|
لیبیا؛ له دو گۆڕی به كۆمه‌ڵدا روفاتی 900 كه‌س دۆزرایه‌وه |
Thursday, October 6, 2011 |
(سبه‌ی):
ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا دۆزینه‌وه‌ی دو گۆڕی به كۆمه‌ڵیان راگه‌یاند كه ئێسك و پروسكی 900 كه‌سی تێدایه‌و له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی ئه‌و وڵاته‌وه كوژراون.
ناجی عیساوی، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی ته‌رابلوس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا باسی لهوهكردوه كه: ئه‌و گۆڕانه له شاره‌كانی (قه‌رقاش) و (بیئر ئیسته) له رێگه‌ی شایه‌تحاڵه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه.
پزیشكی دادوه‌ریش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باسی لهوهكردوه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕه به كۆمهڵهكاندان، به فیشه‌ك و شكاندنی كه‌لـله‌سه‌ر كوژراون. |
|
|