Print
 (موختارو ژنانی گه‌ڕه‌ک)، ئاماده‌ی‌ نمایشكردنه‌
Thursday, October 6, 2011

(سبه‌ی‌):
شانۆیی(موختارو ژنانی گه‌ڕه‌ک)، كه‌ نوێترین به‌رهه‌می هاوڕێیانی گه‌زیزه‌یه له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا نمایشده‌کرێت.
له‌ ئێستادا هاوڕێیانی‌ گه‌زیزه‌ سه‌رقاڵی پرۆڤه‌کردنن له‌سه‌ر ئه‌و شانۆیه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ گه‌زیزه‌ عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گه‌زیزه‌، به‌ (سبه‌ی) راگه‌یاند: به‌رهه‌مه‌که‌ له‌ نوسین و ده‌رهێنانی خۆمه‌ و جیاوازتره‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی پێشومان، چونکه‌ به‌رهه‌مه‌کانی پێشو سیمایه‌کی غه‌مباریان پێوه‌دیار بو، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه‌مان شێوازێکی ره‌خنه ‌ئامێزی هه‌یه‌ و باس له‌ راستی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ده‌کات، که‌ تێیدا ژنان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌من.
ئه‌وه‌شی وت: ده‌مانه‌وێت ژنان بوێرانه‌ داوای مافی خۆیان بکه‌ن، له‌ به‌رهه‌مه‌که‌شماندا 5 ژن و پیاوێک رۆڵده‌گێڕن.
به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گه‌زیزه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: به‌رهه‌مه‌که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا نمایشده‌کرێت، هیوادارین بتوانین له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان نامیشی بکه‌ین و ئه‌گه‌ر توانیمان بیبه‌ینه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.

بڕیار به‌ختیار

Sbeiy.com © 2007