|
دیسان نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Wednesday, April 1, 2015 |
به‌دبه‌ختی گه‌وره هه‌ر ئه‌وه نیه ئه‌م نه‌وته‌ی كه‌ركوك ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه مایه‌ی نه‌گبه‌تیه بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی به‌تایبه‌ت كورده نه‌گبه‌ته‌كه، به‌دبه‌ختی گه‌وره ئه‌وه‌یه هه‌زار درۆ و بوختان به‌ناو ئه‌و نه‌وته‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر تا دو هه‌زارو سێ دێوه‌زمه‌ی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌دا گرتبو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه ئیدی به‌عس نه‌ما، كه‌چی هێشتا خێر‌و بێری نه‌وته‌كه بۆ كه‌ركوكیه‌كان نیه، ئێستا كه رۆژانه نزیكه‌ی 330 بۆ 350 به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركوك ده‌رده‌هێنرێ، له‌و بڕه رۆژانه 300 هه‌زار بۆشكه نه‌وت له رێگه‌ی بۆڕیه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌برێته به‌نده‌ری جیهان و پاره‌كه‌ی ده‌چێته كیسه‌ی سۆمۆوه، له‌وه‌ش ئه‌و پاره‌یه دێت بۆ هه‌رێمی كوردستان مانگانه، ئه‌وه‌ی كه ناونراوه 17% و هه‌رگیز ئه‌وه‌نده نیه، ته‌نیا مانگی شوبات به‌پێی قسه‌ی عاسم جیهادی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق 8 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركوكه‌وه براوه‌ته به‌نده‌ری جیهان و پاره‌كه‌ی بریتی بوه له 460 ملیۆن دۆلار، له كاتێكا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم پترۆ دۆلار راگیراوه، یان وه‌ك جاران نیه.
هاوکات له به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌وته‌دا كه له كه‌ركوكه‌وه ده‌ڕوات هه‌رێم به‌شه بودجه‌ی بۆ ده‌چێت، كه‌چی فه‌رمانبه‌رانی قودس و دڵه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی و هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمه‌وه بونه به فیلم و هه‌ر رۆژه به‌زمێكیان پێ ده‌گێڕن، ئه‌وه‌ش كێشه‌و ئازارێكی تره، كه ئه‌مه‌یان ئێره‌و ئه‌م نوسینه جێگه‌ی نیه، نه‌وتی كه‌ركوك ئێستا له بیره‌كانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن و بابه‌گوڕگوڕو هه‌ندێ بیری كه ده‌رده‌هێنرێ، ئه‌وی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن كۆمپانیای كار ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه‌و خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كۆمپانیای كار كۆمپانیایه‌كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه، ئه‌وه‌ی رونه له‌و دوبیره‌وه نزیك به 200 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه ده‌رده‌هێنرێ و ده‌برێته به‌نده‌ری جیهان، له بابه‌گوڕگوڕ و ئه‌و بیرانه‌ی دیكه به‌پێی زانیاری من زیاتر له 180 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه به‌رهه‌م دێنرێ، له‌و بڕه 30 هه‌زاری بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆیه، ئه‌وی تریش به هه‌مان بۆڕی هه‌رێمدا ده‌برێته جیهان، ئه‌گه‌ر چی دكتۆر بێوار خنسی كه وه‌ك راوێژكاری وزه له ئاژانسی پاراستنی كوردستان كار ده‌كات، ده‌ڵێ : 120 هه‌زار بۆشكه له‌و نه‌وته‌ی بابه‌گوڕگوڕ به ته‌نكه‌ر ده‌برێت و كه‌س نازانێ پاره‌كه‌ی ده‌ڕواته كوێوه، كه به بڕوای من ئه‌مه‌یان جێگه‌ی گومانه‌و رێی تێناچێ، چونكه 120 هه‌زار به‌رمیل كه‌م نیه‌و ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وه دزیه‌كی گه‌وره‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر واشنه‌بێ ده‌بێ كۆمپانیای نه‌وتی باكورو ئیداره‌ی كه‌ركوك و‌ڵامیان هه‌بێت.
ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ینێرت و له به‌رانبه‌ردا له گه‌ڵ به‌غدا پێی ده‌چێته رێكه‌وتنه‌وه‌و به‌وه‌ش بودجه له به‌غدا وه‌رده‌گرێ به هه‌مو پێوه‌رێك 40%ی هی هه‌رێم خۆیه‌تی و 60%ی نه‌وتی كه‌ركوكه، كه‌واته هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره‌تیه‌كی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌م شاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌ی بۆ ئه‌وه ره‌نگ ناداته‌وه، بۆ نمونه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیو داموده‌زگاكانی سه‌ربه‌حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌ركوك بایه‌خیان پێنادرێ، بۆ ده‌سته یان دامه‌زراوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوكی سه‌ر به هه‌رێم له كه‌ركوك ناكرێته‌وه تا له كێشه‌ی ته‌نسیب و ته‌نسیب كاری و ملدانی ناڕه‌وا رزگاریان بێت، خۆ به هه‌مو پێوه‌رێ لانی كه‌م نیوه‌ی ئه‌وپاره‌یه كه دێ بۆ هه‌رێم له به‌غداوه پشكی كه‌ركوكێكانه، به‌ڵام ئه‌مه له واقعدا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كه ئاشتی هه‌ورامی باسی سه‌ربه‌خۆی ئابوری و بێمنه‌تی له به‌غدا ده‌كات دیسان به شێكی به پشتبه‌ستنه به نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌ی مافی كه‌ركوه‌كیه‌كان له‌و نه‌وته و له‌و پاسه‌وانانه‌ی كار دایمه‌زراندون و له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌وێ كار ده‌كه‌ن.
نه‌وتی كه‌ركوك ئه‌وه‌ته‌ی هه‌یه خێر‌و بێره‌كه‌ی بۆ شوێنی دیكه‌و ئازاره‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوكه، ئێستا كه نیوه زیاتری نه‌وتی رۆیشت‌و له هه‌رێمه‌وه له كه‌ركوكه‌وه‌یه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ركوك له‌به‌ر چاو بگرن و ئیدی وه‌ك ته‌نێكی نامۆ سه‌یری نه‌كه‌ن، راستی عه‌یبێكی گه‌وره‌یه بودجه له نه‌وتی كه‌ركوك دابین بكرێت و نه‌یاری به خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكرێت.
كوردی كه‌ركوك به درێژای مێژویه‌كی دورو درێژ باجی قورسی كوردایه‌تی و ته‌ڤلی بونی خۆی ئه‌دات به شۆڕشه‌كانی كورده‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه شۆڕشه‌كانی كورد‌و لایه‌نه كوردیه‌كان قوربانی زۆریان بۆ كه‌ركوك دابێت و كه‌ركوك هیچ، وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر جار گوێ بیست ده‌بین، ئێستاش و ئه‌و ساش هه‌میشه خه‌ڵكی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت كورده‌كه له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا هه‌ررچی له ده‌ستیان هاتوه كردویانه، راستی هاوبه‌شی و قوربانی دانه‌كه هاوبه‌شه‌و ناكرێ له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی تای لایه‌كدا لاكه‌ی دیكه فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به‌م ناوچانه زیاتر ده‌كات بۆیه پێویسته له‌و نه‌وته‌ی كه‌ركوك كه له هه‌رێمه‌وه ده‌ڕوات بایه‌خبه:
یه‌كه‌م: بوژانه‌وه‌ی بواری كشت و كاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند‌و ناوچه‌كان بدرێت و بایه‌خ به‌و ناحێ و شارۆكانه بدرێت كه له دوای 2003وه ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه، وه‌ك قه‌ره‌هه‌نجیر، شوان، ته‌كێی جه‌باری، قادركه‌ره‌م و شوێنه‌كانی دیكه.
دوه‌م: هه‌وڵبدرێ رێژه‌ی بێكاری كه‌م بكرێته‌وه‌و ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بواری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێنرێ، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ دژایه‌تی و سه‌نگه‌ر له یه‌كتر گرتن به كار بهێنرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌وه ده‌كرێت و وه‌ك قوربانی و داش سه‌یری ئه‌وان ده‌كرێت.
سێیه‌م: بایه‌خی زیاتر به بواری رۆشنبیری و هونه‌ری و داهێنان و ئه‌فراندن و دۆزینه‌وه‌ی توانا ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زانستیه‌كان بدرێت، ئه‌وه‌ی تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به به‌رنامه فه‌رامۆش كراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوكیه‌كان نه‌په‌رژێنه سه‌ر بیركردنه‌وه له ژیان و چاره‌نوسی خۆیان. |
|
|