|
سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان و مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كانیان، جۆ بایدن دێته عێراق |
Saturday, October 8, 2011 |
(سبه‌ی):
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌گاته به‌غداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی تاوتوێی چۆنیه‌تی مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه، كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه ئه‌وه‌ی به ئاژانسی هه‌واڵی ئایینده وتوه كه بایدن: باس له چاره‌نوسی مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان ده‌كات له كۆتایی ئه‌مساڵدا.
به گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌كه: پێدانی مافی حه‌سانه به راهێنه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كان، یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ری گفتوگانی بایدن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق. |
|
|