Print
 به‌رپرسێكی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی باكور: له‌ ئێستادا هه‌رێم رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات
Monday, September 26, 2011
 (سبه‌ی‌):
به‌رپرسێكی كۆمپانیای‌ نه‌وتی باكور ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌ كه‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا رۆژانه‌ ده‌گاته‌ 100 هه‌زار به‌رمیل.
ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی‌ رۆیته‌رز ناوی‌ ئاشكرا نه‌كردوه‌، وتویه‌تی: نه‌وتی خاوی‌ چاڵه‌ نه‌وته‌كانی هه‌رێم كه‌ له‌رێگه‌ی‌ بۆریه‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری‌ جیهان هه‌نارده‌ ده‌كرێت، به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ رۆژانه‌ ده‌گاته‌ 100 هه‌زار به‌رمیل.
Sbeiy.com © 2007