|
366 ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ده‌ناڵێنن |
Friday, September 23, 2011 |
(سبه‌ی):
رێكخراوی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌كره رایگه‌یاند كه رێژه‌ی توشبون به نه‌خۆشی شه‌كره له جیهاندا له به‌رزبونه‌وه‌دایه له كاتێكدا كه 366 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵانه 4.9 ملیۆن كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و رێكخراوه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌لێكۆڵینه‌وه جیهانییه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ساڵی 2011 ژماره‌ی توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهاندا گه‌یشتوه‌ته 366 ملیۆن كه‌س و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ساڵانه‌ش به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گه‌یشتوه‌ته 4.6 ملیۆن كه‌س و خه‌رجیی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش گه‌یشتوه‌ته 465 ملیار دۆلار.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و رێژانه به‌رده‌وام رو له زیادبونن و له جیهاندا.
جین كلۆد مبانیا سه‌رۆكی رێكخراوی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شه‌كره له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌و ئامارانه به‌ڵگه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره په‌راوێز بخرێت ئه‌وا ده‌بێته پێشهاتێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م جیهان، چونكه له‌ساڵی 2011دا و له‌هه‌ر 7 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. |
|
|