|
ئه‌نفال و رۆژئاوا |
نوسه‌ر: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
|
Wednesday, April 8, 2015 |
به‌لای هه‌مو تاكێكی رۆژئاواوه ئه‌وه‌نده‌ی خودی رۆژئاوا گرنگه ئه‌وه‌نده گرنگ نیه له‌و به‌ری ئه‌وانه‌وه چی روده‌دات، ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ رۆژهه‌ڵات و ئه‌وانی تر، هه‌م تێگه‌یشتنی به‌شێكی زۆر له سیاسیهكانیانه هه‌م تێگه‌یشتنی زۆرێك له بیر مه‌ندان و رۆشنبیرانیان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌مه بكه‌نه تێگه‌یشتنی ئه‌و رۆژههڵاتیانهش كه رویان تێده‌كه‌ن و دواتر ده‌بنه به‌شێك له‌وان، ئه‌وه كێشه‌ی ئه‌وان نیه، خۆیانی لێناده‌ن، ئه‌وان به‌رپرسن له خۆیان، ئه‌مانه ئه‌و رسته ترسناكانهن كه به‌رده‌وام دو باره ده‌بنه‌وه، راستی ئه‌وه‌ش كه ناونراوه ده‌ستتێوه‌ردانی ره‌وا مه‌سه‌له‌كه مافی مرۆڤ و ئه‌و شتانه نیه مه‌سه‌له‌كه به‌رژه‌وه‌ندیه، ده‌ستوه‌ردان له عێراق، ده‌ستوه‌ردان له سوریا‌و یه‌مه‌ن و تا دوای هه‌مو ئه‌مانه هیچی له پێناوی مرۆڤه‌كاندا نیه، به‌شێك له نهیاریهكانیش كه تێكه‌ڵ ده‌كرێ به مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ په‌یوه‌سته به یاخی بون و ده‌رچونی كۆیله ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆیان له ناوچه‌كه، بۆ نمونه یاخی بونی سه‌دام و ده‌ستتێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادن، ئه‌گه‌ر دهستتێكهڵی بنلادن و سه‌دام نه‌كه‌وتایه‌ته دوای 11ی سیپته‌مبه‌ره‌وه هه‌رگیز بیر له‌وه ناكرایه‌وه به‌یه‌كجاری سه‌دام بڕوخێنن، واته سه‌دام كوڕه‌كه‌ی جاران نه‌ما بۆ ئه‌مه‌ریكا.
رۆژئاواییه‌كان مه‌رگی رۆژهه‌ڵاتیه‌كان نایانجوڵێنێ، ئه‌وان زیاتر له مه‌رگی به‌كۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتی خه‌م له نه‌خۆشكه‌وتنی سه‌گه‌كانیان ده‌خۆن، ئه‌م راستیه پێویستی به‌هیچ به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتێك نیه، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش به‌و شێوازه له ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌شه‌كان ده‌كرد، بۆ رۆژئاواییه‌كان كێشه نیه له‌م وڵاتانه چی ده‌گوزه‌رێ، ئه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی توێژه‌رو نوسه‌ره‌كانی تایبه‌ت به سته‌مكاری و چه‌وسانه‌و جه‌لاد و قوربانی، ئه‌وانیش به ژماره‌یه‌كی كه‌م دێنه به‌رچاو، بۆ نمونه له هه‌مو ئه‌مه‌ریكادا ئه‌وانه‌ی زۆر به ئاشكرا نوسینیان له سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی كورد هه‌یه "سامانسا پاوه‌ر و پیته‌ر گالبرێس" ره‌نگه كه‌سانی دیكه‌ش هه‌بن بۆ نمونه له نێو رێكخراوه‌كانی هیومه‌ن رایتس هۆچ و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی مافی مرۆڤ و ...هتد، خۆ ره‌نگه ئه‌وه‌ش زۆر كارێكی گرێدراوی مرۆییانه نه‌بێت هێنده‌ی په‌یوه‌سته به مامه‌ڵه‌ی دیكه‌وه، بۆ رۆژئاواییه‌كان مه‌رگی رۆژهه‌ڵاتیه‌كان جگه له هه‌واڵێكی ساكار هیچی تر نیه، ئه‌وان له ده‌م و گاڤی سته‌مكاری ئه‌نفالدا ساڵی 1988 به هیچ شێوه‌یه‌ك ویژدانیان نه‌جوڵا، ئه‌مه من نایڵێم پیته‌ر گالبرێس له نوسینه‌كانی خۆیدا ده‌یڵێ، ئه‌نفال بۆ رۆژئاوا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی رۆژئاوا شاراوه نه‌بو تا له‌سه‌ری نه‌یه‌نه ده‌نگ، به‌ڵام ئه‌و ده‌م ئه‌وان مه‌ستی په‌یوه‌ندیه نه‌وتی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بون له‌گه‌ڵ به‌عس و سه‌دام، بۆیه ته‌نانه‌ت میدیای رۆژئاواش ئه‌و بابهخهی به‌م جینۆسایده نه‌دا، جگه له ته‌قه‌لایه‌كی به‌نرخی هیومه‌ن رایتس هۆچ، كه هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش له ناوه‌نده سیاسیه‌كاندا زۆر به هه‌ند وه‌رناگیرێ و زیاتر وه‌ك پۆلیشكردنی سته‌مكاری به‌رانبه‌ر مافی مرۆڤ چاوی لێده‌كرێ .
