|
فه‌یسبوک بۆ ره‌نگی شینه؟ |
Thursday, September 22, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا تۆڕی کۆمه‌ڵایتی فه‌یسبوک چه‌ندین گۆڕانکاری له ماڵپه‌ره‌که‌یدا ئه‌نجامداوه جگه له گۆڕینی ره‌نگه شینه‌که‌ی.
هۆکاری ئه‌وه‌ش که تائێتسا ده‌ستکاری ره‌نگی شینی فه‌یسبوک نه‌کراوه، بریتیه له‌وه‌ی مارک زۆکربێرگی دروستکه‌ری ماڵپه‌ره‌که، توشی نه‌خۆشی کوێری ره‌نگه‌کان بوه و ته‌نها ره‌نگی شینه، که ده‌توانێت له ره‌نگه‌کانی دیکه‌ی جیابکاته‌وه.
پێشتریش دروستکه‌ری ماڵپه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک رایگه‌یاندبو، ره‌نگی شین ره‌نگێکی جوانه به‌لایه‌وه و به‌ئاسانی ده‌توانێت بیبینێت.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان، ره‌نگی شین به‌ربڵاوترین ره‌نگه له دیزاینی ماڵپه‌ره‌کاندا و به‌پله‌ی یه‌که‌م دێت، دوای ئه‌ویش ره‌نگی سور. |
|
|