|
ناسا به وردی چاودێری ئه‌و هه‌سارانه ده‌کات مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه |
Wednesday, October 5, 2011 |
(سبه‌ی):
له ئێستادا زاناکان له لیکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ دیاریکردنی ئه‌و هه‌سارانه‌ی ئه‌گه‌ری مه‌ترسییان بۆسه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه، تا سیناریۆکانی ساڵی 1908 رونهداتهوه، کاتێک هه‌ساره‌یه‌کی بچوک له روسیا که‌وته خواره‌وه به وزه‌ی 30 مێگا تۆن و زیانێکی زۆری به‌و وڵاته گه‌یاند.
زانایانی فه‌له‌کناسی رایده‌گه‌یه‌نن نزیکه‌ی 35 هه‌زار هه‌ساره‌ی ناوه‌ندی به دوری 120 ملیۆن میل له نزیک گۆی زه‌ویه‌وه بونیان هه‌یه.
له ساڵی 1998یشدا کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ئاژانسی ناسای راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی روپێوی ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی، که مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی ئاڕاسته‌کانیان.
هاوکات له‌رێکه‌وتی 29ی مانگی رابوردودا، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌ی له‌وانه‌یه جێگای مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی، له 35 هه‌زار هه‌ساره‌وه که‌مکرایه‌وه بۆ 19500 هه‌ساره.
له‌ئێستاشدا له‌کۆی ئه‌و 19،500 هه‌ساره‌یه، ته‌نها زانیاری له‌سه‌ر 5200 هه‌ساره کۆکراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چاودێریکردنی 911 به‌ردی گه‌وره له‌کۆی 918 به‌رد.
جێی ئاماژه‌یه روداوه‌که‌ی روسیا به یه‌کێک له‌هه‌ره گرنگترین روداوه‌کان داده‌نرێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی له نزیک روباری "تۆنگۆسكا"ی ئه‌و وڵاته که‌وته خواره‌وه، 1000 هێنده له بۆمبه ئه‌تۆمییه‌که‌ی سه‌ر شاری "هیرۆشیما" به‌هێزتر بو، به‌هۆی ئه‌و ههسارهیهشهوه نزیکه‌ی 80 ملیۆن دره‌خت له‌ناوچون له‌گه‌ڵ روبه‌رێکی به‌رفراوان له‌زه‌وی، که به 830 میل چوارگۆشه مه‌زه‌نده ده‌کرێت. |
|
|