دیدی رۆژئاوا، دیدی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیایی رۆژئاوا ده‌رهه‌ق به ئه‌نفال دیدێكی شه‌رمنانه‌و بێبایه‌خ و ساكاره، ئه‌مه ده‌كرێ بۆ كۆی روداوه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات له چاوی رۆژئاواوه چاوی لێبكرێ، ته‌نانه‌ت رۆژئاوا ئه‌م سه‌رزه‌مینه وه‌ك سه‌رزه‌مینی تاقیكردنه‌وه ی چه‌ك و چۆڵه‌كانی خۆیان سه‌یر ده‌كه‌ن و هیچی تر، بۆ ئه‌وان بازاڕ‌و به‌رژه‌وه‌ندی گرنگه تا مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ، یان راستتره ئه‌وان ته‌نیا رۆژئاواییه‌كان به مرۆڤ ده‌زانن و ئه‌وانی تر نا، په‌لاماری سی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ركردنی سه‌دام حوسێن له كوه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بو رۆژئاوا وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی مرۆیی سه‌یری مه‌ینه‌تی كویهتیهكانیان كرد، مه‌سه‌له بیره نه‌وته‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكا بو، پاڵپشتی له لێدانی حوسیه‌كان له لایه‌ن كه‌نداوه‌وه به سه‌رپه‌رشتی سعودیه مه‌سه‌له ئه‌وه‌نیه كه حوسیه‌كان ده‌ست ده‌گرن به‌سه‌ر یهمهنداو مافی مرۆڤ پێشێلده‌كه‌ن و ئه‌و قسه به‌تاڵانه مه‌سه‌له تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان و گه‌روی بابالمه‌نده‌ب و یارییه ئابوریه گه‌وره‌كه‌یه.
بۆ رۆژئاواییه‌كان نه‌كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و نه‌ئێستاش ئه‌و بابه‌ته جێی سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته نیه، بۆ ئه‌وان دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ‌و ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا گرنگه بۆیه هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان له‌و باره‌یه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی ئومێد نیه، به بڕوای من بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كانی جینۆساید له ئاسیا‌و ئه‌فریقیاو شوێنه‌كانی تر رۆژئاوایه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاته دێبوكهكهی وڵات به‌ڕێوه بردن، نه‌ك هه‌ر له روی بێده‌نگی و كڕ بونه‌وه بگره له روی پێدان وناردنی چه‌ك و چۆڵی جۆراو جۆربۆ ئه‌و شوێنانه‌ی جینۆسایده‌كه‌ی تیا به ڕێوه ده‌چێت، خۆزگه خاتو سامانسا پاوه‌ر له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌وروژاند، بكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چه‌كه‌كه ده‌نێرێت و ده‌ست به بنباڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێ ئه‌وانی تر دێبوكت و هیچی تر.
كورد بۆئه‌وه‌ی رونتر وێنه‌كه نیشاندات پێویسته هه‌میشه به دیدێكی ره‌خنه‌یی تونده‌وه بڕوانێته هه‌ڵوێستی رۆژئاوا له ئه‌نفال و شه‌رم له وتنی راستیه‌كان نه‌كات، ئێمه وه‌ك چۆن ره‌خنه‌ی دیكتاتۆره‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك چۆن ره‌خنه‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین له سه‌رده‌می ئه‌نفالدا به هه‌مان شێوه پێویسته ره‌خنه‌ی رۆژئاواش بكه‌ین، تا لامان وابێ كڕوزانهوهو گریان و پاڕانه‌وه دادی ئێمه ده‌دات لای رۆژئاوا، ئه‌وه ده‌بێ هه‌ر نائومێدی بچنینه‌وه، ئایه ئێمه بۆ ئه‌وه هه‌ین بكوڕوزێینهوه یان بۆ ئه‌وه هه‌ین بژین ئهمهپرسیاره جهوههریهكهیه. |
|
|