Print
دوای شه‌ڕی داعش نه‌خشه‌ی نوێی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كێشرێت؟
نوسه‌ر:
م.محەمەد هەورامی
Wednesday, May 27, 2015
ده‌سه‌ڵاتی عوسمانیه‌كان له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست به دروستكردنی چه‌ندین ولایه‌ت وایكرد رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌خشه‌یه‌كی نوێ وه‌ربگرێت و دواتریش رێكه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆی لێ كه‌وته‌وه‌و ناوچه‌كه له نێوان وڵاتاندا دابه‌شكرا. وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئه‌و نه‌خشه‌یه‌یان دروستكرد، له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌خشه‌یه كێشرا هیچ پرس و رایه‌ك به خه‌ڵك و گه‌لی ناوچه‌كه نه‌كرا .
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و میدیاكانی جیهان و ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌داران به بایه‌خه‌وه باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی سایكس بیكۆ و داڕشتنی نه‌خشه‌ی نوێ بۆ ئه‌و وڵاتانە دەکەن كه ئه‌و په‌یمانه بۆی كێشابو .
ئایندهی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ره‌كان
سیستمی ئیقلیمی له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا كه پێی ده‌وترێت سایكس بیكۆ له‌دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م وه‌ك سیسته‌م به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه سه‌پێندرا، ئه‌و مۆدێلی ده‌وڵه‌ته‌ی تا ئێستا نه‌خشه كۆنه‌كه‌ی سایكس بیكۆی پێ پارێزراوه ئێستا بوەته به‌شێك له‌ڕابردو كه‌چی دیكه كاری پێ ناكرێت و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ری كاره‌ساتی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و سور بون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی واته كۆتایی هاتنی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و دروستبونی شه‌ڕێكی مه‌زهه‌بی و خوێناوی به‌دی ده‌هێنێت.
ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و وڵاتەی خۆی خاوه‌نی سایكس بیكۆیه له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی خۆی پیرۆز بێت! ئه‌وه بۆ گه‌لانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه و ناسه‌قامگیری هه‌مو ناوچه‌كه‌یه له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردودا ده‌بێت ده‌ستكاری بكرێت.
پسپۆڕانی مێژوی سیاسه‌ت گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه شه‌ڕی سارد كۆتایی هاتوه و ده‌بێت جیهان خۆی رێكبخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی جیهانی جیاواز بۆ ئه‌و پاشا گه‌ردانیه دابمه‌زرێنێت، سیستمێكی وا كه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش و قاعیده و نەسرەو هه‌مو تیرۆرستانی تر بكات.
بەڵام دامه‌زراندنی سیستمێكی جیهانی به‌و شێوه‌یه كه بتوانێت به‌ره‌و روی هه‌مو ئه‌و ته‌حه‌دیانه ببێته‌وه كارێكی ئاسان نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمه كۆنه‌كه بونی نه‌ماوه و تازه‌كه‌ش به ئاسانی له‌دایك نابێت .
((وڵكهر پێهرتس)) به‌ڕێوه‌به‌ری (SWP) ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بیر له گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین ئه‌وا جوانترین مانشێت بۆ پێناسه‌ی بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه (هه‌ر له باكوری ئه‌فریقاوه بۆ ده‌وڵه‌تانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو نه‌ك ته‌نها سوریا و عێراق).
نه‌خشه‌ی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا دێت و ده‌گۆڕێت، هه‌ر گۆڕانێك له ناوچه‌كه‌دا بكرێت راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌یه و كورد سوودمه‌ندی یه‌كه‌می ناوچه‌كه ده‌بێت.
دیدێكی ستراتیژی بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق
حكومه‌ته‌كانی عێراق له ساڵانی رابردودا شێوازێكی شۆڤێنی و هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداریان په‌یڕه‌و ده‌كرد دژی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش بوه هۆكاری ناكۆكی و متمانه نه‌بون به‌و حكومه‌ته‌ی كه توانای به‌رقه‌رار كردنی ئاشتی و سه‌قامگیری هاوڵاتیانی نه‌بو. ئه‌مڕۆش شكستی هێناوه له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا.
له‌ئێستادا ئومێدێكی زۆر كه‌م هه‌یه بتوانرێت یه‌كپارچه‌یی عێراق بگێڕێته‌وه، عێراق له‌به‌ر یهكههڵوهشاوه بۆ سێ به‌شی مێژویی و سروشتی، شیعه‌كان كه زۆربه‌ی ره‌هان له باشوره‌وه و هه‌ڵكشاون بۆ بەغداو سونه‌كان له ناوه‌ڕاست كه ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك حكومڕانی عێراق بون، كورده‌كانیش كه له باكوری ئه‌م وڵاتەن و خاكی ئه‌م گه‌له به‌رده‌وام داگیر كراوه، ئه‌م پێكهاتانه به‌پێی میتۆد و ڕێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیان له‌پێناو مانه‌وه‌یان به‌ره‌و روی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ر بۆیه (كورد و شیعه و سونه) به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی هاوبه‌شیان نییه سه‌باره‌ت به‌و ده‌وڵه‌ته‌ی پێی ده‌وترێت عێراقی یه‌كگرتو .
