Print
 گوگڵ و فه‌یسبوک رکابه‌رییه‌کانیان توند ده‌بێته‌وه‌
Thursday, September 22, 2011
 (سبه‌ی):
هه‌ریه‌که‌ له‌ کۆمپانیاکانی گوگڵ و فه‌یسبوک بۆ راکیشانی به‌شداربوان به‌لای خۆیاندا چه‌ند نوێکارییه‌کان له‌ خزمه‌تگوازره‌ییه‌کانی ماڵپه‌ره ‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تایبه‌ت به‌خۆیاندا کردوه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێکیدا کۆمپانیا گوگڵ رایگه‌یاندوه‌: تۆڕی گوگڵ پڵه‌سی به‌ ماڵپه‌ری وێبگه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه‌ به‌ستوه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستادا هه‌مو که‌س ده‌توانێت ببێت به‌ ئه‌ندام له‌و تۆڕه‌دا.
هاوکات ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خزمه‌تگوازرییه‌کانیان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ مۆبایله‌کانی جۆری ئای فۆن و ئای پاد.
له‌لایه‌کی دیکه‌‌وه‌ کۆمپانیای فه‌یسبوک چه‌ندین گۆڕانکاری له‌ ماڵپه‌ره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یدا کردوه‌ و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری نوێی پێشه‌که‌ش به‌ به‌شداربوانی کردوه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌ ماڵپه‌ری فه‌یسبوک له‌ئێستادا نزیکه‌ی 750 ملیۆن به‌شداربوی هه‌یه‌ و له‌ئێستاشدا کۆمپانیای گوگڵ به‌ خزمه‌تگوزاری گوگڵ پڵه‌س، کێبڕکێی سه‌ختی کۆمپانیای فه‌یسبوک ده‌کات، پیشبینیش ده‌کرێت له‌ماوه‌ی داهاتودا فه‌یسبوک گه‌وره‌ترین رکابه‌ری بۆ دروست ببێت له‌ مێژویدا.
Sbeiy.com © 2007