Print
 ئه‌زهه‌ر ئیدانه‌ی‌ هه‌وڵی‌ شیعه‌ بۆ بڵاوه‌پێكردنی‌ مه‌زهه‌به‌كه‌یان ده‌كات له‌ ناو وڵاتانی‌ ئیسلامیدا
Thursday, September 29, 2011

(سبه‌ی‌):
دكتۆر ئه‌حمه‌د تیب، شێخی ئه‌زهه‌ر، ئیدانه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی بڵاوه‌پێكردنی مه‌زهه‌بی شیعه‌ی‌ كردوه‌ له‌ ناو سوننه‌ مه‌زهه‌به‌كاندا به‌ تایبه‌ت له‌ میسر.
به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی‌ وه‌فدی‌ میسری‌، له‌ كاتی‌ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی دامه‌زراوه‌ی‌ حه‌كیم له‌ لوبنان و نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی باڵای‌‌ ئیسلامی له‌ عێراق، شێخی ئه‌زهه‌ر باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌ "لێره‌و له‌وێ كتێب بڵاوده‌كرێته‌وه‌و گومان له‌ ئیمانی‌ خه‌لیفه‌ ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر دروستده‌كرێت و جنێو به‌ عائیشه‌، هاوسه‌ری‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام ده‌درێت".
دكتۆر ئه‌حمه‌د تیب باسی له‌وه‌شكردوه‌، كه‌ "ئه‌زهه‌ر دانی‌ به‌ خۆیدا گرتوه‌ ده‌رباره‌ی‌ بڵاوه‌پێكردنی مه‌زهه‌بی شیعه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ كۆنترۆڵ نه‌كرێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌زهه‌ر ناچار ده‌بێت به‌رگری‌ له‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ و جه‌ماعه‌ بكات".
ناوبراو ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌: ئه‌زهه‌ر ناتوانێت ده‌ستی‌ برایه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ درێژ بكات كه‌ گومان له‌ عه‌قیده‌ی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌دا دروست ده‌كه‌ن و جنێو به‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌ده‌ن.
هاوكات شێخی ئه‌زهه‌ر ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو  كه‌: ئه‌زهه‌ر روانگه‌ی‌ زیاتر له‌ ملیارێك سوننه‌یه‌و به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ راده‌وه‌ستێت.
داواشی له‌ مه‌رجه‌عه‌ شیعه‌كان له‌ قوم و نه‌جه‌ف كردوه‌: "ئه‌ستۆپاكی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رببڕن كه‌ جنێو به‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئوممه‌تی ئیسلام به‌ یه‌كگرتویی بمێنێته‌وه"‌.

Sbeiy.com © 2007