|
نه‌خۆشییه‌کانی دڵ هۆکاری سه‌ره‌کی مردنن له‌جیهاندا |
Wednesday, September 14, 2011 |
(سبه‌ی):
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردوه، سێ به‌شی مردوانی جیهان به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه بوه که گوازراوه نین له نێوانیشیاندا نه‌خۆشه‌کانی دڵ.
ئه‌و راپۆرته‌دا ئاشکراشیکردوه؛ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ به‌رپرسه له مردنی نزیکه‌ی 36 ملیۆن که‌س له ساڵێکدا که ده‌کات 63%ی سه‌رجه‌م مردنه‌کانی جیهان.
هاوکات ئه‌و راپۆرته ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو که ئه‌و نه‌خۆشییه نه‌گوازراوانه‌ی دیکه بریتین له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌کانی هه‌ناو و شه‌کره و هه‌ریه‌که له‌و نه‌خۆشییانه به‌رێژه‌یه‌کی که‌متر له نه‌خۆشییه‌کانی دڵ هۆکاری سه‌ره‌کی مردنن.
راپۆرته‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، که ئافره‌تانی ژاپۆنی که‌متر توشی نه‌خۆشییه نه‌گوازراوه‌کان ده‌بن و رێژه‌ی مردن تیایاندا 178 هه‌زار ئافره‌ته له‌ساڵێکدا و وڵاتی سان مارینۆش زۆرترین رێژه‌ی نه‌خۆشیه نه‌گوازراوه‌کانی تێدا تۆمار ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له پیاواندا که له‌ساڵێکدا 308 هه‌زار حاڵه‌تی مردنه. |
|
|