه و بونی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌رتی گه‌شتوگوزاری به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتو ده‌با
* هه‌ر نه‌بێ له به‌ربونی ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی كه‌می ئاو و زانینی نرخ وبه‌های ئه‌و سامانه خۆرسكه كه به‌هیچ پله‌و پێوانه‌یه‌ك ناپێورێت، پێویسته بیر له دروستكردنی به‌ربه‌ست و به‌نداو بگه‌ینه‌وه، گلدانه‌وه‌ی ئاو سودی درێژخایه‌نی بۆ ئیستا‌و ئاینده ی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌یه، وه‌ك:بوژانه‌وه‌ی كشتوكاڵ و بره‌ودان به پیشه‌سازیی و زۆربونی سامانی ماسی و پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار وبه‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و ده‌یان سودی تریش، كه سه‌رجه‌میان ده‌بنه هۆی به‌كارخستنی تواناكانی كار‌و چاره‌سه‌ری دیارده‌ی بێكاریی .
* كاراكردنی كه‌رتی گشتی و پشتگیری و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت، كه هه‌ستن به دروستكردنی پرۆژه جۆراوجۆره‌كانی گه‌شتیاری له‌گشت شوێنه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمدا، بایه‌خدارتره له‌وه‌ی كه‌به‌ته‌نها گرنكی به شاره گه‌وره‌كان بدرێت، به‌بنیاتنانی پرۆژه گه‌شتیاریه‌كان له ناوچه گه‌شتیاریه‌كان دا، نه‌ك هه‌ر سه‌نته‌ری شاره‌كان ناوچه‌یه‌كی فراوانی كوردستان ده‌خرێته چواچێوه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزارییه‌وه، به بون و كارابونی به‌رنامه‌كانی گه‌شه و پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزاریش (خاكی به‌پیت و سروشتی جوان و گه‌ش وهه‌وای له‌بار) ی نیشتیمانمان له پێناو گه‌شه‌ی ئابوری وخوشگوزهرانی تاك دا رۆڵی به‌رچاویان ده‌بێت
به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و خاڵانه‌و ده‌یان خاڵی تریش هاوینه‌هه‌وار و سه‌یرانگاكانی وه‌ك {دوكان و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌می رێزان وسهرسیر و كونه‌ماسی وكهناروێ و قه‌ره‌داغ و ئه‌حمه‌د ئاوا و چاوك و زێوێ و مێرگه پان و سه‌رته‌كی به‌مۆ و ناوچه‌ی پشده‌رو دۆڵی ئاكۆیان و ...هتد) له سنوری پارێزگای سلێمانی، (بێخاڵ و جوندیان و گه‌لی عه‌لی به‌گ و شه‌قڵاوه و دۆڵی مه‌له‌كانی ناوچه‌ی خه‌لیفان وچنارۆك و هیران و نازه‌نین و ...هتد) له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، (سوارهتوكه وسهرسهنگ و سۆڵاڤ دێره‌لوك,باتوفه و زاوێته و.....هتد) له سنوری پارێزگای دهۆك}، هه‌روه‌ها شوێنه‌واره‌كانی وه‌ك { پردی ده‌لال له‌زاخۆ، گوندی چه‌رمۆ له چه‌مچه‌ماڵ، به‌رده‌قاره‌مان له بازیان و قه‌ڵای شیروانه له گه‌رمیان.....هتد} هه‌روه‌ها ئه‌شكه‌وته‌كانی(جاسه‌نه و هه‌زارمێرد) له سنوری پارێزگای سلێمانی، ئه‌شكه‌وته‌كانی ( شانه‌ده‌ر و بێستون) له سنوری پارێزگای هه‌ولێرو وه ئه‌شكه‌وتی ئه‌نیشكی له سنوری پارێزگای دهۆك}، هه‌روه‌ها ده‌یان قه‌ڵا و هاوینه‌هاوار و شاخ و شوێنی تریش، زیاتر وباشتر ولهبارتر ئه‌بنه شوێنی پڕبایه‌خی پاراستنی ژینگه‌و كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌وی ژێرخانی ئابوری، هه‌ر كاتێكیش ( سه‌یرانگاكان و هاوینه‌هه‌واره‌كان و شوێنه‌واره مێژویه‌كان )ی هه‌رێمه‌كه‌مان جگه له گه‌شتیارانی كورد و ناوخۆی عێراق گه‌شتیارانی بیانیشیان له ئامێزگرت، و هه‌رێمه‌كه‌مان به چاوێكی گه‌شتیاری سه‌رنجڕاكێش پێناسه‌كرا ئه‌و ده‌مه كوردستان قۆناغێكی باش ده‌چێته پێشه‌وه، بهكارابونی كه‌رتی گه‌شتوگوزاریش به‌هه‌شته‌كه‌ی سه‌رزه‌وی (كوردستانی ئازیزمان ) ئاوه‌دانتر و رازاوه‌تر ده‌بێت، كه‌واته پێویسته خه‌مخۆرانه له پێناو ئاینده‌دا له‌دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م ره‌وشه ئابوری و سیاسیه‌ی ئیمڕۆ، رۆشنتر‌و زانستیانه‌تر درگاكانی ده‌ربازبون له چه‌ق به‌ستوی بكه‌ینه‌وه، بنیاتنان بكه‌ینه بناغه‌ی به‌هێزبون، بۆئه‌مه‌ش ئابوری كوردستان پێویستی به هێنان وپێگه‌یاندنی ئه‌قڵ و به‌كارخستنی تواناكانی كاره، نه‌ك له‌كارخستنی هێزی كار و سه‌پاندنی قۆناغێكی ترسناكی بێكاری، بۆ ئه‌وه‌ی ئایندهی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپتر نه‌چێت، تا زوه ده‌بێت بیر له به‌هێزی و پته‌وی ئابوری بكه‌ینه‌وه، بۆ هێنانه كایه‌ی ئاینده‌یه‌كی ئابوری به‌هێزیش پێویستهههرچی زوتره قۆناغی گه‌شه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ده‌ستپێبكا. |
|
|