|
بەڵێنی قەرەبوکردنەوە بە عەرەبی هاوردە دەدرێت |
نوسه‌ر: مه‌لا فه‌رمان
|
Thursday, April 23, 2015 |
بێ پێشەکی، هەمو کەس ئاگاداری پرۆسەی ٣ سێ کوچکەی بەعسیانە (تەعریب، تەرحیل و تەبعیس) لە کەرکوک و دەوروبەری. ئەم پرۆسەیە لە کودەتای بەعسیەکانەوە لە ١٩٦٣ دەستی پێکردوە و تا روخانی بەعس لە ٩/٤/٢٠٠٣ بەردەوام بوە. بەپێی مادەی ١٤٠ ی دەستوری عێراق ئەم هاوردانە بە ٢٠ بیست ملیۆن دینار قەرەبو دەکرێنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان. بەڵام تائێستا ئەم مادەیە هەنگاوی بەرچاوی روە و چارەسەر بۆ نەنراوە.
دوای هاتنی داعش لە ٦/٢٠١٤ بۆ ناوچەی کەرکوک، زۆربەی ئەو گوندانەی عەرەبی سوننە و عەرەبی هاوردەی سەردەمی بەعسی لێ نیشتەجێ کرابون بە هاوکاری بەشی زۆری دانیشتوانی ئەم گوندانە داعش توانی کۆنترۆڵی ئەو گوندانە بکات. پاش چەند مانگێک و فیداکاریەکی زۆری هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کەرکوک توانرا بەشێ لەم گوندانە لە دەستی داعش رزگار بکرێت.
لای هێزی پێشمەرگە و رای گشتی کەرکوک و حکومەتی هەرێم بە رزگارکردنی ئەم ناوچانە و ناوچە کوردستانیەکانی تری دەرەوەی هەرێم مادەی ١٤٠ جێبەجی بو و ئەم ناوچانە گەڕانەوە سەر هەرێمی کوردستان، لێرەوەش سنوری هەرێمی کوردستان و قەڵەمڕەوی حکومەتی هەرێم دیاری کرا.
وەحدە و خالید و سەعد سێ ٣ گوندی عەرەبی هاوردەن، لە جێی کورد لەسەر دەمی بەعس نیشتەجی کراون، رزگارکردنی ئەم سێ ٣ گوندە لە هەمو شوێنەکانی تر فیداکاری و خوێنی پێشمەرگەی ویستوە. بەپێی مادەی ١٤٠ و عادەتی عەشایەریش بێت پێویستە ئەم هاوردانە بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە خوارو و ناوەڕاستی عێراق.
ئیدارەی کەرکوک
سەرۆک هۆز و شێخە عەرەبەکانی ئەم سێ ٣ گوندە سەردانی پارێزگای کەرکوکیان کردوە، بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوە، شەقامی کەرکوک باسی دەکات و رۆژنامەکان بڵاویان کردۆتەوە، ئیدارەی کەرکوک لەسەر ئەرکی خۆی بەڵێنی قەرەبوکردنەوەی بەم هاوردانە داوە.
رۆژنامەی هاوڵاتی (سۆران کامه‌ران)
شێخ حه‌سن جه‌واد، یه‌کێک له‌که‌سایه‌تیه عهرهبیهکانى گوندى سه‌عد، به‌هاوڵاتی وت «ناوچه‌که‌ى ئێمه له‌سه‌ر ده‌ستى داعش زیانیان پێگه‌یشتوه‌و زیانه‌کانیش سه‌رجه‌مى له‌سه‌ر ماڵ‌و موڵکى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بوه«.
وتیشى «کاتێک سه‌ردانى پارێزگارى که‌رکوکمان کرد، نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌ڵێنی پێداین هه‌وڵى قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ى زیانه‌کان بدات له‌سه‌ر ئه‌رکى ئیداره‌ى که‌رکوک، سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵانهشى تائێستا نه‌گه‌ڕانه‌ته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانى خۆیان».
بۆ پێشگیری لەهەر هەوڵێکی لەم جۆرە داوا دەکەم:
١- لستی برایەتی لە ئەنجومەنی کەرکوک کۆبێتەوە و بانگهێشتی بەرپرسی یەکەمی ئیداری پارێزگا بکات و داوای رونکردنەوەی فەرمی لێبکات.
٢- لە پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ یەکگرتو، شیوعی، زەحمەت کێشان، چارەسەری دیموکراتی بە پەلە کۆبونەوە ئەنجام بدەن و بڕیاری خێرا لەم بارەوە دەربکەن.
|
|
|