Print
 به‌هۆی ڤیتۆی روسیاو چینه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نه‌گه‌یشته‌ بڕیارێک له‌باره‌ی سوریاوه‌
Wednesday, October 5, 2011


(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شکستیهێنا له‌گه‌یشتن به‌ بڕیارێک به‌‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی توندوتیژییه‌کانی رژێمی سوریا بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته‌.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا که‌ دوێنێ ئه‌نجامدرا، هه‌ردو وڵاتی چین و روسیا مافی ڤیتۆیان به‌کارهێنا و به‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش شکستیهێنا له‌ده‌رکردنی بڕیارێک بۆ ئیدانه‌کردنی توندتیژییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌یان.
هاوکات له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا روسیاو چین له‌ڕێی نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا پێیانوابو، ده‌رکردنی هه‌ر بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌مکاته‌دا دژی سوریا، خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ناکات و ‌دۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر ده‌کات.
هه‌روه‌ک ته‌ئکیدیان له‌وه‌ کرده‌وه‌، که‌ قه‌یرانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ڕێگای دانوستان و گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی ڤیتۆ له‌لایه‌ن روسیا و چینه‌وه‌ پیشاندا، سۆزان رایس نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریکا له ‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ رۆژێکی خه‌مناکه‌ نه‌ک ته‌نها بۆ گه‌لی سوریا، به‌ڵکو بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش.

Sbeiy.com © 2007