عێراق به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی دابه‌ش بوه به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ی كورد‌و شیعه‌و سونه ئه‌م دابه‌ش بونه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار نه‌خشه‌یه‌كی سه‌د ساڵه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و عێراق به‌سه‌ر سێ ناوچه‌ی جیاوازدا دابه‌ش ده‌كات .
((بیته‌ر گالبێرس)) دیبلۆماتكاری ئه‌مەریكی له‌كتێبی (كۆتایی عێراقدا نوسیویه‌تی ئه‌مەریكییه‌كان به كراوه‌یی جه‌نگیان له‌عێراقدا هێشتوەتهوه و ره‌نگه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك درێژه بكێشێت به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانیه‌وه له‌دوای داگیر كردنی ئه‌و وڵاتەو به‌ش به‌ش بونی كه له توانای خۆی و كه‌س دا نییه پارچه شكاوه‌كانی عێراق لێك بنێته‌وه .
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عێراقه‌كه‌ی ده ساڵ پێش ئێستا دروست نابێته‌وه ، ئه‌و عێراقه‌ی مالكی تێكیدا به‌هه‌موو جیهان راست ناكرێته‌وه، ئهمهریكاو هاوپه‌یمانانی نایانه‌وێت ئه‌و عێراقه‌ی جاران دروست بێته‌وه هه‌ر بۆیه له‌ڕێگای جه‌نگێكی درێژ خایه‌نه‌وه عێراق و به‌شێكی زۆری له وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و دابه‌زین ده‌به‌ن، چونكه عێراق له‌ڕووی جیوپۆلیتیكی خۆی دابه‌شكردوه.
هیچ كاتێك عێراق به‌درێژایی مێژو له‌بارو دۆخێكی له‌م شێوه‌ی ئێستای نه‌بوه، ده‌بینین كه ده‌وڵه‌تێكی تیرۆرست هه‌یه له‌ناو خاكی عێراق و سوریادا كه بڕوای به سنور و هیچ به‌هایه‌كی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌و گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان .
پێویسته هه‌مومان ئه‌و راستیه بزانین كه عێراق هه‌میشه وڵاتێکی دابه‌ش بو بوه، پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی خۆشه‌ویستیان بۆ نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب هه‌یه نیو ئه‌وه‌نده دڵسۆزیان بۆ وڵاتەکەیان نییه .
كوردستان
هێزێكی نوێ و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سیستمی نێوده‌وڵه‌تیدا
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه به سه‌ركه‌وتنه كانی بوەته سومبولی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌رچه‌نده كوردستان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه زۆربه‌ی وڵاتان وه‌ك وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن ، ئه‌و پێگه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان له جیهاندا وایكردوه وڵاتان به‌رده‌وام بن له ناردنی هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی بۆی، چونكه پێشمه‌رگه له تێك‌شكان و لاواز كردنی داعش سه‌رنجی هه‌مو جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه .
په‌لاماری تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر باشور و رۆژئاوای كوردستان هاوپه‌یمانانی هێنایه سه‌ر خه‌ت بۆ پشتگیری سیاسی و سه‌ربازی و مرۆیی بۆ گه‌لی كورد، ئه‌م گرنگیپێدانه‌ی هاوپیه‌مانان بۆ كورد له ئاستی ته‌كتیكی تێپه‌ڕاند و كوردی كرده شه‌ریك و هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ی ستراتیژی بۆ به‌رقه‌رار بوونی ئارامی و ئازادی گه‌لانی ناوچه‌كه كه هاوته‌ریب هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رۆڵی تێدا ده‌بینن و ده‌بێته هاوسه‌نگی ئه‌و ستراتیژه .
روداوه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژی داعش به‌ڵگه‌ی راستییه له‌وه‌ی كوردستان چوه‌ته ناو نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ئایندهی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست .
ئێستا ده‌بینن زۆر له‌وڵاتان باس له‌وه ده‌كه‌ن كورد مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یدا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی رۆشن هه‌نگاو بنێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی داعش ده‌كات له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاستدا كورد به‌دور له‌وانی تر به‌شه‌ریكی راسته‌قینه و متمانه پێكراوی دژی هێزه توندڕه‌وه‌كان سه‌یرده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كورد به یه‌كێك له هه‌ره گنگترین هاوپه‌یمانی له دژی داعش ده‌زانێت .
بە شایەتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئهمەریكاو هه‌مو ده‌وڵه‌تانی ناتۆ، ئێستا كوردستان ئه‌و وڵاتەیە كه جیهان فێری شه‌ڕی دژی تیرۆر و تیرۆرستانی داعش ده‌كات، ئه‌م ناوه گه‌وره‌یه بۆ كوردستان ناسنامه‌یه‌كی تازه‌یه له جیهان كه پێشمه‌رگه له‌بری جیهان شه‌ڕی داعش ده‌كات.
