Print
 پاركی ئازادی‌؛ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ (كه‌مانچه‌یه‌كی سه‌ركێش) لابرا
Wednesday, October 5, 2011

(سبه‌ی):
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ )چوارشه‌ممه‌ (له‌ پاركی‌ ئازادی‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ (كه‌مانچه‌یه‌كی سه‌ركێش) لابرا كه‌ به‌رهه‌می‌ هونه‌رمه‌ندی‌ شێوه‌كار چێنه‌ر نزاره‌.
هونه‌رمه‌ند چێنه‌ر نزار به‌ (سبه‌ی) وت: ماوه‌ی‌ 2 ساڵه‌ بیرۆكه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌م هه‌یه‌ و چه‌ند شوێنێكم ئاگاداركرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوكارم بن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ رۆشنبیری و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی یارمه‌تیان دام و دیاری قه‌ره‌داغی ناوی‌ (كه‌مانچه‌یه‌كی سه‌ركێش)ی‌ له‌ كاره‌كه‌م نا.
چێنه‌ر نزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌م په‌یكه‌ره‌ به‌رزییه‌كه‌ی‌ 2 مه‌تر و 80 سم و له‌ پلێت دروستمكردوه‌.

بڕیار به‌ختیار

Sbeiy.com © 2007