|
سوریا؛ له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێدا 20 که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کوژران |
Saturday, October 8, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ هه‌ینیدا، نزیکه‌ی 20 که‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌ناوچه جیاجیاکانی سوریادا کوژران و ده‌یان که‌سی تریش برینداربون.
خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ که به‌دروشی (هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی، نوێنه‌ری ئێمه‌یه) به‌ڕێوه‌چو، زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و به‌هۆی تیرۆرکردنی مه‌شعان ته‌مۆ، یه‌کێک له‌سه‌رکرده ئۆپۆزسیۆنه‌کانی کوردی سوریا، خۆپیشاندانی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریش له‌ناوچه کوردییه‌کانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدرا.
به‌پێی ئامارێکی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤیش، له‌خۆپیشاندانه‌کانی دوێنێ هه‌ینیدا 20 که‌س به گوله‌ی هێزه ئه‌منی و میلیشیاکانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د کوژراون، لانیکه‌م 20 که‌سی تر برینداربون، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی قوربانییه‌کانیش له شاره‌کانی حه‌مس و ریفی دیمه‌شق بون. |
|
|