رۆژژنامهی (له‌نده‌ن ئیكۆنۆمیكی) به‌ریتانی لهڕاپۆرتێكدا ده‌نوسێت: باشتره سود له ئه‌زمونی كوردستان وه‌ربگرن كه وه‌ك هێزێكی نوێ له ئاستی ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه و هه‌مو سیفه‌تێكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تیایه كه ئێستا جیهان به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت و ناتوانن ئه‌زمونێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و دوباره بكه‌نه‌وه .
زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت یه‌كپارچه‌یی عێراق و سوریا به سنوره تهقلیدیهكهیان دوباره بكرێته‌وه بۆیه ته‌نها رێگه ئه‌وه‌یه كه بوار به كوردستان بدرێت وه‌ك سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی دژی تیرۆرستان و چه‌مكی توندڕه‌وی له‌ناوچه‌كه‌دا بوه‌ستێنێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه تا ئێستا وه‌ك خه‌وی هه‌ر تاكێكی كورد سه‌یر كرابێت، ئه‌وا له‌مه‌و به‌دواوه ده‌بێته ئامانجێكی ستراتیژی هه‌موو هاوپه‌یمانان دژی تیرۆرستان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری ئازادی و پێكه‌وه ژیان له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست بێته دی.
كاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه !
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه مێژوو ، زمان و كه‌لتور و نیشتمانێكی هاوبه‌شی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی غه‌دری لێ كراوه و نیشتمانه‌كه‌ی دابه‌شكراوه‌و لێكدابڕاوه. بەڵام چاره‌نوسی ئه‌م گه‌له له هه‌مو به‌شه‌كانی كوردستاندا پێكه‌وه گرێ دراوه .
له قۆناغی ئه‌مڕۆدا گه‌لی كورد لهباشورو رۆژئاواری كوردستاندا گیرۆده‌ی شه‌ڕێكی داسه‌پێندراو له‌گه‌ڵ گروپی تیرۆرستی داعش بوەته‌وه و ده‌بینین پێشمه‌رگه‌كانی هه‌مو به‌شه‌كانی كوردستان به به‌شداریان له‌و شه‌ڕه‌دا یه‌كبوونی كوردیان زیندو كردوەته‌وه له‌پێناو یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و گیانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دا .
پرۆفیسۆر (گیلی گل‌ب) ده‌ڵێت: گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست پێمان ده‌ڵێت رۆژژێك ده‌بێت به‌پێی واقعی سیاسی دان به سه‌رجه‌م پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان بنرێت و ببێته فاكته‌ره به‌هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بون بڕوات. بۆ ڕاستی ئه‌م بۆچونه دروستبونی كۆمپانیای كوردستان (كۆمۆ) و دامه‌زراندنی سندوقی داهاتی نه‌وت و غاز له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابوری كوردستان، بڕیاردانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دانانی كۆمسیۆن و سازدانی ریفراندۆم له كوردستاندا هه‌نگاوێكی تره بۆ به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بون.
توێژه‌ران وه‌ك (جه‌ی كارنر) قسه‌یه‌كی راستیان هه‌یه، كاتێك ده‌ڵێن: چیدیكه شتێك به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نه‌ماوه پێویسته حكومه‌ته‌كانی رۆژژئاواش هه‌نگاو بنێن و پشتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد بكه‌ن، رۆژژ ئاواش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی رابردوی كه نه‌رێنی بوه به‌رامبه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و گۆڕانی به‌سه‌ر بێت. له‌هه‌مان كاتدا به‌شێك له سیاسه‌ت مه‌دار و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه و جیهان لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه نابێت ئێستا كوردستان هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبگرێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مڕۆ ئه‌مەریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سۆز و عاتیفه‌ی نییه .
سه‌ده‌یه‌ك پیچش ئێستا زووڵمێكی گه‌وره له گه‌لی كورد كرا له‌كاتێكدا رێگه‌ی پێ نه‌درا ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كۆتایی به‌و زوڵمه بهێنرێت بارودۆخه‌كه له‌باره بۆ پشتگیری رۆژئاوا له هه‌ر هه‌نگاوێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد.
هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت مه‌داری كورد پێویستی به ڕه‌خساندنی بار‌و دۆخی خۆیی و بابه‌تی (زاتی و موچوعی) هه‌یه له ده‌زگاكانی ناوخۆدا له‌ڕوی سیاسی و ئیداری و ئابوری و سه‌ربازی هۆشیاری و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا...هتد له پشتگیری وڵاتان و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان .
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئهمەریكاو ئه‌وروپا، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ناپارێزرێ و هیچ ڕێگریه‌ك نییه له‌به‌رده‌م دیاری كردنی چاره‌نووسی گه‌لی كورد . سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ینێ گه‌لی كورد ریفراندۆمی خۆی ساز ده‌كات و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی حه‌تمییه.
له كۆتایدا كورد ده‌بێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی كه ئاواتی گه‌لی كوردستانه.
Sbeiy.com © 2007