Print
 
 خه‌بات بۆ رزگاركردنی‌ مرۆڤ خه‌باته‌ بۆ ڕزگار كردنی‌ خۆت
نوسه‌ر:  جه‌بار ئه‌حمه‌د
Saturday, May 23, 2015
له‌م وته‌یه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه ‌پشتگیریكردنی‌ هه‌ر ئازادی‌ خوازێك بۆ به‌ره‌و پێشبردنی‌ ئازادی‌ و سازكردنی‌ فه‌زایه‌كی‌ ئازاد پشتگیریه‌ بۆ خودی‌ مرۆڤ و رزگاربون له‌و دیلیه‌تیه‌ی‌ كه ‌مرۆڤی‌ ئێمه‌ی‌ كردوه‌ته‌ كۆیله‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسی و ئایدۆلۆجیای‌ ئاینی،‌ گه‌لی ئێمه‌ كه ‌گه‌لێكی‌ دێرینه‌ وه‌ك گه‌لێكی‌ زوڵم لێكراو له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی‌ كوردستاندا زوڵمی‌ لێ بكرێت له‌لایه‌ن عه‌جه‌م و تورك و فارسه‌وه‌ بیانه‌وێت دۆزه‌كه‌ی‌ به‌ره‌و لاڕێبه‌رن ئه‌ركی‌ ئێمه‌یه‌ وه‌ك تاكی‌ كورد پاڵپشتی‌ گه‌لی‌ ئه‌و پارچه‌یه‌ بین و خۆمان به‌هاو خه‌باتیان بزانین، چونكه‌ دۆڕان و ژێر كه‌وتن و له‌باربردنی‌ خه‌باتی سیاسی ئه‌وان كاریگه‌ری‌ راسته‌وخۆی‌ بۆ سه‌ر كه‌شی سیاسی و ئازادی‌ پارچه‌كانی‌ تری‌ كورد ستان ده‌بێت سه‌ركه‌وتنیشیان پێشخستنی‌ سه‌رجه‌م دۆزی‌ كوردی‌ لێ سه‌وز ده‌بێت.

ئێستا‌ گه‌لی كورد له‌باكور چونه‌ته‌ قۆناغێکی چاره‌نوسسازه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین هێزی‌ ئایدۆلۆجی‌ ئاینی كه ‌ئه‌ویش حیزبه‌كه‌ی‌ ئاردۆگانه‌ كه‌به‌ ده‌یان ده‌زگای‌ زه‌به‌لاحی‌ راگه‌یاندن و پاره‌و پولی زۆرو زه‌وه‌ندی‌ له‌به‌رده‌سته‌ له‌گه‌ڵ كه‌لتورێكی‌ ئاینی‌ كه‌ له‌ ئه‌لفه‌وه‌ تاوه‌كو یائی‌ به‌كار هێناوه‌ بۆ چاوبه‌ستكردنی‌ خه‌ڵك و پڕو پاگه‌نده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ خۆی، و سه‌رجه‌می‌ ئه‌و ئاینه‌ی‌ خستوه‌ته‌ خزمه‌تی‌ مه‌رامه‌كانی‌ خودی‌ خۆیه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌ركی‌ هه‌مو كوردێكی‌ خاوه‌ن ویژدانه‌ له‌هه‌ر پنتێكی‌ ئه‌م جیهانه‌دا بێت وه‌ك ئه‌ركێكی‌ ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی‌ پاڵ پشتی‌ حیزبه‌كه‌ی‌ [سەڵاحەدین ده‌میرتاش] بكه‌ن و كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌دور له‌ كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری‌ ئه‌و نه‌ریته‌ ئاینیه‌ی‌ پێیوایه‌ [هه‌ركه‌س ئیمانداربێت ده‌بێت ئیماندارانی‌ دونیا پشتگیری‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت] كه‌ به‌داخه‌وه‌ بەشێک لەهێزه‌ ئیسلامیه‌كان له‌كوردستانی‌ باشور په‌یڕه‌وی‌ له‌م نه‌ریته‌ ده‌كه‌ن.

حیزبه‌كه‌ی‌ ئاردۆگان به‌رپرسه‌ له‌هه‌مو ئه‌و تاوانانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتیدا به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامیداون وه‌ك تاوانه‌كه‌ی‌ گوندی‌ [رۆبۆسكی‌ و كوشتنی‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ سه‌رسنور] و ‌سوتاندیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا به‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ تورکیاو ‌ئه‌و هه‌مو تاوانه‌ی‌ كه‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا به‌بۆردومانی‌ قه‌ندیل و ئۆپه‌راسیۆنه‌ وه‌حشیگه‌ریه‌كانیان ئه‌نجامیان ده‌دا له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ كوردستان.

هەربۆیە پشتگیریكردنی‌ خه‌باتی‌ ده‌میرتاش و به‌رگری‌ كردنی‌ له‌لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه‌ له‌پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستاندا گڕوتینێكی‌ مه‌عنه‌وی‌ ده‌داته‌ ئه‌و هێزه‌و ده‌بێته‌ هۆكار بۆ سه‌ركه‌وتن و سه‌رخستنی‌ ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌  ئاردۆگان كوڕی ئه‌تاتورك و جێبه‌جێكاری‌ پلانی‌ سوڵتانه‌كانی‌ عوسمانیه‌و هیچ كارێكی‌ پۆزه‌تیڤی‌ له‌ده‌ست نایه‌ت بۆ گه‌لی كورد بۆیه‌ به‌پشت به‌ستن به‌مێژو ئه‌و روداوانه‌ی‌ كه‌ رویانداوه‌ نابێت رێگه‌ بدرێت هیچ هێزێكی‌ كوردی‌ پاڵپشتی‌ ئاردۆگان و حیزبه‌كه‌ی‌ بكات، چونكه‌ هه‌رئه‌وان بون بونه‌ هۆی‌ دابه‌شكردنی‌ كوردستان له‌نێوان ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌دا ئەردۆگانیش نه‌وه‌ی‌ ئه‌م ئایدیایه‌ خاوه‌نی‌ هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌و هه‌مان به‌رنامه‌ په‌یڕەو ده‌كات دژ به‌گه‌لی‌ كورد.
Sbeiy.com © 2007