Print
 عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح: ده‌سه‌ڵات ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌و‌ له‌ رۆژانی داهاتودا وازی‌ لێدێنم
Saturday, October 8, 2011
 (سبه‌ی‌):
عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، له‌ وتارێكدا كه‌ ماڵپه‌ڕی‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دایبه‌زاندوه‌، ته‌ئكیدی‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت، هاوكات ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌ نه‌یاره‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست له‌ دوای‌ وازهێنانی.
ناوبراو له‌ وتارێكدا له‌ به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ شورای‌ یه‌مه‌ن وتویه‌تی: قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ باس ده‌ڵێت ئێمه‌ حه‌زمان له‌ دسه‌ڵاته‌، به‌ڵام من ده‌سه‌ڵات ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌و له‌ رۆژانی داهاتودا وازی‌ لێدێنم.
ئه‌وه‌شی وتوه‌: به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست، كه‌ په‌یمانیان به‌ خوا داوه‌و له‌ مه‌ده‌نی و سه‌ربازی پێكهاتون نه‌ك له‌وانه‌ی‌ كه‌ وڵات تێكده‌ده‌ن.
له‌ به‌شێكی تری‌ وتاره‌كه‌یدا عه‌لی‌ عه‌بدوڵا ساڵح داوایكردوه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و شورای‌ یه‌مه‌ن كۆببنه‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007