Print
 
 حكومه‌تی‌ شه‌راكه‌تی‌ نیشتیمانی‌ و پشكی‌ گۆڕان
نوسه‌ر:  رۆڤان سه‌روه‌ت
Friday, May 29, 2015
هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ ساڵی‌ 2013 ئه‌نجامدرا، دروشمی‌ ئه‌و ده‌مه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكی‌ نوێ بو گواستنه‌وه‌ی‌ خه‌باتی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ چواری‌ ساڵی‌ رابردوی‌ له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ نێوكایه‌و جومگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومڕانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. گۆڕان توانی‌ له‌سه‌دا 24ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ كوردستان بەدەست بهێنێت. سه‌ره‌ڕای‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ پارتی‌ به‌رپرسیاری‌ یه‌كه‌م بو له‌پێكهێنان له‌به‌ر زۆری‌ ده‌نگه‌كانی‌، له‌ دوای‌ زیاد  له‌ شه‌ش مانگ حكومه‌تی‌ شه‌راكه‌تی‌ نیشتیمانی‌ پێكهات و پێنج لایه‌نه‌كه‌ به‌شدار بون له‌حكومه‌ت سه‌ره‌ڕای‌ ناڕه‌زایی له‌به‌شێكی‌ پشكه‌كان.

ئێستا گۆڕان له‌حكومه‌ت به‌شداره‌و هه‌ندێك جار هاوبه‌شیشه،‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانه‌، بەڵام لەسه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و زانیاری‌ و پاراستن و دژه‌تیرۆ و دامه‌زرا‌وه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ كوردستان جێگای‌ خاڵیه‌. له‌وه‌زاره‌ته‌كان گۆڕان تائێستا ره‌نگه‌ له‌سه‌دا یه‌كیش به‌شدار نه‌بێت جگه‌ له‌ گۆڕان لایه‌نه‌كانی‌ تریش به‌شدار نین. ئه‌گه‌ر به‌ پشك بێت گۆڕان مافی‌ خۆیه‌تی‌ به‌شدار بێت له‌هه‌مو كایه‌كان به‌پێی ده‌نگه‌كانی‌ خۆی‌ كه‌ مافی‌ ده‌نگده‌ره‌كانێتی‌.

ئێستا كه‌ پارتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش و زۆربه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. گۆڕانیش له‌حكومه‌ت به‌شداره‌و هاوبه‌شه‌، بەڵام تا ئێستا وا نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ ساڵێك له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ نیشتیمانی‌ تا ئێستا گۆڕان به‌ڕێژه‌ی‌ خۆی‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگاكانی‌ تری‌ حكومه‌ت به‌شدار نه‌بوه‌. ئێستا كه‌ سه‌روبه‌ندی‌ باسكردنی‌ یه‌كڕیزی‌ نیشتیمانی‌ و هه‌نگاونان بۆ چاكسازی‌ له‌ كوردستان و شه‌ڕی‌ داعش و كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوه‌كانی‌ نێوان و هه‌رێم و ناوه‌ند و بڕینی‌ قوتی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ره‌نگه‌ وایكردبێت هه‌نگاوه‌كان كه‌ نه‌نراون به‌خاوتر بنرێت. ئێستا كاتیه‌تی‌ هه‌رچه‌ند پێشتریش گۆڕان داوای‌ پشكه‌كانی‌ خۆیكردوه‌ له‌ پارتی‌ بەڵام ئیتر كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتوه‌ گۆڕان داوای‌ جددی‌ تر بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ناكرێت گۆڕان له‌هه‌ره‌می‌ په‌رله‌مان و چوار وه‌زاره‌ت و یه‌ك ده‌سته‌ بێت، بەڵام له‌ ناو وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان  و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ و باڵیۆز و كونسڵگه‌ری‌ و ده‌سته‌كانی‌ تریش گۆڕان یه‌ك پشكی‌ وه‌رنه‌گرتوه‌ برابه‌ش كراوه‌ له‌نێوان پارتی‌ و یه‌كێتی‌.

ئه‌گه‌ر بێنیه‌ سه‌ر حكومه‌تی‌ خۆجێی‌ كه‌ به‌ركه‌وته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانه‌ تا ئێستا به‌س له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ و پارێزگای‌ هه‌ڵەبجه‌ جێبه‌جێ‌ كراوه‌، بەڵام له‌هه‌ولێر و دهۆك كه‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ ده‌نگی‌ دوای‌ پارتیان هێناوه‌ تائێستا ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات له‌و سنوره‌ نه‌كراوه‌ و هه‌ر پارتی‌ حاكمه‌.

ده‌ستوری‌ كوردستان و پرسی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ ئێستا باسی‌ گه‌رمی‌ شه‌قامی‌ سیاسی‌ و رۆشنبیری‌ و هاوڵاتیانی‌ كوردستانه‌ كه‌ له‌مانگی‌ ئاب ماوه‌ی‌ كۆتا دێت هه‌مو ئه‌مانه‌ پرسێكن ده‌بێت نه‌كرێته‌ پاكێجێك له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ بۆ گۆڕان و لایه‌نه‌كانی‌ تر بۆ به‌شداری پێكردنیان له‌پشكه‌كانی‌ كه‌ مافی‌ گۆڕان و ده‌نگده‌رانیه‌تی‌.

وا نزیكی‌ دوساڵ ده‌بینەوە له‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ساڵێكیش له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. دروشمه‌كانی‌ گۆڕان بۆ حكومه‌ت له‌لایه‌ن تیمی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌نگاوی‌ بۆ نراوه‌. كاتیش ده‌ڕوات تائێستا گۆڕان به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی‌ خۆی‌ به‌شدار نیه‌ له‌دامه‌زراوه‌كان. ده‌نگده‌رانی‌ گۆڕان چاوه‌ڕێی‌ چاكسازین له‌حكومه‌ت هه‌نگاونان بۆ چاكسازی‌ به‌ئیراده‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رده‌وام بێت و یه‌كڕیزی‌ نێە ماڵی‌ كورد بپارێزرێت ده‌بێت هه‌موان به‌شدار بن له‌ حكومه‌ت  به‌پێی به‌شی‌ خۆیان، نه‌ك ته‌نها به‌وه‌زیرو پارتیش به‌رپرسی‌ یه‌كه‌مه‌ له‌ دره‌نگ هاویشتنی‌ هه‌نگاو.
Sbeiy.com © 2007