Print
 شانۆیی (بێكه‌س) نمایش ده‌كرێت
Saturday, October 8, 2011
(سبه‌ی):
له‌نوێترین به‌رهه‌میداو به‌ به‌شداریكردنی‌ ستافێكی‌ گه‌وره‌ و به‌توانا له‌شانۆكارانی‌ كوردستان هونه‌رمه‌ند (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)، ئێستا له‌ مه‌شقكردندایه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ نمایشێكی‌ شانۆیی موزیكئامێز سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربورده‌ی‌ ژیان و خه‌باتی ‌(بێكه‌س)ی‌ شاعیر .
له‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ تازه‌یه‌دا كه‌ له‌نوسینی‌ مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار)ه‌ و (كاوان مه‌حمود) ئاوازه‌كانی‌ بۆ داده‌نێت و وێڕای‌ كاری‌ ده‌رهێنان (ده‌روێش) خۆی‌ نه‌خشه‌ی‌ كۆریۆگرافیا و سینۆگرافیای‌ داڕشتوه‌، ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌ هه‌ردو تیپی‌ (شانۆی‌ سالار و نواندنی‌ سلێمانی‌) به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
رۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ لایه‌ن شانۆكاران (ئه‌حمه‌د سالار، كامه‌ران ره‌ئوف، كاوه‌ی‌ ئه‌حمه‌د میرزا، عومه‌ر دڵپاك، یاسین به‌رزنجی‌، سوهه‌یله‌ حه‌سه‌ن، ئاشتی‌ عوسمان دانش، شیلان عه‌بدوڵا، هاوڕێ‌ قادر ره‌شید، زاهیر عه‌لی‌، ئاشتی‌ كه‌مال، ئه‌ڤین ئازاد، چێنه‌ر ئه‌حمه‌د، ماهیر عه‌لی‌، كه‌مال عه‌لی‌، سروه‌ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌ سه‌عید، ماردین سه‌باح، دانا سه‌ڵاح و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی‌ تر)ده‌نوێنرێن.
بڕیاره‌ ئه‌م شانۆییه‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ پشتیوانی‌ لێكراوه‌و وه‌زاره‌تی‌  رۆشنبیری ولاوان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تی‌ بۆ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كان تۆماربكرێت.
دوا به‌دوای‌ ئه‌م نمایشه‌، هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌ب (د.سه‌ڵاح ئه‌لقه‌سه‌ب)و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوی‌ شانۆی‌ عێراقیدا، شانۆیی (ریچاردی‌ سێیه‌م)ی‌ شكسپیر وه‌ك به‌رهه‌مێكی‌ هاوبه‌ش به‌زمانی‌ كوردی‌ ده‌ربهێنێت، كه‌ به‌ به‌شداریكردنی‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی‌ به‌توانای‌ وه‌ك ( د.سامی‌ عه‌بدولحه‌مید، ده‌عواتف نه‌عیم ، ئه‌حمه‌د سالار،ع ومه‌ر دڵپاك)دێته‌ ئه‌نجام.
Sbeiy.com © 2007